ئەوەی ڕوودەدات هەرچی بێت گرنگە نمایشدەکرێت

دیدی من

تیپی هونەریی ڕۆژ بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆی هەولێر لە ڕۆژانی ٣و٤ی ٥ی ٢٠١٦ لەنێو هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی شانۆ، دوایین نماییشی شانۆیی خۆیان بەناونیشانی “ئەوەی ڕوودەدات هەرچی بێت گرنگە” پێشکەش بە بینەران کرد. ئەم نماییشە کاری نووسین و دەرهێنانی لەلایەن شانۆکار مەهدی حەسەن-ەوە ئەنجامدرابوو و هەریەک لە هاوبیر حسێن، چاوان خەلیل و هاوار حەمید ڕۆڵی کەسایەتییەکانی شانۆنامەکەیان بەرجەستە دەکرد.

دوابەدوای نماییشی ئەم کارە لە ڕۆژی یەکەمی نماییشیدا، لەناو هۆڵی نماییش دانشتنێکی ڕەخنەیی دەربارەی کارەکە ئەنجامدرا و لەلایەن نیهاد جامییەوە خوێندنەوەیەک لەسەر نماییشەکە پێشکەش کرا و دواتر بەشێک لە بینەرانیش ڕای خۆیان خستەڕوو.

12963604_1701312200141572_1869839864451868801_n

جێی ئاماژە بۆکردنە بڕیارە ئەم کارە لە ماوەی داهاتوودا لە شارۆچکەی کۆیە و هەردوو شاری هەڵەبجە و دهۆک نماییش بکرێت.

وێنە: ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی شانۆی هەولێر