ئامۆژگارییە لەناوچووەکانی واڵت ویتمان بۆ پیاوانی ئەمریکا: گۆشت، ڕیش، سێکسی کەم

دیدی من – وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: شێنێ محەمەد

پارێزێکی سادەی گۆشت، بێ شیرینی و خواردنە سورەوەکراوەکان وە تەنانەت سەوزەش. بازێکی پڕ وزە لە جێگای بەیانیاندا وە خۆ ھیلاکنەکردن بە “بەرداوام بەسەر ئافرەتبوونەوە.” ئەمە ڕێبەرێکی خود یاریدەدری 150 ساڵییە دۆزراوەتەوە کە لەلایەن یەکێک لە ھۆنەرە مەزنەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، واڵت ویتمان، نووسراوە. ھەندێک ئامۆژگاریی تایبەت بۆ پیاوانی سەدەی نۆزدەی ئەمریکا پێشکەش دەکات کە لەسەر شێوازی بەدەست ھێنانی “جەستەیەکی شاھانە”یە کە ھەندێک لەو ئامۆژگاریانە لەمڕۆشدا بێجێ نییە.

“تەندروستی پیاوان و ڕاھێنان”ی ویتمان زانستنامەیەکی 47000 وشەییە لەسەر چۆنیەتی بوون بە پیاوێکی ڕاستەقینە. ئەم کارە یەکەمجار بە 13 بەشی ھەفتانە لە ڕۆژنامەی کۆنی نیو یۆرک لە پایزی 1858 بڵاوبۆوە و لەمێژە لەبیرکراوە. لە پەخشانێکی درێژدادڕدا، ئەم ھۆنەرە ستایشی بەھاکانی ھەوایەکی پاک و پێڵاوی باش و خۆھەڵخستن لەبەر خۆردا بە ڕووتی و مووی دەموچاو دەکات. ویتمان پێیوابووە دانانی ڕیش وەک “پارێزەرێکی گەورەی پاکژی بۆ قورگ” باشترە بۆ پیاو. وە خۆ بەدوورگرتن لە زۆری “تانھا دووبارە بوونەوە” لە سێکسدا پێویستە چونکە تەنھا دەبێتە ھۆی بەرھەمھێنانی منداڵی نەخۆش و ناتەندروست.

ناسراو بە “ھۆنەری ئەمریکا”، ویتمان لە 1819 لە لۆنگ ئایلەند لە دایک بووە و خوێندنگەی لە 11 ساڵیدا بەجێھێشتووە بۆ دەست بە ئیشکردن لە ئۆفیسی ڕۆژنامەنووسی. دواتر بوو بە ھۆنەرێکی پڕ بەرھەم و وتارنووس و ڕۆژنامەنووس.

لەکاتی چاو پێخشاندنی ئەو کارەی کە ویتمان لەژێر پێنوسە ڕۆژنامەوانەییەکەی ھەندێک ناوی دروست کردبوو، خوێندکاری دکتۆرای زانکۆی ھۆستن، زاکەری تورپین ،تاکە سەرچاوەیەکی دۆزیەوە بۆ “تەندروستی پیاوان” لەلایەن مۆس ڤێلسۆر، وە داوای مایکرۆفیلمی  ڕۆژنامەی ئەتڵەسی نیو یۆرکی لە کتێبخانەکەی کرد. لەو کاتەی کە دۆزرایەو، تۆرپین ھەموو ئەوانەی لەبیر کردبوو بەڵام توانی مایکرۆفیلم پلەیەرێکی کۆن بدۆزێتەوە. سەریسوڕما کە ڕیزبەندییەکی زۆری دۆزیەوە لە حەشارگەکەیدا وە ژمارەی کارە نەناسراوەکانی ویتمانی زیادکرد کە زۆرینەی لەگەڵ بەسەرچوونی ساڵەکان ونبووە  و لە ڕۆژنامە کۆنەکاندا نێژراوە چوونکە زۆر بە کەمترھەژمار کراوە وەک لەوەی بکرێت بە ئەلیکترۆنی. لێرە، ویتمانی دۆزیەوە، کە لەو کاتەدا پیاوێکی تەمەن ناوەندی بوو، ھانی خوێنەری دەدا: ” بۆ تۆ، نوسەر، خوێندەوار، تەمەڵ، دەوڵەمەند، ھەمان ئامۆژگاری. ھەستنە سەر پێ!… بڕۆنە دەرەوە لە بەیانیاند!

13341999_1161278590560324_801363327_n

“ئەمریکا مێشکی پێویستی ھەیە، بەڵام پێویستییەکی زۆری بە لەشێکی شاھانەترە.” وە “ھیچ گومانێک نییە کە شێوازی شتەکان ئێستا چ جۆرێکن، لە نێوان گەنجانی ژیانی شارستانی مۆدێرن و لە شارەکاندا، کە پیاوی پیاوانەی تەندروستی مەرد لەوەدەچێت ون بووبێت. پێدەچێت جێیان گۆریبێت لەگەڵ ئەو گەنجانەی نەخۆش و نزیکە شێتبوو و شوێن کەوتووی ئافرەتن، بەتایبەت لە چینە نزمەکانیان، تەنھا بۆ دوبارەبوونەوەی چێژە ھەستییەکان.

ویتمان دەیگوت: “پیاوێک کە بە بەردەوامی خۆی شەکەت دەکات لەگەڵ ئافرەتدا، گونجاو نییە ببێت، وە ناشبێت، بە باوکێکی سەلامەت و پیاوانە بۆ منداڵەکانی، ئەوان بچوک و نەخۆشن، ئەشکەنجەن بۆ خۆیان و ئەو کەسانەی کە دەسەڵاتیان بەسەریاندا ھەیە.”

ویتمان کە دامەزرێنەری کلتورێکی سەرسامکەر بوو لە زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی ئەمریکی بە ناوی “بڕەیکینگ باد” کە تێیدا ھاوڕەگەزباز بوو. ‌ھۆنراوەکانی زۆر کات پڕبوون لە وێنەی ھۆمۆئیرۆتیک. ئ. د. فۆڵسۆم شارەزای کارەکانی ویتمان و پڕۆفیسۆر لە زانکۆی ئایۆوا و ئیدیتەری “زنجیرەی وەرزیی ھەڵسەنگاندن بۆ واڵت ویتمان،”  وتی: زنجیرەی بڕەیکینگ باد کاتێک نووسراوە کە ویتمان لە ھەوڵی پەیداکردنی پارەی تەواو بوو بۆ بڵاو کردنەوەی کتێبی “گەڵاکانی گژوگیا” کە نەدەفرۆشرا، وە ئەم کاتەی ژیانی کەمترین زانیاری لەبارەوەی زانراوە . فۆڵسۆم بە ھۆستن کرۆنیکڵی ڕاگەیەند: “من وەک سرودێک بۆ لەشی پیاوان دەیبینم، گۆرانییەکی خۆشەویستیە بۆ لەشی پیاوان.”

پێئەچێت ئەو بۆچوونەی ویتمانە لەسەر پارێزکردن کاریگەری زۆری ھەبوبێت لەسەر تەندروستی و ژینگەی سەردەمی مۆدێرن، ھەرچەندە مەرج نییە پێداگیرییەکەی  لەسەر شەکر و کولێرە زۆر کاریگەر بووبێت. ” بە ڕای ئێمە، ئەگەر یەک لەسەر دەی ھەموو ئامادەکارییە جیاوازەکانی چێشتخانەکان لە سەوزە و ھەویرکاری و شۆربا و شلە و شیرینی و خواردنی برژاو و زەڵاتە و خواردنی سورەوەکراو و ھەموو جۆرەکنی حەڵوا، کرێم و کولێرە و جەلی ھەموو بەجارێک بسڕێنەوە لە خواردنە خووپێوەگیراوەکانی خەڵک وە پارێزێکی گۆشتی سادە جێی بگرێتەوە، ئەوا  ئێمە ڕاشکاو دەبین و بە وشەی ئاشکرا دەڵێین: ئەنجامی ئەم پارێزە لەم نوسراوەی ئێمەدا بە ڕێژەیەکی زۆر پشتگیری لە لەشە شاھانە و خوێن پاک و ڕەگەزە باڵاترەکان دەکات.”

زانکۆی ئایوا تەواوی 13 بەش “زنجیرەی وەرزیی ھەڵسەنگاندن بۆ واڵت ویتمان” لەگەڵ وتارێکی سەرەتایی تورپین  لەسەر ھێڵەکانی ئینتەرنێت بڵاودەکاتەوە.

ویتمان زۆر کات بێزاری خۆی بۆ لەناوچوونی کارەکانی دەربڕیووە. ” بە ھۆراس تراوبێڵی ھاوڕێی وتووە: “ڕۆژێک دەمرم، لەوانەیە ھەمووتان سەرسام بکەم بە ونبونێکی لەناکاو: دوای ئەوە کتێبەکانم لەکوێ دەبن؟ ئەوە تەنھا شتە کە جۆشم دەداتێ. زۆر لە نوسەران ھەمان ترسیان ھەیە، ترس لەوەی کە کارێکیان یان بەرھەمێکی گرنگیان بە ھەرجۆرێک بێت لەت بکرێت و بۆ ھەمیشە ون بێت.”

دڵخۆشی بۆ ویتمان، ئەم کارەی گەڕێنراوەتەوە.

سەرچاوە: زە گاردیان

ڕای تۆ