29/03/2024
DidiMn Logo
Top

فۆتۆگەلێک بە هەزاران گوتەى شاراوە لە جەنگ

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

ديدى مندى دەبليو فارسى
لە فارسيەوە: سەليم جەمال

ئەندى سپیرا بە فۆتۆ ڕه‌شوسپییه‌کانی دەناسرێت، بەتايبەتى لەو ناوچانەى کە جەنگى تێدا بەرپا بووە. فۆتۆگرافەرێک، کە لە هەر شوێنێک قسەوباسى جەنگ بکرێت، گەشت بۆ ئەو شوێنە دەکات. لە وڵاتانی ئەفغانستان و سووريا بگرە تا بۆسنيا، گەشتى کردووە. سپیرا بەدواى وێناکردنى ژيانى ڕۆژانەى ئەو وڵات و ناوچانەيە، کە جەنگیان بەسەردا سەپێندراوە.

ئه‌ندی سپیرا

لە خوارەوە گوڵبژێرێک لە فۆتۆکانى ئەند ىسپیرا دەخەينە بەر ديدى خوێنەران

 

ناوچەى کشمير لە نزيک وڵاتى هيندستان، بە يەکێک لە ناوچە سەربازييەکان دەناسرێت لە جيهان. وڵاتانى چين، هیندستان و پاکستان، نيازى داگيرکردنى ئەو ناوچەيەيان هەيە. لە ساڵى ١٩٨٩دا، بە هۆى تێکبەربوونى هێزە چەکدارەکان، نزيکەى حەفتا هەزار خەڵک بوونە قوربانى. ئەندى سپیرا لە ساڵى ٢٠١٠دا بە هۆى ئەو پڕۆژە فۆتۆگرافیيەى کە کشميرى ناو بوو، خەڵاتى ليکا ئۆسکار بارناکى بەدەست هێنا. ئەو لەبارەى ئەم فۆتۆيە دەڵێت: ”ئەم دوو مێردمنداڵە هيچ شتێک شک نابەن، جگە لە توندوتيژى.“

 

خەڵکى لە ئانوساتى جەنگيشدا بەردەوامى بە ژيانى ڕۆژانەى خۆيان دەدەن. ئەندى سپیرا ئەم فۆتۆيەى لە يەکێک لە خوێندنگەکانى شارى مەزارشەريف گرتووە. لەم فۆتۆيەدا خاڵێکى بەپێز بوونى هەيە، ئەويش ئەوەيە کە تاريکييەکى خەست لە ناو ئەو پۆلەدا خۆى نواندووە، بە هۆى تيشکدانەوەى خۆر. سپیرا لەو بارەيەوە دەڵێت: ”زۆرينەى جار من سوود لە تەکنيکى ڕووناکى و تارمايى وەردەگرم بۆ بەيانکردنى ديد و بۆچوونەکانم.“

 

ئەم فۆتۆيە بازاڕى مەزارشەريفە لە ساڵى ٢٠١٥. ئەو فۆتۆگرافەرە ئەڵمانیيە نيازى وايە کە جيا لە توندوتيژیی جەنگ، دۆخى ڕۆژانەى ئەو هاووڵاتیيانەى کە جەنگيان بەسەردا سەپێندراوە، پەلکێش و وێنايان بکات.

 

تێکبەربوونى دژوارى نێوان هێزى چەکدارانى کورد و دەوڵەتى ئيسلامى، بووەتە هۆى ئاوارەبوونى خەڵکانێکى زۆر لە کوردەکان. ئەمە فۆتۆى ئاوارەکانى کوردە لە نزيک سنوورى عێراق و سووريا. تا ئێستا زياتر لە دووسەد و بیست هەزار خەڵک لە ڕێگەى ئەم سنوورەوە هەڵهاتوون.

 

سپیرا ئارەزووى هەيە کارى خۆى لە چوارچيوەى گێڕانەوەى ژيانى ئەو خەڵکانە ڕاڤە بکات، کە لە دواوەى شەڕگەکان بەرگرى لە خاکەکەيان دەکەن. ئەو دەڵێت: ”گەر لە مەودايەکى دوور لە جەنگ بڕوانين، شتێکى شوومە.“

 

لە ساڵى ٢٠١١دا، ئەندى سپیرا لە بەخاکسپاردنى هاووڵاتیيەک لە شارى قووشى وڵاتى عێراق ئامادە بوو؛ شوێنێک کە لە %٩٨ دانيشتوانى سريانى، پەيڕەوانى کڵێسای کاتۆليک و ئۆرتۆديکسى سووريا پێک هاتووە. لە ساڵى ٢٠١٤ تا ٢٠١٦دا، دەوڵەتى ئيسلامى ئەو شارەى لەژێر ڕکێفى خۆى هێشتبووەوە، کە بووە هۆى ئاوارەبوونى هەزاران سريانى.

 

ئەندى سپیرا زۆرينەى جار بۆ وڵاتى نيجيريا گەشتى کردووە، لەو گەشتانەيدا فۆتۆى هەشتا کچ و ژنى گرتووە، کە لە لايەن ڕێکخراوى توندڕەوى بۆکۆحەرام بە ديلى گيراون و سووکايەتیيان پێ کراوە. بۆ سپیرا ئەوە گرنگە کە ئەو ژنانە بە قوربانى لەقەڵەم نەدات لە چوارچيوەى کارەکەيدا. ئەو دەڵێت: “من وا بیر دەکەمەوە، کە لە فۆڕم و کارى فۆتۆگرافەریی ئەم پڕۆژەيەدا، تەواوى تواناى خۆم بەدەر خستووە. بە هەرحاڵ، ديسان شتگەلێک بوونيان هەبووە کە نەمتوانيوە لەم فۆتۆيەدا پەلکێشيان بکەم.“

هاوبەشی بکە

Andy Spyra, Photography, SaleemJamal,