کتێبی بە کڕیستال داپۆشراو لە لایەن ئەلێکسس ئارنۆڵد

دیدی منفۆبیز

لە ئینگلیزییەوە: پرژە نەجمەدین

پڕۆژەی بەکریستاڵکردنی کتێب لە لایەن ئەلێکسس ئارنۆڵد وێنەدانەوەیە لەبارەی چۆن کتێبی جەستەیی لە ژیانی ڕۆژانەمان دوور دەکەونەوە و کتێبە تەکنەلۆژییەکان جێگەیان دەگرنەوە. بە پڕۆسەی داپۆشینی مادەکە بە بۆراکسی کریستاڵ، ئارنۆلد وشکیان دەکاتەوە و وایان لێ دەکات وەک دروستکراوێکی هونەریی سروشتی دەربکەون نەک وەک دروستکراوێکی مرۆڤ؛ بەردێکی سروشتی کە بە شێوەیەکی سروشتی لە شوێنێک دۆزراوەتەوە. ئەو کتێبانە دەبەسترێن بە وریایەوە هەڵدەبژێرێن، بە شێوەیەکی گشتی باس لە تەکنەلۆژیا و پاراستنی مافی کڕیار دەکەن لە جیهانی سەردەمییانە، کە کار دەکاتە سەر هەسارەکەمان.