نوێترين ئەلبومى ئيحسان خاجەئەميرى بڵاو دەبێتەوە

ديدى من مێهر نيوز

لە فارسييەوە: سەليم جەمال

نوێترين ئەلبومى ئيحسان خاجەئەميرى گۆرانيبێژى وڵاتى ئێران، بە ناوى سى ساڵيەتى لە بەروارى ٣٠/٨/٢٠١٦ بڵاو دەبێتەوە.

سەيد عەلى نيكونييا ڕابەرى ڕێكخراوى ئاواى هونەر لە گفتوگۆيەكيدا لەگەڵ پەيامنێرى ئاژانسى هەواڵى مێهر ڕايگەياند: “هەشتەمين ئەلبومى گۆرانیی ئيحسان خاجەئەميرى بە ناوى سى ساڵيەتى، لە ڕۆژى سێ شەممە بەروارى ٣٠/٨/٢٠١٦، هاوكات لە شارى تاران و شارۆچكەكانى ديكە بڵاو دەبێتەوە. ئەو ئەلبومە بە هاوكارى چەند موزيسيان و شاعيرانى ناودارى وڵاتى ئێران بەرهەم هاتووە، وەک روزبە بێمانى، عەليڕەزا ئەفكارى، هومەنى ناودارى و ئيحسان خاجەئەميرى.”

Ehsan-Khaje-Amiri-Si-Salegi-Bezoodi

عەلى نيكونييا لە گوتەكانى بەردەوام بوو: “كۆمپانياى هونەرى يەكەم بڵاوكردنەوەى ئەو ئەلبومە لە ئەستۆ دەگرێت و لە گوێگران و ئارەزومەندانى موزيک خوازيارە خۆيان لە كۆپیكردنى ئەو ئەلبومە بە دوور بگرن و تەنيا تیراژی ڕەسەنی ئەو ئەلبومە دەستەبەر بكەن.”

من و باوک، بۆ يەكەمين جار، كۆتا سڵاو، وەرزى نوێ، يادگارییەک لە سبەينێ، ئەويندارانە و پاييزى تەنيايى ناوى ئەو ئەلبومانەن كە ئيحسان خاجەئەميرى لە ساڵانى ڕابردوو لە بازاڕى موزیکدا بەرهەمى هێناون.