پڵۆتی شانۆنامەی مارا/ساد

دیدی من – ڕیڤۆڵڤی

لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ

مارا/ساد شانۆیییەکە لە ناو شانۆییدا، چیرۆکی سەرەکی باس لە ساڵی ١٨٠٨ دەکات، لە دوای شۆڕشی فەڕەنسیی ساڵی ١٧٨٩، کە مارکس دی ساد دەرهێنەریی بۆ دەکات و ساڵی ١٧٩٣یە. کارەکتەرەکان بریتین لە کۆمەڵێک نەخۆیشی ناو نەخۆشخانەیەکی دەروونی، پەرستار و سەرکارەکان بە رێکەوت دێنە ژوورەوە تا داخوازیەکان وەربگرن. خاوەنە بۆرژواکەی نەخۆشخانەکە پێشڕەویی جێبەجێکردنەکان دەکات بە هاوکاریی خێزانەکەی و کچەکەی.

 ئەو پاڵپشتێکی حکومەتی شۆڕشگێڕییە کە ناپلیۆن بەڕێوەی دەبات، هەروەها پێی وایە ئەو شانۆییەی بەڕێوەی دەبات کتومت وەک دیدە نیشتیمانییەکانی ئەو دەبن، بەڵام نەخۆشەکانی بیرۆکەی تریان هەیە و خوو بەوەوە دەگرن ئەو دێڕانە بڵێن کە ئەو نیازی بووە بە کپی بیانهێڵێتەوە یان بە تەواوی لایان بدات و بیانکاتە بیرۆکەی تایبەتیی ناو خۆی.

02-1

دی ساد، کارەکتەری سەرەکییە لە شانۆییەکەدا و دیالۆگی فەلسەفی زۆر لەگەڵ مارا دەکات، سەربەخۆ دەمێنێتەوە و هەندێک گرنگی بە باری سیاسی و قسەوباسی بەندەکان سەبارەت بە ماف و یاسا دەدات، بە سادەیی وەک چاودێر و پارێزەر دەمێنێتەوە بۆ بیر و باوەڕە هیچگەرایی و تاکگەراییەکەی.