تابلۆى کچانى سەر پردى ئێدوارد مونک بە نرخێکى بێوێنە فرۆشرا

ديدى من بى بى سى فارسى

لە فارسييەوە: سەليم جەمال

تابلۆى کچانى سەر پردى ئێدوارد مونک، نيگارکێشى ئێکسپرسيۆنيستى نەرويجى، بە بەهاى ٥٤ مليۆن و ٤٠٠هەزار دۆلار فرۆشرا.

بە گووتەى هەڕاجخانەى ساتبيز، ئەم تابلۆيە لە دواى تابلۆى قيژەى ئەو نيگارکێشە، بە بەنرخترين تابلۆ دادەنرێت.

تابلۆى قيژە، ناودارترين تابلۆى ئێدوارد مونکە، کە لە ساڵى ٢٠١٢ بە نرخى ١٢٠ مليۆن دۆلار فۆرشرا.

تابلۆى کچانى سەر پرد، کە ڕۆژى دووشەممە ١٤/١١/٢٠١٦ لە شارى نيو يۆرک لە فرۆشرا، لە ساڵى ١٩٠٢ کێشراوە و بەرهەم هێنراوە.

_92455390_a5db7df6-6194-4a7a-9aeb-b88583879a02

تابلۆی قیژەی ئێدوارد مۆنک

هەڕاجخانەى ساتبيز، پێشبينیى ئەوەى دەکرد کە تابلۆى کچانى سەر پرد، بە نرخى زياتر لە ٥٠ مليۆن دۆلار بفرۆشرێت.

تابلۆى قيژەى ئێدوارد مونک، قيژەيەک بوو بە ناو گوێى دونيا.

هەر جارێک کە تابلۆى کچانى سەر پرد بۆ هەڕاج دانرابێت، ڕيکۆردى پێش خۆى تێکشکاندووە لە فرۆشتن.

ئەم تابلۆيە يەکەم جار لە ساڵى ١٩٩٧ بە نرخى ٧,٧٠٠,٠٠٠ دۆلار فرۆشرا. دواتر لە ساڵى ٢٠٠٨ بە نرخى ٣١ مليۆن دۆلار فرۆشرایەوە.

ئێدوارد مونک (١٨٦٣-١٩٤٤)، لە کۆتاکانى سەدەى نۆزدەيەم دەستى بە هونەرى نيگارکێشى کرد. لە کاتێکدا کە هێشتا کۆتا نيگارکێشانى ئێمپرسيۆنيستى چالاک بوون، ئەوانيش وەک پۆل گۆگن و وێنسن وێن گۆگ.

ng-m-00470_pressebilde

خودوێنه‌ی ئیدوارد

ئەو لە گرنگترين و کاريگەرترين هونەرمەندانى مێژووى هونەریی جيهان هەژمار دەکرێت. ژيانى تەڵخ و دژوارى ئێدوارد مونک، بە شێوازێکى تەواو تايبەت و نوێگەر لە ناو نيگار و تابلۆيەکانى ڕەنگى داوەتەوە.

ئێدوارد مونک، لە کۆتا ساڵەکانى سەدەى نۆزدە و دەستپێکى سەدەى بيست، بەرەو ئاسۆيەکى تازە هەنگاوى نا و بە هۆى نوێگەرايەتیی خۆى بە يەکێک لە ڕابەرانى شێوازى ئێکسپرسيونيزم هاتە ناسين.