November 25, 2017
DidiMn Logo

فه‌رهادی له‌ لایه‌ن یه‌كه‌مین ژنه‌گه‌شتیاری بۆشایی ئاسمان و زانایه‌كی پێشووی ناساوه‌ نوێنه‌رایه‌تی ده‌كرێت

لە لایەن دیدی من 9 months لەمەوبەر

دیدی منڤاریتی

وته‌بێژی ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌نووشه‌ ئه‌نساڕی، یه‌كه‌مین ژنه‌گه‌شتیاری بۆشایی ئاسمان، له‌گه‌ڵ فه‌یروز نادری ئه‌ندامی پێشووی ئاژانسی ناسا نوێنه‌رایه‌تی ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی ده‌كه‌ن له‌ مه‌ڕاسیمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكاری ٢٠١٧.

فه‌رهادی كه‌ فیلمه‌كه‌ی كاندیده‌ بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باشترین فیلمی بیانی، پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه‌ به‌شداری مه‌ڕاسیمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكاری ٢٠١٧ ناكات، تەنانەت ئەگەر ڕێگەشی پێ بدەن بچێتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، شوێنی ئەنجامدانی مەڕاسیمەکە.

هه‌روه‌ها به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمه‌كه‌، ئه‌لێخاندر ماڵێتگه‌ی، له‌ ئیمه‌یڵێكدا به‌ ماڵپه‌ڕی ڤاریتیی ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌شداریی مه‌راسیمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كان ناكات و هیچ كه‌س له‌ كاستی فیلمه‌كه‌یش به‌شدار نابن.  ئامه‌ژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ فه‌رهادی هیچ چاوپێكه‌وتنێک ئه‌نجام نادات، ئه‌گه‌ر فیلمه‌كه‌ی خه‌ڵاتیش به‌ده‌ست بهێنێت.

Asghar Farhadi, The Oscars 2017, The Salesman,