Category Archives: سەما

کاتێک لە بەڕێوەبردنی شانۆی شارێکدا گەوجاندن ‌و هەڕەشەکردن دەبێته جێگرەوەی لێکتێگەیشتن‌ و دیالۆگ

دیدی من

كاروان عومەر

ڕوونکردنەوەیەک بۆ شانۆکاران، هاوڕێیان، راگەیاندنکاران ‌و وەزارەتی ڕۆشنبیری لە باشووری کوردستان

ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت به بەرهەمهێنانی سەمای پینەدۆزەکان

Continue reading کاتێک لە بەڕێوەبردنی شانۆی شارێکدا گەوجاندن ‌و هەڕەشەکردن دەبێته جێگرەوەی لێکتێگەیشتن‌ و دیالۆگ

گروپی لەیزین سێیەمین کەرنەڤاڵی سەما پێشکەش دەکات

دیدی من ئاراس عەبدولڵا

بڕیارە ئێوارەی ٦-٧/٩/٢٠١٦ کاتژمێر ٥:٠٠ـی ئێوارە لە هۆڵی تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی، سێیەمین کەرنەڤاڵی سەمای بالێی گروپی لەیزین بەڕێوە بچێت. ئەم کەرنەڤاڵە بەرئەنجامی وەرزی نوێی وۆرکشۆپەکانی گروپی لەیزینە و چەندین نماییشی جۆراوجۆر لە خۆ دەگرێت.

دەربارەی ئەم کەرنەڤاڵە، گۆران سەرگەڵویی، یەکێک لە مامۆستایان لە وۆرکشۆپی تایبەتی گروپی لەیزین بۆ سەمای بالێ و هاوچەرخ، بۆ دیدی من گوتی: “ماوەی دوو مانگە ئەم وەرزەی وۆرکشۆپی تایبەت بە سەمای بالێ بەردەوامە و جگە لە خوێندن و پێگەیاندنی فێرخوازان، خۆمان ئامادە کردووە بۆ نماییشی کارەکانمان.”

گوتیشی: “بەشداربوان خۆیان لە چەند ئاستێکدا دەبیننەوە، وەک منداڵان لە قۆناغی دەستپێک و پێگەیشتوودا، کە سەمای بالێ دەخوێنن، هەروەها گەورەکانیش سەمای هاوچەرخ دەخوێنن.”

14086319_1106108312808735_4263203263145417958_o 

گروپی لەیزین وۆرکشۆپەکانی دابەش دەکات بەسەر هەردوو شێوازی سەمای کلاسیک و هاوچەرخدا، مامۆستایانی هەردوو بەشەکەش بریتین لە ڕووبار مارسیدس و مینا نیاز بۆ سەمای کلاسیک، هەروەها گۆران سەرگەڵویی بۆ سەمای هاوچەرخ.

لە درێژەی گوتەکانیدا بۆ دیدی من، ئەو مامۆستایەی سەمای هاوچەرخ، گۆران سەرگەڵویی، ئاماژەی بە بەرئەنجامی وۆرکشۆپی تایبەتی سەمای هاوچەرخ دا و گوتی: “بەرئەنجامی ماندووبوونی دوو مانگی ئێمە بریتییە لە نماییشی سەمای وەنەوز کە باس لە گەڕانەوەی هاوڵاتییەک دەکات بۆ وڵاتەکەی خۆی و پاشان نیشتمانێک دروست دەکات لەگەڵ هاوڵاتییەکی دیکەدا. ئەم کارە لە کۆریۆگرافیی خۆمە و خۆم و فێرخوازەکانم سەماکە بەرجەستە دەکەین.”

سەمای پینەدۆزەکان: دوایین پڕۆژەی سەماکار کاروان عومەر

دیدی من ئاراس عەبدولڵا

سەمای پینەدۆزەکان پڕۆژەیەکی هونەریی هونەرمەندی سەماکار و کۆریۆگراف، کاروان عومەرە لەگەڵ کۆمەڵێک لە ئارەزوومەندانی ئەو هونەرە، ئەم پڕۆژەیە بەرئەنجامی وۆرکشۆپێکی تایبەتی هونەرمەندی ناوبراوە لەگەڵ ژمارەیەک فێرخواز، لە بەرواری  ۸/٦ تا ۸/۸/٢٠١٦ لەنێو هۆڵی ڕۆشنبیریی سلێمانی کاتژمێر٧:٠٠ـی ئێوارە نماییش دەکرێت. کاری کۆریۆگرافی و کۆنسێپی ئەم بەرهەمە لە لایەن کاروان عومەرەوە ئەنجام دراوە.

دەربارەی چۆنیەتی خۆئامادەکردنیان بۆ ئەم کارە، هونەرمەندی سەماکار کاروان عومەر بۆ دیدی من گوتی: “بۆ ئەوەی بتوانیت لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا لەگەڵ چەند شانۆکارێک کە خۆشەویستییان بۆ سەما هەیە، بە دەرئەنجامێکی باشەوە ڕووبەڕووی بینەر ببیتەوە، بە دڵنیاییەوە دەبێت نەخشە و پلانی تۆکمەت هەبێت. دیارە ئەمەش بۆ من وەک سەماکارێکی پیشەیی، کارێکی گران نەبوو. پێش هاتنەوەم بۆ باشووری کوردستان بە دوو مانگ، من دەستم بە کارەکانم کرد لە وڵاتی سویسرا، واتە پێش هاتنەوەم دەمزانی لەگەڵ چ ستافێک کار دەکەم، دەمزانی ئەو ئیلیمێنتە کۆریۆگرافیانە چین کە هاوەڵی و کۆمەکم دەکەن لەم بەرهەمەدا، کە بۆ یەکەم جارە من پێی هەڵدەستم، لەم پڕۆژەیەدا کورتەچیرۆکیی گشتی کارەکە بوونی هەبوو وهەروەها پەردەی سەماکانیش وەک پەیکەر بوونیان هەبوو، بۆیە پڕۆڤە بۆ ئێمە تەنیا کاری دراماتورگی و چڕبوونەوەی بەخۆوە بینی.”

13895416_10210483647951857_5233582215274159219_n

دەربارەی چۆنیەتی هەوڵدانی ئەوان بۆئەوەی جەستە چیرۆکێک بۆ بینەر بگێڕێتەوە لەم پڕۆژەیەدا، هونەرمەندی ناوبراو گوتی: “هەڵبژاردنی ئیلیمێنتەکانی سەما و جوڵەکان و چیرۆک لە سەر بناغەی دەربڕین و ڕاڤەکردنی زمانی جەستە بوو، بۆیە نزیکبوونەوە لێی لە سەرەتاوە، وای کرد هاوکاری سەماکاران بکات تا بە هۆشیارییەوە بچنە ناو کەسایەتییەکان. بیرمان نەچێت پڕۆژەکەی ئێمە، سەمای شانۆیی بە شێوازی سەمای گوزارشتی جیهانییە، کە کەسایەتی بوونی هەیە، هەر بۆیە زمانی جەستە زمانێکی باڵایە لە سەر ئاستی سەماکان، ئەگەر ئەبستراکت یان ڕاستەوخۆ یاخود واقیعبین بن.”

ناوبراوە لە درێژەی گوتەکانیدا ئاماژەی بە گرنگیی هەبوونی نماییشی سەما بۆ کۆمەڵگە کرد و گوتی: “سەما و نماییشی سەما و بە ئازادیی دەربڕین، کاریگەریی زۆری لە سەر تاک بەجێ هێشتووە بەدرێژایی مێژوو. لە سەرەتای سەماکانی ئیسادۆرا دنکن و هاوەڵەکانی، هەروەها هەنگاوەکانی ماری ویگمان و ڕۆدۆڵف لابان، بۆ کارکردن لەڕێگەی سەماوە لە سەر مرۆڤەکان، باشترین نموونەی هەموو ئەو گۆڕانکارییە جەستەیییانە بوون کە توانی مرۆڤە تێکشکاوەکانی دوای جەنگی جیهانیی دووەم ساڕێژ بکات، ئەوەی من لە ڕۆژانی نماییش بیستم لە بینەران و لەچاویاندا بینم، ئەو چێژە ونەبوو کە بەدوایدا وێڵ بوون، لە سەما و جوڵەدا ئازاد بوون و کەوتنە هەڵفڕاندنی پرسیارەکانیان لەبوون و نەبوونی جەستە و ئازادیی جەستە.”

سەمای کلاسیک و مۆدێرن لە خولێکی گروپی لەیزین‌ـدا

دیدی من ئاراس عەبدولڵا

گروپی لەیزین بۆ سەمای بالێ، لە بەرواری ١٠/٧/٢٠١٦ـەوە خولێکی فێربوونی سەمای کلاسیک و مۆدێرنی بۆ تەمەنە جیاوازەکان و هەردوو رەگەزی نێر و مێ کردووەتەوە، کە بڕیارە تا سەرەتای مانگی ٩ درێژەی هەبێت و لە کۆتاییشدا فێستیڤاڵێک وەک دەرئەنجامی خولەکە ڕێک دەخەن.

13510966_1722131764703405_8200013025784376910_n

دەربارەی کارەکانی ئەم خولە، ڕووبار مارسیدس، یەکێک لە مامۆستایانی خولەکە بۆ دیدی من گوتی: “ئەم خولە بۆ تەمەنە جیاوازەکانە و هەردوو ڕەگەز لەخۆ دەگرێت، ئامانجمان لەم چالاکییەدا ئەوەیە منداڵان بێبەش نەبن لەم هونەرە وەک چۆن هاوتەمەنەکانی خۆمان بێبەش بوون، هەروەها دەمانەوێت نەوەکانمان کەمێک دووربکەونەوە لە ئامێرە تەکنەلۆژییەکانی وەک ئایپاد، پلەستەیشن، کۆمپیوتەر و کەناڵە شەرخوازەکانی خۆمان.”

13669565_1737070566567589_296313576839762577_n

گوتیشی: “ئەم هونەرە ئاوێزانی زۆرینەی هونەرەکانی دیکەیە، وەک موزیک، شانۆ، لەشجوانی، تەندروستی و زمانی جەستە. خوازیارین لە کۆتاییی خولەکەدا دەرئەنجامی ماندووبوونەکەمان بکەینە فێستیڤاڵێک لە سەرەتای مانگی ٩ و کردنەوەی ساڵێکی نوێی خوێندن.”

13680503_1737070539900925_8663300005132226427_n

خولی سەمای کلاسیک و مۆدێرن لە لایەن گروپی لەیزین‌ـەوە بۆ سەمای بالێ کراوەتەوە و مامۆستایانی خولەکە پێکدێن لە ڕووبار مارسیدس، گۆران سەرگەڵوویی و مینا نیاز. کە ڕۆژانە لە ناو هۆڵی ئامادەییی سلێمانیی کوڕان لە کاتژمێر ١:٣٠ـی نیوەڕۆوە تا ٦:٣٠ـی ئێوارە سێ گروپی جیاواز سەرقاڵی مەشقەکانی خۆیانن.

کۆرسێکی تایبەت بە سەمای هاوچەرخ لە سلێمانی

دیدی منئاراس عەبدولڵا

هونەرمەندی سەماکار کاروان عومەر، کۆرسێکی یەک هەفتەیی تایبەت بە سەمای هاوچەرخ بۆ دوو ئاستی تەمەن، کە بریتین لە ئاستی منداڵان و گەورە، دەکاتەوە. ئەم کۆرسە لە بەرواری ١٧/٧/٢٠١٦ لە ناو هۆڵی ڕێبەر ٢ لەشاری سلێمانی دەست پێ دەکات و بڕیارە بۆ ماوەی یەک هەفتە بەردەوام بێت.

13669584_10210282727768978_5264884307615673932_n

دەربارەی ئامانجی ئەم وۆرکشۆپە، هونەرمەندی سەماکار کاروان عومەر، بۆ دیدی من گوتی: “ئامانجمان لەم وۆرکشۆپەدا بریتییە لە بڵاوکردنەوەی کلتوور و زانستی سەما لەناو کۆمەڵگەدا، هەروەها هۆشیارکردنەوەی تاکی کورد بە میتۆدەکانی سەمای هاوچەرخ. جگە لەمانەش ئازاد و ئازاکردن و خۆشنوودی لە ڕێگەی سەماوە.”

13731624_10210282727888981_970459834329407324_n

ڕوونیشی کردەوە: “سەما، وەک چارەسەرێک یارمەتیدەری خودناسین دەبێت، هەر وەک چۆن کاریگەریی بە سەر دەروونی مرۆڤەکانەوە جێ دەهێڵێت.”

cover

ئۆپێرا: هونەری سۆز

دیدی من – ئۆپێرا ئەوروپا
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: کاوان عەبدولرەحمان

ئۆپێرا بریتییە لە کۆمەڵێک هونەر، کە موزیکیشی دەچێتە پاڵ، وەک دراما، شیعر، هونەری شێوەکاری و پلاستیکای جەستە و هەندێک کاتیش هونەری سەما؛ ئۆپێرا جوانیی هەموو هونەرەکان کۆ دەکاتەوە. ئەم کیمیا ئاڵۆزە، وا لە نواندنی ئۆپێرا دەکات، نماییشێکی نائاسایی بێت، داگیرکردنی دیمەنەکە، بیستنی دەنگ، خەیاڵ و سۆز لە لایەن ئامادەبوانەوە. بە شێوەیەک، هەموو هەست و سۆزێک لەنێو ئامادەبواندا دەبزوێت.

:پێکهاتەکانی ئۆپێرا

2

:لیبرێتۆ

لیبرێتۆ، واتە پەڕاوی ئۆپێرا یاخود ئۆپێرانامە. هەندێک کات دەقەکە هەر خودی خۆی لیبرێتۆـیە، یاخود ڕۆمانە یان چیرۆکە.  هەندێک کات لە لایەن شاعیر یاخود ڕۆماننووسەوە دەنوسرێت وەک، هۆگۆ فۆن هۆفمانستال و ستیڤان زویگ بۆ کارەکانی ڕیچارد شتراوس. بەڵام زۆرجار لە شانۆیەکەوە دەیگونجێنن و دەیکەن بە لیبرێتۆ، شکسپیر وەک نموونە، ئەو سەرچاوەی ئیلهامێکی زۆر باش بوو بۆ لیبریتیستەکان.

کرۆکی بابەتەکانی لیبرێتۆ جیاوازن، بۆ نموونە خۆشەویستیی قەدەغەکراو، ناپاکی، تۆڵە، حەز بۆ بوونی دەسەڵات، جەنگ، یاخود ئەفسانەی کۆن یان مێژوو.
لەگەڵ هەموو ئەم بابەتانەشدا، ئۆپێرا دەبێتە هۆی تەقینەوەی هەست و سۆزی مرۆڤ. خۆشەویستی، مردن و تراژیدیا، زۆر کات کرۆکی چیرۆکەکەیە. کەسایەتییەکان، کە هەندێک کات لە نێوان هەستەکانیان و ئەرکەکانیاندا لەت دەبن، ڕووبەڕووی هەندێک دۆخی نائاسایی دەبنەوە، کە هەستەکانیان لێ دوور دەکەوێتەوە، ئەم لەتبوونە دەیانسووتێنێت، دەبێتە هۆی لێکەوتنەوەی تووندویژی و هەندێک کاتیش مردنی لێ دەکەوێتەوە. دیمەنی خۆشەویستی، قوربانی دان، جادوو، بوێری، خۆکوشتن و خۆکوشتن پێکەوە لە لیبرێتۆـدا هەن. هەندێک لە کارەکتەرەکان ڕوبەڕووی سزا دەبنەوە لە هەمبەر هەڵەکانیان، هەندێکی دیکە، ڕێگەیەکی ڕزگاری دەدۆزنەوە، یاخود پەشیمان دەبنەوە، هەندێک کات لیبرێتۆ، کۆتایییەکەی دڵخۆشکارە.
3

:گۆرانی گوتن

جیا لە شانۆ، تێکستی لیبرێتۆ، لە لایەن دەنگبێژانی ئۆپێرایییەوە، بە گۆرانی دەگوترێت. هەست و سۆز، تووندی و بەهێزیی گۆرانی گوتنەکە، کاریگەریی زۆر لەسەر کێش، تێکست و مانای تێکستەکە دروست دەکات. جۆری جیاواز هەیە لە نێو دەنگەکاندا کە بەسەر شەش جۆردا پۆلێن کراون، سۆپرانۆ، میزۆ سۆپرانۆ، کۆنترا ئاڵتۆ بۆ ژن، تینۆر، باریتۆن، بەیز بۆ پیاو. لەوەش زیادتر، دەنگەکان بەپێی تەرخانکردنیان و چینی دەنگەکان، هێواش و دراماتیک. دەنگی هێواش زۆر بەرز نییە، بەڵام دەتوانێت بگاتە نۆتە بەرزەکان. جیاواز لە دراماتیک، چونکە دراماتیک دەنگێکی بەهێزی هەیە، بەڵام خێرا و گورجوگۆڵ نییە.

دەنگەکان پەیوەستن بە نواندنەوە، ئەوان گرنگیی بە هەندێک لایەنی کارەکتەرەکان دەدەن، وەک  کەسایەتییان و هەڵسوکەوتیان. لە ئۆپێرای کارمن‌ـی جیۆرج بیزیت‌ـدا، کارمن ژنێکی فریودەرە، ئەزموونێکی باشی ژیانی هەیە، ئەو خاوەنی دەنگی میزۆ سۆپرانۆـیە، واتە دەنگێکی تیژ و تاریک، بۆیە ڕۆڵی کارمن‌ـی درایە. کارەکتەری گیلدا لە ئۆپێرای ریگۆلێتۆـی جۆسێپی ڤێردی، خاوەنی دەنگی دراماتیک سۆپرانۆـیە، پاکی و بەرزیی دەنگی، بۆتە هێمایەک بۆ بێتاوانی و سادە و ساکاری گیلدا.

4
:موزیک

موزیک لە ڕێگەیەکی دیکەوە کار لە سۆز دەکات و دەچێتە سەر تەختەی شانۆ. کامیراتا فلۆرێنسا، ئەو کۆمەڵە شاعیر و موزیسیانە ڕۆشنبیرانە بوون، کە لە سەردەمی ڕینینسانس، بە سوودوەرگرتن لە هونەری گریکە کۆنەکان، ئۆپێراـیان هێنایە بوون، ئەوانە بوون، کە توێژینەوەیان دەربارەی شانۆی یۆنانی کرد و بوونە دامەزرێنەری ئۆپێرا. موزیک لە خزمەتی لیبرێتۆ، “سەرەتا وشە، پاشان موزیک”. بەڵام ئەم بیرۆکەیە جێی پرسیارە، کۆن و هەمیشە بوەتە جێی مشتومڕ.
بە گوێرەی سەردەمەکە، موزیک و لیبرێتۆ پێش و دوا خراون.

ڕاستییەکەی، موزیک تەنها خزمەتی لیبریتۆ و گۆرانی گوتن ناکات، موزیک تەواوکەری کرۆکی بابەتەکەیە و کارەکتەرەکان و سۆزی کاراکتەرەکان دەگونجێنێت. لەکاتی ژەنینی ریتم و ئاواز و میلۆدی، ژەنیارەکان کەشێکی زۆر باش و گونجاو بۆ سەر ستەیجەکە دەخوڵقێنن.

زۆر لە نووسەران، بیرۆکەی موزیکەکانیان دووبارەیە بۆ نواندنی کارەکتەرەکان.
لە پێشەکی ئۆپێرای”ڕاینی ئاڵتوونی‌ـی ڕیچارد ڤاگنەرـدا، موزیکەکە پەیوەستە بە لەدایکبوونی ڕوباری ڕاین‌ـەوە. ئۆپێراـکە بە سێ لە کارەکتەرەکان کە لە نێو ڕووباری ڕاین‌ـدا مەلە دەکەن و وردە وردە لە قوڵایییەکی بێسنوورەوە دێنە دەرەوە، دەست پێ دەکات و ئاوزێک دروست دەکەن؛ سەرەتا ئامێرە فوودارە مسییەکان واتە پلە و پایەیەکی بەرز، پاشان ژێدارەکان واتە نەرمونیانی وەک بریسکە لەسەر ڕووی ڕوبارەکە دەردەکەون. ئۆرکێستراکە هاتنە دەرەوە سێینەکە جوانتر دەکات، تا ڕادەیەک کە ڕووباری ڕاین بە شێوەیەک دەهەژێنێت، دەگاتە ڕادەی کەفوکۆڵ دروستکردن.

موزیک لە دوای وشەوەیەوەیە و ڕاستەوخۆ دەچێتە ناو دڵی ئامادەبوانەوە و جۆش و خرۆش و خەیاڵیان لە لا دروست دەکات.

5
:چونە سەر تەختەی شانۆ

پێش سەدەی ٢٠، ڕەهەندی شانۆیی فەرامۆشکرا بوو. لە سەدەی ١٧، گرنگی ئۆپێرا زۆر جێگیر بوو، هەمیشە هۆڵەکان پڕ بوون لە ئامادەبووی گوێگر. چونە سەر شانۆ، کاتێک گرنگیی خۆی پەیدا کرد، کە هۆڵی ئۆپێراکان بوونە جێی عەمبارکردنیان و ڕێگەیان پێدان تا داهێنان بکەن. دواتریش لە سەدەی بیست گرنگیی گۆرانی گوتن زیادی کرد. بەڵام ستەیجی ئۆپێراکان، هەمیشە .نائاسایین، چونک هەمیشە ئیفێکتی جوان و ئالەتی گەورەی تێدا بەکار دێت. هەروەها ئۆپێرا زۆر سوودی لە تازەگەرییەکانی تەکنەلۆژیا وەرگرتووە

چوونە سەرتەختەی شانۆ لە ئۆپێراـدا، کارێکی هێندە سادە نییە کە بە ئاسانی ڕوون بکرێتە و ئەو چەمکێک یاخود واتایەک هەڵدەگرێت. دەرهێنەرێک پێشنیاری پێشکەشکردنی ئۆپێرایەک دەکات، ئەم بڕیارە، ڕەنگە تێگەیشتن بێت لە لیبرێتۆ و نووسەرەکە، یاخود لێکدانەوەیەک بێت بۆ کارەکە و هەندێکیان کارەکە بۆ کاتێکی دوورتر دوادەخەن، کە ئەمە ڕەنگە پەیوەندیی بە باری کۆمەڵایەتتی شوێنەکەوە هەبێت، یاخود لایەنی مادی ڕەچاو بکات. بۆ نموونە، لە ئێستادا، گەر ئۆپێرایەکی سەردەمی بارۆکمان گوێ لێ بێت دەتوانین بیناسینەوە. بەڵام هەندێک کات، دەرهێنەرەکانی ئەم سەردەمە، بە شێوازی مۆدێرن دەرهێنان بۆ ئۆپێرا دەکەن. هەر لەبەر ئەمەیە، کە ئۆپێرا هەمیشە خۆی نوێ دەکاتەوە. پێش لادانی پەردەکە، کەس نازانێت چی ڕوودەدات، ئەمەیە جوانیی ئۆپێرا.

سەما و تابلۆ

دیدی من – وێبسایتی فەرمی شێوەکار

لە ئینگلیزییەوە: هەڵۆ فریق

سەماکردن و وێنەکێشان پێکەوە کارێکی ئەستەمن، بەڵام بۆ هیسەر هانسین کارێکی چێژبەخش و ئاسانە.

هانسن لە ٨/٣/١٩٧٠ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەدایک بووە. لە ئێساتادا مامۆستای وێنە و سەمایە. هانسن شێوەکار و پەیکەرسازە و تا ئێستا خاوەنی ١٨ پێشانگای شێوەکاری و ١٢ نماییشی سەمای وێنەکێشانە.

سەمای وێنەکێشان، ڕەنگە دەستەواژەیەکی نوێ بێت بۆ زۆربەمان، بەڵام هانسن خاوەنی ستایلێکی نایاب و تایبەت بە خۆیەتی، دەتوانێت هەردوو هونەری شێوەکاری و سەما تێکەڵ بکات و بە سەماکردنەوە وێنە بکێشێت.

ڤیدیۆ:

 لەم سڵایدەی خوارەوە وێنەکان ببینه‌:

This slideshow requires JavaScript.

پەنابەران لە ڕۆژی جیهانیی پەنابەراندا بەهرەکانی خۆیان پیشاندا

دیدی منپشتیوان کەمال

کاتێک هاتە سەر ستەیجی نماییشکردنی بەهرەکەی خۆی، پەناخوازی خەڵکی سوریا، مزگین ڕومی، بینەرانی بە تەواوەتی خستە جۆش و خرۆشێکی تایبەتەوە، وەختێک گۆرانییەکی شادی بۆ ڕێزگرتنی هێزە کوردییەکان وت. مزگین لە ماوەی بوونم لەگەڵیدا کەسێکی بێدەنگ و شەرمن دەمبینی، بەڵام کاتێک دەستی کرد بە وتنی گۆرانییەکەی، ئەو بە باوەڕبەخۆبوونێکی زۆرەوە گۆرانییەکەی بۆ بینەران و لیژنەی دادوەران وت.

ڕومی تەمەنی ١٩ ساڵە، یەکێک بوو لەو ١٠ بەشداربووەی گەیشتبوونە قۆناغی کۆتاییی پڕۆگرامی (پەناخوازەکان بەهرەیان هەیە). ئەم پڕۆگرامە ماوەیەکە لەلایەن (یو ئێن ئێچ سی ئاڕ)ـەوە کاری بۆ دەکرێت کە سەرەتا لە پێنج کەمپی شاری سلێمانی، ئەوانیش کەمپەکەکانی (سلێمانی، عەربەت، چەمچەماڵ، بازیان، ڕانیە) بەهرەدارەکان ناونووسکران و زیاتر لە ٦٠ گروپ و کەس، بەشدارییان لەم پڕۆگرامەدا کرد. ئەم پڕۆگرامە بە سێ قۆناغدا ڕۆشت و لە کۆتاییدا ١٠ بەشداربوو مانەوە تاوەکو بەهرەکانی خۆیان لە ڕۆژی جیهانیی پەنابەراندا، ٢٠ی حوزەیران، نماییش بکەن بۆ بینەرێکی زۆر لە کەمپی باریکە- عەربەت- سلێمانی.

ڕومی لە کۆتاییدا خەڵاتی پڕۆگرامەکەی بەدەستهێنا و بووە براوەی یەکەمین پڕۆگرامی (پەناخوازەکان بەهرەیان هەیە). ئەو بۆ ماوەی دوو ساڵە بەهۆی جەنگ لە کۆبانی لەگەڵ خێزانەکەی ڕوویانکردۆتە سلێمانی و لە عەربەت دەژین، بەڵام یەکێک لە براکانی لە کۆبانی ماوەتەوە و شەڕ دژی تیرۆریستان دەکات. ڕەنگە خەمە گەورەکەی ڕومی هەر ئەمە هۆکارەکەی بێت.

2

نوێنەری (یو ئێن ئێچ سی ئاڕ) لە عێراق، برونۆ گیدۆ، وتی: ئەم پێشبڕکێی بەهرەدارانە هەلێکە بۆ پەناخوازان تا یەکبگرن بە موزیکی فۆلکلۆری کوردی، موزیکی پۆپ و ڕیتمی هیندی.

هەروەها وتی: ئێمە ویستمان لە ڕۆژی جیهانیی پەنابەراندا دەنگی نەرمی ٢٠ ملیۆن پەناخوازی جیهان پیشان بدەین، کە لە نێویاندا چەندین کەسی گەنج هەیە.

لە ساڵی ٢٠١١ـەوە  ٩ ملیۆن کەس لە دانیشتوانی سوریا، خاکی خۆیان جێهێشتووە، زیاتر لە سێ ملیۆنیان چوونەتە وڵاتەکانی دراوسێیان و ٢٤٠ هەزار پەناخوازیش ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە.

5

بەگوێرەی ئەو داتایانەی لەبەردەستدان، تەنها لە سلێمانی نزیکەی ٨ هەزار منداڵی پەناخوازی سوریی هەن، زۆرینەیان ناخوێنن. لەبەر ئەمە ئەم پڕۆگرامە شتێکی باش بوو تاوەکو توانای ئەم منداڵانە پیشان بدات هەر لە گۆرانی وتن، موزیک ژەنین و سەماش.

دووەمی ئەم پڕۆگرامە گروپی سەمای هیندی “ئەی بی سی دی” هات، کە مانای (هەموو کەس دەتوانێت سەما بکات) دەدات. ئەم گروپە لەلایەن ڕۆژبین بارۆدۆی ١٧ ساڵەوە سەرپەرشتی دەکرا کە پێنج کەسی لە خۆی گرتبوو.

ئەو وتی: “سەما ژیانمە.” ئەو لەگەڵ خێزانەکەی دوو ساڵ پێش ئێستا لە حەسەکەی سووریاوە ڕوویان لە سلێمانی کردووە.

گروپی هەڵپەڕکێی رۆژئاڤا توانییان پلەی سێیەمی ڕزبەندییەکە بگرن. کاتێک ئەم گروپە لەلایەن وەسیلە حەسەنی ١٧ ساڵەوە سەرپەرشتی دەکرا.

111

ئەم پێشبڕکێیە شەوی ٢٠ی ئەم مانگە کاتژمێر ٩ ئەنجامدرا و کاتژمێر ١٢ی شەو کۆتایی هات.

فۆتۆ و ڤیدیۆ: پشتیوان کەمال