فیلمی تەپڵ لە ڤێنیسیاوە بۆ دهۆک

دیدی منپشتیوان کەمال

لە چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک‌دا یەکەمین فیلمی درێژی کەیوان کەریمی، تەپڵ، لە بەشی پێشبڕکێی کوردیی فێستیڤاڵەکە بەشدارە.

02

فیلمەکە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک نماییش دەکرێت پاش ئەوەی لە هەفتەی ڕەخنەگرانی فیلمی نێودەوڵەتی لە ٣١ـی ئاب بۆ ١٠یـی ئەیلول لە ٧٣ـهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیسیا بەشدار بوو.

03

کەریمی کە لە ساڵی ١٩٨٥ لەدایک بووە، دەرهێنەرێکی کوردی-ئێرانییە. فیلمەکانی لە زۆرێک لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتیەکانی جیهان نماییش کراون. پاش فیلمی بەڵگەنامەیی نووسین لەسەر دیوار لە ساڵی ٢٠١٥، کەریمی دەستگیر دەکرێت بە تاوانی ئەوەی سوکایەتیی بە ڕژێمی ئیسلامیی ئێران کردووە و حوکمی ساڵێک زیندانی و ٢٢٣ شەلاق و ٢٠ ملیۆن ڕیاڵی بۆ دەرکرا. فیلمی تەپڵ بە نهێنی لە تاران وێنەی گیراوە و کەیوان کەریمی دەرهێنەری فیلمەکەش ناتوانێت لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک بەشدار بێت چونکە پاسپۆرتەکەی لە لایەن حکومەتی ئێرانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.