به‌دۆكیۆمێنتكردنی سینه‌مای كوردی: فیلمی ڕێگە و گێڕانەوەی چەرمەسەریی کوردان

دیدی من

شۆرش محەمەد

فیلم: ڕێگە

سیناریست: یهڵماز گۆنای

ده‌رهێنەر: یهڵماز گۆنای ‌و شهریف گورین

وێنه‌گر: ئهردۆغان ئانجن

مۆنتێر:هیلین ئارناڵ، یهڵماز گۆنای و ئهلیزابێس والچلی

موزیک: سباستیان ئارغول، زولفو لیبانیللی

به‌رهه‌مهێنان: سویسرا، توركیا، 1982

نواندن: تارق ئاكان، شریف سیزر، خهلیل ئارغون، میرال ئارهونسای و سمره ئوجار

یهڵماز گۆنای ئه‌م فیلمه‌ی‌ له ‌ناو زیندان له توركیا نووسیوه ‌‌و شهریف گورین هاوكاری‌ی كرد له ‌دەرهێنانی‌ فیلمه‌كه‌ له ‌ده‌ره‌وه‌ی‌ زیندان.

ئه‌و كاته‌ی‌ گۆنای له‌زیندان ئازاد كرا‌ و چووه‌ سویسرا، به‌رهه‌مهێنه‌ری‌ فیلمه‌كه‌ له توركیا مایه‌وه ‌‌و بەرهه‌مهێنانی‌ فیلمه‌كه‌ی‌ ته‌واو كرد.

پاشان له‌هه‌مان ساڵدا له فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی كان به‌شداریی‌ كرد‌ و خهڵاتی چڵهخورمای ئاڵتونی‌ ئه‌و فێستیڤاڵه‌ گه‌وره‌یه‌ی‌ پێ به‌خشرا‌ و گۆنای تا ئێستا تاكه‌ كورده‌ له ‌مێژووی ئەو فێستیڤاڵەدا ئەو خەڵاتەی بەدەست هێناوە.

چیرۆكی فیلمهكه

فیلمه‌كه‌ باس له ‌پێنج زیندانیكراوی‌ ناو زیندانه‌كانی‌ توركیا ده‌كات، حه‌وت رۆژ مۆڵه‌تیان ده‌درێتێ‌ بۆ سەردانیكردنی‌ هاوڕێ ‌‌و كه‌سوكاریان، به‌ڵام هه‌ر یه‌كێكیان له‌و گه‌شته‌یاندا ڕووبه‌ڕووی‌ چه‌رمه‌سه‌ری ‌‌و ناڕه‌حه‌تییه‌كی‌ زۆر ده‌بنه‌وه‌ له‌و كاته‌ی‌ ده‌گه‌نه‌ ناو ماڵ ‌و خانه‌واده‌كانیان.

به‌و پێیه‌ی‌ كه‌ خودی‌ گۆنای چه‌ندین ساڵی‌ له ‌زیندان به‌سه‌ر بردبوو، زۆر به‌ جوانی‌ ئه‌و وێنه‌یه‌ی‌ ئاوه‌ژوو كرده‌وه ‌‌و له ‌ڕێگه‌ی‌ ئه‌و مۆڵه‌ته‌ حه‌وت ڕۆژه‌ییه‌وه‌ دۆخ‌ و ژیانی‌ گه‌لی‌ كوردی‌ خسته‌ ڕوو.

تا ئێستاش فیلمی‌ رێگە یه‌كێكه‌ له‌ وێستگه‌ گرنگه‌كانی‌ مێژووی‌ هونه‌ریی‌ گۆنای و مێژووی‌ سینه‌مای‌ جیهانی‌ به‌گشتی‌.

ده‌رهێنه‌ر شهریف گورین له‌دایكبووی‌ 14/10/1944ی‌ وڵاتی‌ یۆنانه‌‌ و نزیكه‌ی‌ چلوپێنج فیلمی‌ له ‌نێوان ساڵانی‌ 1970 بۆ 2006 ده‌رهێناوه‌. له ‌فیلمه‌كانی‌: نهشوه 1974، دهریا 1977، خۆشهویستی ‌‌و ڕقلێبوونەوه 1979، ههڵهاتن 1984، ئادهم و حهوا 1986، پۆلیس 1988، ئهمریكی 1993.