چیرۆک: به‌رنامه‌یه‌كی ئێزگه‌یی

دیدی من

زه‌كه‌ریا تامر
لە عەرەبییەوە: عه‌لی نارێنی


بێژه‌ر: ناوت چییه‌ برا؟

گه‌نج: عه‌بدولمونعیم حه‌له‌بی.

بێژه‌ر: خێزانداری؟

گه‌نج: سه‌ڵتم.

بێژه‌ر: چ کارەی؟

گه‌نج: بێكارم.

بێژه‌ر: ئه‌ی بۆ كار ناكه‌ی؟ ده‌وڵه‌مه‌ندی یان ڕقت له‌ کارە؟

گه‌نج: نه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندم و نه‌ ڕقیشم له‌ كاره‌. من ساڵانێكه‌ به‌دوای كاردا ده‌گه‌ڕێم.

بێژه‌ر: چی ئاواتێكت هه‌یه‌ و خوازیاری به‌دیهێنانیت؟

گه‌نج: هه‌ر ئێستا بمرم.

بێژه‌ر: گوێگرانی خۆشه‌ویست، گومانی تێدا نییه‌‌ كاک عه‌بدولمونعیم حه‌له‌بی نیشتیمانپه‌روه‌رێكی به‌وه‌فایه‌. کە ده‌یبینن خوازیاری مردنه‌، ئەوە ئاره‌زووی سزادانی خۆی ده‌كات، چونكه‌ به‌شداریی له‌ بونیادنانی كۆمه‌ڵگە پێشكه‌وتووه‌كه‌مان، كه‌ له‌ به‌ره‌وپێشچووندایه‌، ناكات.


له‌ كۆمه‌ڵه‌چیرۆكی دوژمنان

تێبینی: ئەم چیرۆکە لە ژمارە چواری گۆڤاری ئیلیان، هاوشانی مەلەفێکی تایبەتی ئەم چیرۆکنووسە بڵاو کراوەتەوە