28/03/2024
DidiMn Logo
Top

نامەی بەجێماوی ڤێرجینیا وۆڵف بۆ هاوژینەکەی

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

ڤێرجینا وۆڵف

ڤێرجینا وۆڵف

دیدی من
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: زرار حەمید

ڤێرجینیا وۆڵف، دوای ئەو حاڵەتە دەروونییە خراپەی بەسەری ھات، دەرەنجامی ھەڵگیرسانی جەنگی دووەمی جیھانی و وێرانبوونی ماڵەكەی لە لەندەن و پێشوازیی ساردوسڕی خوێنەرەکان بۆ دوایەمین بەرھەمی، وای کرد کە دەست لە نووسین ھەڵبگرێت.

لە ٢٨\٣\١٩٤١دا، ڤێرجینیا پاڵتۆکەی لەبەر کرد و گیرفانەکانی پڕ کردن لە بەرد و خۆی فڕێ دایە ناو ڕووباری نزیک ماڵەکەی خۆی. جەستەی ڤێرجینا لە ١٨\٤\١٩٤١دا دۆزرایەوە. ھاوژینەکەی لە ناو باخچەی مۆنکس ئەوی ناشت.

لەو نامەیەی کە بۆ ھاوسەرەکی بەجێی ھێشتبوو، نوسیبووی:

”ئەزیزترینم، دڵنیام دووبارە خەریکە شێت دەبمەوە. ھەست دەکەم چیتر توانای بەرگەگرتنی ئەم ڕۆژە ترسناکانە ناگرم و ئەم جارە باش نابم. دووبارە گوێم لە دەنگی سەیر سەیرە، خەریکە ھاوسەنگیم لەدەست دەدەم، من کارە باشەکە دەکەم. تۆ ئاسوودەییەکی گەورەت بە من دا، گومانم نییە پێش ئەوەی ئەم نەخۆشییە نەفرەتییەم لێ دیاری بدات، ھیچ کەس وەک ئێمە خۆشبەخت نەبوو. چیتر ناتوانم بجەنگم، چیتر ناتوانم ژیانت وێران بکەم. دەزانم بێ من سەرکەوتوو دەبیت و خۆیشت ئەمە دەزانیت. دەبینیت؟ تەنانەت ناتوانم ئەم نامەیەش بە باشی بنووسم، ناتوانم بخوێنمەوە. دەمەوێت بڵێم بۆ ھەموو خۆشبەختییەکانی ژیانم قەرزاری تۆم، تۆ ئارامگرانە یاریدەت کردم و بێ ئەندازە باشیت. دەمەوێت بڵێم ھەموان ئەمە دەزانن. ئەگەر کەسێک توانیبای من ڕزگار بکات، ئەو کەسە تۆ دەبوویت. ئیتر ھەموو شتێکم لەدەست دا، جگە لە باوەڕبوون بە باشیی تۆ. ناتوانم لەمە زیاتر ژیانت وێران بکەم. گومانم نییە ھیچ کەس وەک من و تۆ خۆشبەخت نەبوو.“

هاوبەشی بکە

nama, Virginia Woolf,