November 22, 2017

DidiMn Logo

مۆسیقا لە بەشە جۆراوجۆرەکانی کوردستان

لە لایەن دیدی من 2 years لەمەوبەر

دیدی من

بڕیارە سبەی ٥ی ٤ی ٢٠١٦ کاتژمێر ٤:٠٠ی ئێوارە، ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەریی ئەندێشە لە شاری سلێمانی دیبەتێکی تایبەت بۆ دیالۆگ و ڕاڤەی مۆسیقای کورد بەناونیشانی “مۆسیقا لە بەشە جۆراوجۆرەکانی کوردستان” بۆ سێ هونەرمەندی بەناوبانگی کورد ڕێک بخات.

لەو دیبەیتەدا سێ هونەرمەندی بەناوبانگی کورد لە بەشە جیاوازەکانی کوردستان بەشدار دەبن کە بریتین لە موزیسیانان؛ هەژار زەهاوی لە باشوری کوردستان، سوهراب پورنازری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەرتان تەکین لە باکوری کوردستان.

12938339_1169584233082569_4542414791638449242_n

جێی ئاماژە بۆکردنە هەرسێ هونەرمەندی ناوبراو پێشتر لە گروپی موزیکیی نیشتیمان چەندین کۆنسێرتی گرنگیان لە چەندین شاری جیاوازی دونیا نماییش کردووە و لە چەندین پرۆژەی هاوبەشدا پێکەوە کاریان کردووە.

ErtanTekin, HazharZahawi, SuhrabPornazeri,