ناڕەزایی بەرامبەر شێوازی کارکردنی ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەریی ئەندێشە

دیدی منلاژە تەها

دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەریی ئەندێشە لە شاری سلێمانی زنجیرەیەک داشکاندنی لە فرۆشتنی کتێبدا کرد، کۆمەڵێک ناوەند و کتێبفرۆشیی شاری هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ناڕەزایەتیی خۆیان دەربارەی ئەو کارە دەردەبڕن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا کە کۆپییەکی بۆ دیدی من نێردراوە، هەشت ناوەند و کتێبفرۆشی شاری هەولێرتێیدا هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر بە شێوازی کارکردنی ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەریی ئەندێشە دەردەبڕن و بە تێکدانی ژێرخانی فه‌رهه‌نگی ناوزەندی دەکەن.

IMG_4453

ئەم ڕاگەیەندراوە لە کاتێکدایە کە ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەریی ئەندێشە لە چەند ڕۆژی کەرنەڤاڵی هاوینەی خۆیدا کتێبەکانی بە داشکاندنی ٪٥٠ دەفرۆشێت جگە لە کتێبە ئینگلیزییەکان، فەرهەنگ و چاپکراوە نوێیەکانی، هەروەها لە ماوەی ڕابردوودا چەندین داشکاندنی لەو جۆرەی کردووە.

لەو ڕاگەیاندراوەدا هاتووە: “ئێمه‌ وه‌ک كۆمه‌ڵێک ده‌زگای شاری هه‌ولێر دەمانەوێت ئه‌وه‌تان پێ ڕابگه‌يه‌نين كه‌ ئه‌وه‌ى ده‌زگايه‌كى وه‌ک ئه‌نديشه‌ ده‌رهه‌ق به ‌ئێمه‌ و كتێبفرۆشه‌كانى ترى وڵاتى ده‌كات كارێكى ته‌واو مه‌ترسیدار و بێ موڕاڵانه‌شه‌. مه‌ترسيداره‌ چونكه‌ ئه‌ندێشه‌ له ‌لايه‌نێكى سياسیيه‌وه‌ پاره‌ وه‌رده‌گرێت و هيچ باكی به‌وه‌ نييه‌ هه‌موو رۆژيک بازاڕ و دۆخى كتێبخانه‌ى كوردستان وێران بكات.”

IMG_4454

هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە: “ئێمه‌ له‌گه‌ل ئه‌وه‌ين هاوكاریی خوێنه‌رانمان ت ئاستى پێويست بكه‌ين، به‌ڵام له‌سه‌ر حسابی هاورێكانمان و ستراتيژی به‌ره‌وپێشبردنى دۆخى كتيب و كتێبخانه‌كانمان نا، ئێمه‌ لێره‌وه‌ رايده‌گه‌يه‌نين، ئه‌وه‌ى له‌ ده‌ستمان بێت ده‌يكه‌ين بۆ رێگرى له‌م وێرانكاریيه‌ ده‌رهه‌ق به‌ كتێب و كتێبخانه‌كان. “

:دەقی ڕاگەیاندراوەکە

بۆ ئه‌وانه‌ى مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كتێبدا ده‌كه‌ن

بۆ هه‌موو ويژدانێكى زيندوو

بۆ لايه‌نه‌ به‌رپرسه‌كانى په‌يوه‌ست به‌كتێب و كتێبخانه‌كانه‌وه‌

ئێمه‌ وه‌ك كۆمه‌ڵێ ده‌زگايي شاري هه‌ولێر ئه‌مانه‌وێ ئه‌وه‌تان پێ راگه‌يه‌نين كه‌ ئه‌وه‌ى ده‌زگايه‌كى وه‌ك ئه‌نديشه‌ ده‌ر هه‌ق به‌ئێمه‌ و كتێب فرۆشه‌كانى ترى وڵاتى ده‌كا كارێكى ته‌واو مه‌ترسي دار و بێ موراڵانه‌شه‌.

مه‌ترسيداره‌ چوونكه‌ ئه‌ندێشه‌ له‌لايه‌نێكى سياسيه‌وه‌ پاره‌ وه‌رده‌گرێ و هيچ باكي به‌وه‌ نييه‌ هه‌موو رۆژيك بازار و دۆخى كتێبخانه‌ى كوردستان وێران بكات، هه‌موو رۆژيك وه‌ك ئه‌وه‌ى هه‌نگى له‌كلۆره‌داردا دۆزيبێته‌وه‌ دێت، بازاري سه‌رجه‌م كتێبخانه‌كانى وڵات هه‌راج ده‌كات و بێ ئه‌وه‌ى بير له‌وه‌ بكاته‌وه‌ كه‌ ته‌نها ئه‌و له‌م بازاره‌ و له‌م ساحه‌يه‌دا خاوه‌نى كتێب نييه، بێ ئه‌وه‌ى بير له‌وه‌ بكاته‌وه‌ كه‌ دۆخى كتێبخانه‌ى كوردى هه‌رگيز به‌هه‌راجكردن پێش ناكه‌وێ، ئه‌گه‌ر كتێب توانيبێتى له‌م دووساڵه‌ى نه‌بوونى هاوكاري حكومه‌تى هه‌رێم، تۆزێ بچيته‌ پێشه‌وه‌ و شوێنى راسته‌ قينه‌ى خۆي بگرێ ئه‌وه‌ ته‌نها به‌وه‌ كراوه‌ ده‌زگاكان كتێبيان وه‌ك بزنس به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بردووه‌ هه‌ر به‌مه‌ش يه‌ك كۆڵ پاره‌ى هاوڵاتيان كه‌جاران حكومه‌ت له‌م بواره‌دا ته‌رخانى ده‌كرد گه‌راوه‌ته‌وه‌ بۆ غه‌زێنه‌ى وڵات.

ئه‌وه‌ى ئيێستا ئه‌ندێشه‌ ده‌يكات هه‌وڵێكه‌ به‌ته‌واوى كتيب و كتێبخانه‌كانى پێ وێران ده‌كا.

ئێمه‌ وه‌ك ده‌زگاكانى شاري هه‌ولێر رايده‌گه‌يه‌نين كه‌ ئه‌مه‌ نه‌رێزگرتنه‌ له‌كتێب و نه‌ريزيشه‌ له‌ كاري هاوپيشه‌يي، به‌ڵكو سوكايه‌تييه‌ به‌هه‌موو به‌هايه‌كى هاوبه‌شي و هاوشانى، هاوكات تێكدانى هه‌ر ژێرخانێكى فه‌رهه‌نگيشه‌.

بۆيه‌ ده‌مانه‌وێ ئه‌وه‌تان به‌بير بێنينه‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ى ئه‌ندێشه‌ له‌سلێمانى له‌ماوه‌كانى رابردوو ده‌رهه‌ق به‌ ده‌زگاكانى تري كرد و ئێستا به‌شێوه‌يه‌كى سيستماتيكتر ده‌يه‌وێ ده‌زگاكانى هه‌وليريش كوێر كاته‌وه‌. ئێمه‌ نمونه‌ى ئه‌م بێ موراڵييه‌ له‌هيچ وڵاتێكدا نابينين، نمونه‌ى ئه‌م وێرانكردنه‌ى بازاري كتيب له‌هيچ فه‌رهه‌نگ و بازارێكدا نابينين، ئێمه‌ له‌گه‌ل ئه‌وه‌ين هاوكاري خوێنه‌رانمان تائاستى پێويست بكه‌ين، به‌ڵام له‌سه‌ر حسابي هاورێكانمان و ستراتيژي به‌ره‌وپێش بردنى دۆخى كتيب و كتێبخانه‌كانمان نا، ئێمه‌ لێره‌وه‌ رايده‌گه‌يه‌نين، ئه‌وه‌ى له‌ده‌ستمان بێ ده‌يكه‌ين بۆ رێگرى له‌م وێرانكاريه‌ ده‌رهه‌ق به‌كتێب و كتێبخانه‌كان. چوون ئه‌وه‌ى له‌م بواره‌دا ئيشي كردبێ ده‌زانێ، كتێب هه‌رگيز به‌سه‌دا په‌نجا ته‌نها پاره‌ى چاپ و وه‌رگێر، يان نووسه‌ره‌كه‌ى نييه‌. بۆيه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وان پاره‌ى گشتى وه‌رده‌گرن و باكيان به‌بازار و كاري هاورێكانيان و به‌ره‌و پێشبردنى كتێب و كتێبخانه‌ى كوردي نييه‌، ئه‌وه‌ ئێمه‌ لێره‌وه‌ به‌ئه‌ركى يه‌كه‌مى خۆماني ده‌زانين دژايه‌تى ته‌واوى هه‌ر هه‌واڵێك بكه‌ين كه‌ بيه‌وێ ئيشه‌كه‌ ره‌زيل و سوك و وێران بكات.

ماڵي وه‌فايي

ده‌زگايي ئاوێر

کتێبخانەی چرا

کتیبخانەی پیرەمێرد

کتێبخانەی هزر

خانەی سیروان

خزمەت ئاشتی

کتیبخانەی ئەمازۆن