خه‌ڵاتی شانازیی میکێڵدی له ئیسپانیا پێشکەش به به‌همه‌ن قوبادی کرا

 

دیدی من

خه‌ڵاتی شانازیی میکێڵدی له فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بیلبائووی ئیسپانیا لە لایەن شارەوانیی بیلبائوو به ده‌رهێنه‌ری کورد به‌همه‌ن قوبادی پێشکەش کرا.

هۆکاری پێشکەشکردنی ئەو خەڵاتە دەگەڕێتەوە بۆ گرنگبوونی به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌کانی دەرهێنەری ناسراوی کورد به‌همه‌ن قوبادی، که ده‌سته‌به‌ری خه‌باته بۆ ئازادی له وڵاته‌که‌یدا.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بیلبائوو لە ژێر ناونیشانی زینه‌بی له ڕۆژانی ۱۸ تا ۲۵ی نۆڤه‌مبه‌ری هەموو ساڵێک له وڵاتی ئیسپانیا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. ئه‌م فێستیڤاڵه ئەمساڵ  په‌نجاوهه‌شته‌مین خولی خۆی بەڕێ کرد.