دە فیلمە دڵخوازەکەی ژان لۆک گۆدارد

دیدی من – فەینا

لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ

ژان لۆک گۆدارد بلیمەتێکی ئەفسانەییە لە مێژووی فیلمسازیدا، پێکەوە لەگەڵ تروفۆ، کۆڵەکەی سەرەکیی نۆوڤێڵ ڤاگیون، یەکێک لە هەرە پێشەنگترین جووڵەی سینەمایی لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستەم، کە خەمڵاندنی بۆ زۆرێک لە ڕووداوەکانی دەوری بەرهەمهێنانی فیلم کردووە، کاریگەرییەکەی بە جۆرێک لە جۆرەکان بێهاوتا ڕۆیشت، بە گەیشتن بە داهێنانی بیردۆزی وەک پێکهاتەسازی، کە بە شێوازێکی نوێ پەرەدەستێنێت لە هێنانەپێشچاوی جیهان.

لەم ڕێکوپێکییەدا بە جۆرێک لە جۆرەکان وەک لەوانی دیکەدام، گوتاری لاتینی کە دەڵێت ”لە هیچەوە، هیچ دێت”، شیاو و کارپێکراوە، لە دۆخی گۆدارددا و بۆ فیلم بەرهەمهێنەرەکانی تر، بلیمەتییەکەی دەتوانرێت شی بکرێتەوە بەو ئارەزووە گشتگیر و تیژەی هەستی پێ دەکرد بەرانبەر بە فیلمەکانی دیکە، بە هەستێکی ڕەخنەئامێزی و تامەزرۆییەوە تەماشای کلیپەکانی دەکرد.

ئەمانەی لە خوارەوە دێن، دە لە فیلمی ئەمەریکین کە بەڕێوبەر ئەلفاڤیل ئاماژەی پێ دا، کە دڵخوازترین فیلمەکانی گۆداردن. ئەو فیلمانەن کە تێکەڵەیەکن لە وردییەکی بیرکردنەوەیی و شیعر، ئەوهەستانەی کە بە باشی پێناسی جوانی دەکەن، نرخاندنی دابونەریت و هێزی پاڵنەری ژیان.

لیستێک بۆ گەڕان بە ناو ڕاڕەوی ئەو فیلمانەی کە لە لایەن کەسایەتییەکی وەک گۆداردەوە پێشنیاری بۆ کراوە:

ڕوخساری بەبرین، هۆوارد هاوکس

Scarface|| Howard Hughes

دیکتاتۆری مەزن، چارلی چاپلن

The Great Dictator|| Charlie Chaplin

سەرەگێژە، ئەلفرێد هیچکۆک

گەڕۆکەکان، جۆن فرۆد

The Searchers

گۆرانیگوتن لە ژێر باراندا، کێڵی و دۆنین

Singin’ in the Rain

خانمەکەی شەنگاهای، ئۆرسۆن وێڵس

The Lady from Shanghai

گەورەتر لە ژیان، نیکۆلاس ڕەی

Bigger Than Life

ڕوخسارفریشتە، ئۆتۆ پرێمینگەر

Angel Face

ببێت یان نەبێت، ئێرنست لوبیچ

To Be or Not To Be

شەرمەزاربوو، جۆزێف ڤۆن ستێنبێرگ

Dishonored