ئەو کاتەی ئەلبێرت ئەنیشتاین چاوی بە ڕادبرێنس تاگۆر کەوت، بەشی دووەم

دیدی من – برەین پیکینگس
لە ئینگلیزییەوە: ڕەوەند قادر

“بەریەککەوتن و هاوتایی لە ڕاستی و جوانیدا”

لە بەرواری ١٤\٧\١٩٧٠، ئەلبێرت ئەنیشتاین لە ماڵەکەی خۆی لە بەرلین پێشوازیی لە موزیسیان، فەیلەسوف و وەرگری خەڵاتی نۆبڵ ڕادبرێنس تاگۆر کرد.

ئەنیشتاین: کێشەکە لەوێدا دەست پێ دەکات کە ئایا ڕاستی سەربەخۆیە لە ئاگاییی مرۆڤ؟

تاگۆر: ئەوەی ئێمە پێی دەڵێین ڕاستی لەنێوان هاوتاییبوونی لایەنە ڕاستییەکانی سەبجێکتیڤ و ئۆبجێکتیڤ، کە هەردوو ڕاستیەکە دەگەڕێتەوە بۆ کەسایەتییەکی سەروو خودی.

ئەنیشتاین: هەتا ئەگەر هەست بکەی کە ڕاستی سەربەخۆیە لەبوونی مرۆڤ بۆ ئەو تەنانەی کە بەکاری دەهێنین لە ژیانی رۆژانەدا. ئەو تەنانەش دەبەستینەوە بە هەستەکانمانەوە، بۆ نموونە ئەگەر هیچ کەسێک لەناو ماڵەکەدا نەبێت ئەو مێزە هەر لە شوێنی خۆی دەبێت. جیا لە مرۆڤ، تێڕوانینە سروشتییەکەی ئێمە نە دەتوانرێت باس بکرێت و نە دەتوانرێت دووبارە بکرێتەوە، بەڵام بوونی ڕاستییەکی ڕەها لە دەرەوەی بوونی مرۆڤ، یان باوەڕێکە کە مرۆڤی باڵا هەستی پێ دەکات سەربەخۆ لە بوونی خودی خۆی، هەروەها سەربەخۆشە لە ئەزموونەکانمان و هزرمان، هەرچەندە ناشتوانین مانای ئەوە بگەیەنین.

Subject: Tagore photos On 2011-04-25, at 6:01 PM, Phillips, Andrew wrote: Tagore From: Ananya Mukherjee [mailto:ananya.mukherjee.2009@gmail.com] __Sent: Sunday, April 24, 2011 4:42 PM__To: Phillips, Andrew__Subject: Fwd: Tagore photos __First photo: __Courtesy: Visva Bharati, India____Second photo, the credit line should be __Taken during Tagore's visit to Canada. Photo by John Vanderpant, Library and Archives Canada.____Third photo (with Einstein)__Courtesy: Visva Bharati, India__-- ______-- __Ananya Mukherjee-Reed, __Professor, Political Science/Development Studies__Founding-Director, International Secretariat for Human Development, __Director, South Asian Studies__York Research Tower 630, York University__Toronto, Ontario M3J1P3__Phone 416 736 2100 extn 30095__Fax 416 736 5686 or 416 650 8197__webpage http://www.yorku.ca/ananya__International Secretariat webpage http://www.yorku.ca/ishd ______-- __Ananya Mukherjee-Reed, __Professor, Political Science/Development Studies__Founding-Director, International Secretariat for Human Development, __Director, South Asian Studies__York Research Tower 630, York University__Toronto, Ontario M3J1P3__Phone 416 736 2100 extn 30095__Fax 416 736 5686 or 416 650 8197__webpage http://www.yorku.ca/ananya__International Secretariat webpage http://www.yorku.ca/ishd Ph_7292.jpg Tagoreincanada2.jpg Ph_1564_Rabindranath and Einstain 1930.jpg

تاگۆر: زانست ئەوەی دووپات کردووەتەوە کە ئەو مێزە لە ڕووکەشدا تەنێکی ڕەقە، کە مێشکی مرۆڤ بەو شێوەیە وەری دەگرێت، هەروەئا ئەگەر گریمانەی نەبوونی مێزەکە بکەین ئەوە مێشکەکانیش هەستی پێ ناکەن، لە هەمان کاتیشدا دەبێت بڵێن کە بوونە ڕاستییە فیزیایییەکەی ئەم مێزە هیچ نییە جگە لە چەند گۆیەک کە بە دەوری سەنتەرێکدا دەسووڕێنەوە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ لێکدانەوەی مرۆڤەکان. لە تێگەشتن و وەرگرتنی ڕاستی، ناهاوتایییەک هەیە لە نێوان هزری گەردوونیی مرۆڤ و هزری تاکەکان. پڕۆسەی بەردەوامیی خود ڕاستکردنەوە لە زانست، فەلسەفە و مۆراڵەکانماندا بەردەوامە لە هاوسۆزی بوونمان، لە هەرحاڵێکیشدا ئەگەر ڕاستییەک بوونی هەبێت کە هیچ پەیوەندیی بە مرۆڤەوە نەبێت، ئەوا بۆ ئێمە ئەو ڕاستییە بوونی نییە. ئەستەم نییە بیری ئەوە بکەینەوە کە هزرێک برییتیە لە کۆمەڵێک کردار نەوەک لە بۆشاییدا روودەدات بەڵکو لە کاتدا، بۆ نموونە لە زنجیرەیەک نۆتەی موزیکدا، بۆ هزرێکی بەم جۆرە پەیوەستە بە ڕاستیی موزیکەوە؛ تیۆری فیساگۆرس هیچ مانایەکی نییە. ڕاستیبوونی لاپەڕەکان هەیە، کە جیاوازە لە ڕاستیبوونی ئەدەب کە تەنانەت بوونی نییە، بەڵام بۆ مێشکی مرۆڤ ئەدەب گەورەترین بەهای هەیە، تەنانەت لە پەڕەکە زیاتریش. لە نموونەیەکی هاوشێوەدا ڕاستییەک بوونی هەیە کە هیچ پەیوەندییەکی هەستی بوونی نییە لەگەڵیدا و هەرگیز بە هیچ ناو نابرێت ئەگەر ئێمە بوونمان هەبێت.

ئەنیشتاین: کەواتە من ئایینیترم لە تۆ!

تاگۆر: ئایینی من ئەوەیە کە هاوهەست بم لەگەڵ دەروون و ڕۆحی مرۆڤی گەردوونی، لە ناو ناخی بوونی خۆمدا.