Category Archives: تەلارسازی

تارمایی تەلارەکان: ئەو ھونەرانەی لە خاپوورکردنی تەلارەکانەوە دروست بوون

دیدی من –  دۆرنۆب

لە ئینگلیزییەوە: شێنێ محەمەد

ھەندێک کات وێنەی ناوازە لەو تەلارانەی کە نیوەڕووخاون و جێھێڵڕاون دروست دەبێت. ئەم وێنانە بەشە جێماوەکانی تەلارەکان پیشان دەدەن و نھێنیی تایبەتی پاش ڕووخانیان ئاشکرا دەکەن.

جۆس ئەنتۆنیۆ میلنی فۆتۆگرافەر بە شوێن ئەو تەلارانەدا دەگەڕێت کە خۆیان چیرۆکی خۆیان دەگێڕنەوە بەو دیکۆر و پێکھاتانەی لەسەر دیوارەکانیاندا ھەن. ئەو وێنەی جێیە تایبەتەکان و کەلوپەلی ناو ماڵەکە دەکاتە بەشێک لەو ھونەرەی کە ئەم تەلارە ڕووخاوانە دروستی دەکەن.

زینمەیتی فۆتۆگرافەر ھەندێک لەو تەلارانەی دۆزیوەتەوە کە دیوارەکانیان کاری ھونەرییان لەسەر کراوە و فیگەری شێوە تارماییان لەسەر کێشراوە بە شێوازێکی زۆر تەخت بۆ ڕوونکردنەوەی ئەو بۆشاییەی کە چیتر لێیدا ناژین.

مارکۆس باک، فۆتۆگرافەری تەلارسازی، لە وێنەکانیدا شێوازی فرەیمکردنی ئەم جۆرە تەلارانە ڕوون دەکاتەوە و لێکدانەوەی مانای ئەم ھونەرانە بۆ بینەران جێ دەھێڵێت.

ئەم وێنانە تەنیا سەرنجی فۆتۆگرافەرە پرۆفێشناڵەکانی ڕانەکێشاوە، بەڵکو زۆر کاسانی دیکەش وێنەی جێیە چۆڵکراوەکان و ژوورە ڕەنگاوڕەنگەکان دەگرن. ھەندێک کات تەنیا وێنەی نیوە یان لێواری ژوور و دەرگەکان دەگرن، کە بە شێوازێکی زۆر سەرنجڕاکێش ماونەتەوە.

This slideshow requires JavaScript.

زیندانی ڕیدینگ دەرگەکانی بۆ پڕۆژە هونەرییەکەی ئۆسکار وایڵد دەکاتەوە

 

دیدی من – زە گاردیان

لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ

ئەو زیندانەی کە جارێک جێی ئۆسکار وایڵد بووە کراوەتەوە بۆ گەشتیاران وەک بەشێک لە پڕۆژەیەکی هونەری کە تیشک لەسەر زیندانەکە و زیندانییە نادارەکانی ناوی بوو. زیندانەکە ساڵی ٢٠١٣ لە لایەن وەزارەتی دادەوە داخراوە و دیار نییە کە لە داهاتوودا چیی لێ دێت.

14569041_593247224189054_1269458375_n

ئۆسکار وایڵد لە نێوان ساڵانی ١٨٩٥ بۆ ١٨٩٧ زیندانی بووە و ئەزموونی ئەو ماوەیەی لە شیعرێکدا نووسیوە.

14555915_593247230855720_1648261779_n

ئۆسکار دوو ساڵی بەسەردا سەپێنرابوو بۆ کارە شەرمەزارکەرەکەی کە دوای ئاشکرابوونی پەیوەندییەکەی بوو لەگەل لۆرد ئەلفرێد.

14527514_593247214189055_1050165536_n

دوای ڕزگاربونی ئەزموونی مانەوەی لە زینداندا بە شیعرێک نووسی کە کاردانەوەی دڕندەیی سیستەمی زیندانی لە سەردەمی ڤیکتۆریادا لەسەر بووە.

14528406_593247227522387_117176334_n

لەندەن ئاڕتس پڕۆژەکەی بەڕێوە بردووە بە پەیوەندیکردن بە متمانەی نێودەوڵەتی تا گەشت و سەردانەکان ڕێک بخات و مەڕاسیمەکە لە ٢/١٠ـەوە دەست پ ێدەکات و تا٣٠/١٠بەردەوام دەبێت.

14527417_593247234189053_104442100_n

نەخشەی مۆزەخانەکان مەڕاسیمی ڕێزلێنان بۆ یادی ٤٠٠ ساڵەی مردنی ویلیام شەکسپیر دەکاتەوە

دیدی من – زە ئەسۆسیەیتد پرێس

لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ

مۆزەخانەیەکی نوێ بە یادی ٤٠٠ ساڵەی مردنی نووسەری ئینگلیز ویلیام شەکسپیر لە نەخشەی نۆرمان لە کتێبخانەی گشتیی شاری لەندەن دەکرێتەوە. مەڕاسیمی شەکسپیر لێرەیە و لە هەموو جێیەکە یەکێکە لە چەند گەورەترین ڕێوڕەسم بۆ شەکسپیر.

مۆزەخانەکە کارە ناسراوەکانی نووسەر بە درێژایی نەخشەی مێژوویدا تاقی دەکاتەوە، ئامانجیەتی کە پیشانی بدات چۆن نووسەرەکان، نەخشەدروستکەرەکان و خوێنەرەکان جیهانی دەوروپشتیان چۆن بینیوە لە سەردەمی شەکسپیردا.

14317-1-480-480-ffffff-0

مۆزەخانەکە ٣٠ بڕگەی ڕێکخراوی جوگرافیایی لە خۆ دەگرێت، بەدرێژایی ئەوروپا، ئەفریقا و ئاسیا لە سەردەمە کلاسیکییەکانەوە بە ناو ڕێنسانسدا.

لە گرنگترینیان، نەخشەی قەڵای دانیمارک کە ئیلهامبەخشی ئێلسینۆر بووە لە هاملێت‌دا، ئیلوسترەیشنێکی شاری ڤیرۆنای ئیتاڵیا لە ڕۆمیۆ و جولێت‌دا و نەخشەیەکی شوێنی جنۆکە لە خەونی شەوێکی چلەی هاوین.

شێوازێکی تایبەتی تەلارسازی لە هیندستان

دیدی من

کۆمپانیای تەلارسازیی هیندیی کادێنز بۆ تەلارسازی، خانوویەکی دروست کردووە و ناوی ناوە ئێلاستیکا لە بەنگالۆری هیندستان. خانووەکە تەواو شێوازێکی نوێیە و تەلارسازیی خانووی داهاتوومان پیشان دەدات. بیرۆکەی خانووەکە لەسەر ئەوە داڕێژراوە کە ڕوویەکی تواوە و شل پیشان بدات. هەموو شتێک وا دەردەکەوێت وەک ئەوەی لە حاڵەتی توانەوەدا بێت، هەر لە ڕووکاری دەرەوەی خانووەکەوە، تا دیزاینی ناوەوەی خانووەکە، تەنانەت کەلوپەلەکانی ناو خانووەکەش هەمان شێوەیان پێ دراوە.

This slideshow requires JavaScript.

جێگە تەلارسازییە مێژوویییەکان لە بەردی مەرمەڕدا هەڵکۆڵراون

دیدی من مای مۆدێرن مێت

پەیکەرە مەرمەڕەکان کە هونەرمەندی بەڕیتانی ماتیو سیمۆندس دروستی کردوون، فۆڕمێکی ئاساییی تەلارە مێژوویییەکان نین کە لە ڕۆمان و یۆنانەکانییەکانەوە بۆمان جێ مابێت، بەڵکو ئەو دیمەنێکی تەلارسازیی مێژوویی لە سەر بەردی مەڕمەڕ هەڵدەکۆڵێت بە شێوەیەکی زۆر ورد و جوان. ئەو کار لە سەر ستوونی ناو تەلارە کۆنەکان و بنمیچە گومەزییەکان دەکات کە لە ناو بەردە مەڕمەڕەکاندا هەڵیان دەکۆڵێت.

This slideshow requires JavaScript.

کتێبخانەیەکی مێژوویی نۆژەنکراوەی ئیستەنبوڵ بە هەبوونی کۆمەڵێک کتێبی دەگمەنەوە

دیدی من – فوبیز

لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال

دەزگای تورکیی ئەندازیاریی تابانلیۆغلو کتێبخانەی گشتیی بایەزیدی لە شاری ئیستەنبوڵی وڵاتی تورکیا نۆژەن کردەوە، کە پڕە لە کتێبی دەگمەن. ئەم بینا کۆنە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٨٨٤، لە بنەڕەتدا چێشتخانە و شوێنی گەشتیاران بووە لەگەڵ هەبوونی خوێندنگەیەکی سەرەتایی، نەخۆشخانەیەک و گەرماوێک. هاوسنوور لەگەڵ مزگەوتی بایەزید، کتێبخانەکە دیزاینی ناوەوەی جارێکی تر لە لایەن ئەو ئەندازیارانەوە بۆ ڕێک خراوەتەوە، چاک کراوەتەوە و دیکۆری نوێی بۆ کراوە، کە بنمیچەکەی گومەزی جیاواز پیشان دەدات، ڕووناکی نوێی بۆ دانراوە، قاوەخانەیەکی لەسەر شێوازی کۆن بۆ کراوە و لەگەڵ هەبوونی کتێبفرۆشیی کۆندا.

This slideshow requires JavaScript.

خانووەیەکی بچوکی ئاوێنەیی لە کەنار دەریایەک

دیدی من – ئیگنانت
مۆنیکا مرۆز

لە ئینگلیزییەوە: شێنێ محەمەد

کۆمەڵەی ئی سی ئی ئارکیتێکچەر خانووەیەکی بچووکی کلاسکییان بە شێوازێکی سەرنجڕاکێش بە بونیادێکی ئاوێنەیی بۆ ڕاکێشانی سەرنجی ھاووڵاتی بەڕیتانی بۆ کارەکانیان گۆڕی.

ئەم خانووە جیاواز دەردەکەوێت، وەک پارچەیەک کە لە بۆشاییی ئاسمانەوە کەوتبێت. ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە سادەترین کۆنسێپت دەتوانێت خۆشییەکی زۆر بۆ ھاووڵاتیان بھێنێت. بە ھۆی ڕووکەشەکەیەوە کە لە ھەموو لاوە بە ئاوێنە دەورەدراوە، کاردانەوەیەکی زۆر جوانی دەریا و ئاسمانی تێدا دەبینرێت و ھاووڵاتیان بەرەو کەنار دەریا ڕادەکێشێت.  بە ھۆی بڵاوبوونەوەی سێڵفی، ھاووڵاتیان لە نزیک ئەم خانووەوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان زۆر بە خێرایی دەنگدانەوەی باشی ھەبوو، ھەروەھا لە گۆڤار و ماڵپەڕەکانیش بابەتی زۆر باشی دەربارەی کراوە. ئەندازیارەکە دەڵێت: “زۆر دڵخۆشین بە کاردانەوە ئەرێنییەکانی ماڵپەڕە ئەندازیارییەکان، ڕۆژنامە و ھاووڵاتیان بەگشتی.”

This slideshow requires JavaScript.

گەشتێک بۆ ماڵە جوانەکانی کاسێنا

 دیدی من 

لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ

لە سەروو باکووری وڵاتانی گانا و بورکینا، بەرەو دەوڵەتی پاشایەتیی دابگۆن، خەڵکانی کاسێنا دەبینین، کە بە کۆمەڵێکی نەتەوەیی بچووکی ١٦٠،٠٠٠ کەسی دەخەمڵێنرێن و هەموویان بە زمانی کاسێن قسە دەکەن.

خانووەکانیان بە بەکارهێنانی مادەی ناوخۆیی تێکەڵکراو دروست دەکەن. هەر خانوویەک پێک دێت لە چیلکە، زەوی، دار و پەیینی مانگا، کە لە دروستکردنیاندا بە مەبەستی بوونی نەرمییەکی زیاتر بەکار دەهێنرێن.

This slideshow requires JavaScript.

ئەمانە کەرەستەی سەرەتایی نین، دیوارەکان ئەستوورییان یەک پێ دەبێت، تەنها بۆ ئەوە نییە کە لەبەر گەرمای زۆر ناو خانووەکان فێنک بکاتەوە، بەڵکو بۆ ئەوەشە کە لە دوژمن و ئاژەڵە دڕندەکانی کەنار بیانپارێزێت. دەرگەی چونە ژوورەوەی هەر ماڵێک زۆر بچووکە، درێژییەکەی دوو بۆ سێ پێ دەبێت و ئەوەش دووبارە بە خەیاڵی پارێزگاریکردن دروستیان کردووە. دەرگەیەکی هاتنەژوورەوەی بچووک هاتنە ژوورەوە سەختتر دەکات بۆ پەلاماردانی دوژمنەکانیان، هەوەها بۆ دزەکردنی گەرمییش.

خەڵکانی کاسێنا ئەم شێوازە دیزاینە بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆحەکان بەکار دەهێنن، کە هەر یەکێک لە دیزاینەکان لەوی تر جیاوازە، بەڵام هەموویان په‌یوه‌ستن بە یەک دابونەریتەوە.

دروست کردنەوەی ئەو ماڵانەی بوونەتە بەشێک لە یادەوەریی سوریا

دیدی من – ئاڕت ماگەزین

لە ئینگلیزییەوە: شێنێ محەمەد

ھونەرمەندی سوری – ئەمریکی، محەمەد حافز، بە بەکارھێنانی پلاستەر، کەفی خەست، بۆیە و تەنی دۆزراوە، بونیادی سێ دووری بەرھەم دێنێت. بەرھەمەکانی حافز زۆر ریاڵیستیک، تایبەت و سوریالیین. لە کارەکانیدا کاریگەریی ڕۆژئاوا و ڕۆژھەڵاتیش دەردەخات بۆ ڕوون کردنەوەی کاریگەریی ھەردوو کلتوورەکە لە ناخیدا. حافز باوەڕی وایە کە تەلارسازی بە شێوازێکی فیزیکی پارادۆکسی بوژاندنەوە و ڕووخاوییەکانی شارەکان دەردەخات. وەک کاردانەوەیەک بۆ دڕندەییی جەنگ لە سوریادا، زۆرینەی کارەکانی حافز سەرنج لە کاریگەریی ھێزی سەربازی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەدات، کە دەبنە ھۆی ھەموو ئەم وێرانکارییانە. ئەم کارانەش بۆ دەرخستنی جیاوازییە لە نێوان خۆشگورەرانیی ژیانی زۆردارەکان لەگەڵ گەلە لە وڵات دابڕاوەکەیان.

A_Refugee_Nation

بەڵام بۆ دروستکردنی ھیوا بۆ ئەو ھەموو توندوتیژییە، حافز دەقی قورئان‌ـی لە کارەکانیدا دەنووسێتەوە. ئەم دەقانە ناوەڕۆکی دیدی حافزـن و دەڵێن کە تەنانەت لە تاریکترین کاتەکاندا دانبەخۆداگرتن گرنگە.

Un-faced

حافز شەیدای ھونەری سەرشەقامە، بەڵام بە شێوازێکی زۆر ڕیاڵیستی. ئەو دیمەنانەی دروستی دەکات، تەواو پێچەوانەی پەیامەکەیەتی. پەیامەکانیش ڕاستەوخۆ لە قورئان‌ـەوە وەرگیراون، کە یان بە خۆشنووسی نووسراونەتەوە، یان تەنھا بە دەنگ لە شوێنێکی نادیاری کارەکەوە دەبیسترێن.

A_Refugee_Nation-detail

گرنگیی کارەکانی حافز لەوەدایە، کە بینەر لە ھەمان کاتدا لە ئێستادایە و گەشتیش بۆ ڕابردوویەکی نزیک دەکات؛ بەرەو دیمەشق لە پێش جەنگدا، کە یەکێکە لە کۆنترین ئەو شارانەی بە بەردەوامی دانیشتووی تێدا بووە و بە دروستکردنەوەی کۆڵانە کۆنەکان، کە چیتر بونیان نییە. بەمانەش حافز جەخت لەسەر گەورەترین قەیرانی مرۆڤایەتی دەکاتەوە لە مێژووی مۆدێرنەدا؛ قەیرانێک کە ھێندە دڵڕەقە، زۆر لایەن تەنانەت دان بە بوونیشیان نانێن.

Un-faced-detail

ڕێڕەوێک لە سەرئاو بە ڕەنگی پرتەقاڵی لە ئیتاڵیا

دیدی من – وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: شێنێ محمد

کریستۆ بە ڕێبەری لاند ئاڕت ناسراوە، ئەمەش بە ھونەرێک دەوترێت کە تێکەڵی زەوی و سروشت بێت. لەم کارەیدا کریستۆ ھەوڵیداوە کەمێک ڕەنگ بۆ دەریای ئیسیۆ لە ئیتاڵیا زیاد بکات. ئەم پڕۆژەیە ١٠٠،٠٠٠ مەتر دووجایە و ڕێڕەوەکە بەرەو ماڵێک دەڕوات کە لە ناوەڕاستی دەریاکەدایە. ئەم ڕێڕەوە پرتەقاڵییە لەگەڵ جوڵەی شەپۆلەکاندا دەجوڵێتەوە و لە قوماشێکی درێژ پێکھاتووە کە بە سەکۆیەک لەناو دەریاکەوە لکاوە.

.لەم سڵایدەوە وێنەکان ببینن

This slideshow requires JavaScript.

سەرچاوە: فوبز

فۆتۆ: وۆڵفگانگ ڤۆڵز