کۆمەڵێک فیلمی سینەماکارانی کورد لە فێستیڤاڵی کورتەفیلمی تاران نماییش کران

 

دیدی من

کۆمەڵێک لە فیلمە چیرۆکی، بەڵگەیی، ئەزموونی و ئەنیمەیشنی لە دەرهێنانی سینەماکارانی کورد لە شارە جۆراجۆرەکانی کوردستان لە بەشە جیاوازەکانی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی سیوسێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتەفیلمی تاران لە ڕۆژانی 8 تا 14ی نۆڤەمبەری 2016 لە کۆمەڵەی پەردیسی سینەمایی چارسوو لە شاری تارانی پایتەختی  ئێران نماییش کران، کە ئەمانەی خوارەوە بوون:

بەشی پێشبڕکێی سینەمای ئێران

کورتەفیلمی ئەنیمەیشنی زالزالەک لە دەرهێنانی سینەماکاری کرماشانی ئیرەج محەمەدی ڕەزینی.

کورتەفیلمی چیرۆکیی جانتای خووساو لە دەرهێنانی سینەماکاری بانەیی ئەشکان ئەحمەدی.

کورتەفیلمی چیرۆکیی  ڕووداوەکانی نیوەڕۆ لە دەرهێنانی سینەماکاری شنۆیی ماریا ماوتی.

کورتەفیلمی چیرۆکیی  ئاوێنە ڕەنگپەڕیوەکان لە دەرهێنانی سینەماکاری سنەیی سالم سەڵەواتی.

کورتەفیلمی چیرۆکیی ماڵی سپی لە دەرهێنانی سینەماکاری سنەیی ئەرەستوو مەفاخری.

کورتەفیلمی ئەنیمەیشنی تابڵۆ شێوەکارییەکان لە دەرهێنانی سینەماکاری مەهابادی باران محەمەد ڕیحانی.

کورتەفیلمی چیرۆکیی  ماڵی ژمارە 13 لە دەرهێنانی سینەماکاری بۆکانی ئەمیر غوڵامی.

کورتەفیلمی بەڵگەیی مریەم: دوایین وەرز لە دەرهێنانی سینەماکاری کرماشانی تەیبە بابایی.

کورتەفیلمی چیرۆکیی هەستی لە دەرهێنانی سینەماکاری بۆکانی کەماڵ پڕناک.

کورتەفیلمی ئەزموونیی 21 و 21 لە دەرهێنانی سینەماکاری کرماشانی سادق

سامری.

komalek-film-la-cinemakarani-kurd-la-festivali-kortah-filmi-taran-nmayshkran-2

کورتەفیلمی بەڵگەیی یاری لەسەر مانگ لە دەرهێنانی سینەماکاری کرماشانی سامان ئارایان پوو.

بەشی پێشبڕکێی نێودەوڵەتی

کورتەفیلمی چیرۆکیی هەستی لە دەرهێنانی سینەماکاری بۆکانی کەماڵ پڕناک.

ـ کورتەفیلمی بەڵگەیی زەویی ونبوان لە دەرهێنانی سینەماکاری باشووری کوردستان هەوراز محەمەد.

کورتەفیلمی چیرۆکیی  ئاوێنە ڕەنگپەڕیوەکان لە دەرهێنانی سینەماکاری سنەیی سالم سەڵەواتی.

کورتەفیلمی چیرۆکیی لە تەنیشت تۆدا لە دەرهێنانی سینەماکاری کرماشانی لوقمان خالیدی.

کورتەفیلمی چیرۆکیی  بێدەنگ لە دەرهێنانی سینەماکارانی ئێرانی فەرنووش سەمەمی و عەلی عەسگەری بە نوێنەرایەتیی لە وڵاتانی فەڕەنسا و ئیتاڵیا بە زمانی کوردیی زاراوەی بادینی سەبارەت بە چیرۆکی ئافرەتێکی کورد لەگەڵ کچەکەی کە لە وڵاتی ئیتاڵیا نەخۆشە، نماییش کرا.

کورتەفیلمی چیرۆکیی کچ لە دەرهێنانی سینەماکاری ئێرانی مێهرداد حەسەنی  سەبارەت بە چیرۆکی بەرخۆدانی شەرڤانانی کورد لە جەنگی دژی گروپی تیرۆریستیی  داعش نماییش کرا.

کورتەفیلمی چیرۆکی لە حەسەکە بە ئەڤینەوە لە دەرهێنانی سینەماکاری ئێرانی محەمەد فەرهانی بە سەبارەت بە چیرۆکی کچە کوردێکی شاری حەسەکە کە لە ئابڵووقەی گروپی تیرۆریستیی داعشدایە نماییش کرا.

سیوسێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتەفیلمی تاران بە سەرۆکایەتیی فەرید فەرخوندە کیش و بە نماییشی بەرهەمی سینەماکارانی کورد و 100 فیلم لە سینەماکارانی 41 وڵاتی جیهان و لە چەندین بەشی جۆراوجۆر لە ڕۆژانی 8 تا 14ی نۆڤەمبەری 2016 لە کۆمەڵەی پەردیسی سینەمایی چارسوولە شاری تاران بەڕێوە چوو.