دەربارە

دیدی من ماڵپەڕێکی کلتووریی کوردییە، لە لایەن چەند گەنجێکی باشووری کوردستانەوە دروست کراوە و بەڕێوە دەبرێت، هەوڵ دەدات لە ڕێگەی کارکردنی ڕۆژنامەوانی لە بابەتەکانی وەرگێڕان، ڕەخنە، چاوپێکەوتن و هەواڵی ڕۆژانە، بە شێوازێکی نوێ و بابەتییانە، لە کایەی کلتووردا کار بکات، بە ئامانجی کاریگەریدانان لەو بۆشاییە فراوانەی لە کاری ڕۆژنامەوانیی کلتووریی کوردیدا هەیە.

لە ئێستادا ناوی دیدی من تەنیا لە ماڵپەڕێکی کلتووریدا کورت بووەتەوە؛ لە دیدگای ستافی دیدی من‌دایە کە پانتایی کارکردنی فراوان بکات و لە هەر ڕێگەیەکەوە کە تیایدا تواناداری بۆ کارکردن لە کایەی کلتووردا هەبێت، کار بکات.

ماڵپەڕی کلتووریی دیدی من