بە وێنە: بڵاوبوونەوەی دوایین کتێبی دانا ڕەئووف لە ناوەندی غەزەلنووس

This slideshow requires JavaScript.

دیدی من – ئاراس عەبدولڵا

فۆتۆ: پشتیوان کەمال

پاشنیوەڕۆی ڕۆژی ٩/٤/٢٠١٧، لە ناوەندی غەزەلنووس، دوایین کتێبی نووسەر و شانۆکار دانا ڕەئووف، بە ناونیشانی ئەنتوان چێخەف، لە پلاتۆنۆڤ-ەوە بۆ باخی گێلاس، لە مەراسیمێکدا بڵاو کرایەوە.

ئەم کتێبە لە لایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمەوە چاپ کراوە و لە مەڕاسیمەکەدا، کە بە ئامادەیی نووسەری کتێبەکە بەڕێوە چوو، کامەران سوبحان دەربارەی کتێبەکە بابەتێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و دواتر مەڕاسیمی واژۆکردنی کتێبەکە بەڕێوە چوو.