16/04/2024
DidiMn Logo
Top

پێنج فیلمی تارکۆڤسکی بە کوالێتیی بەرز

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من ژیوار جەوھەر

ئەندرێ تارکۆڤسکی (١٩٣٢-١٩٨٦)، جێگەی خۆی وەک دەرھێنەرێکی ڕووسیی سەردەمی دوای جەنگ جێگیر کرد، بەڵام کاریگەرییەکەی یەکێتیی سۆڤێتی تێپەڕاند. ڕۆژنامەی بەناوبانگی فەڕەنسیی کاھێرێس دو سینەما فیلمەکانی تارکۆڤسکی بە بەردوامی لە لیستی باشترین دە فیلمی ساڵانەی جێگیر کردووە. ئینگمار بێرگمانی فلیمساز گوتوویەتی: ”بۆ من تارکۆڤسکی گەورەترین دەرھێنەرە، ئەو کەسەیە کە زمانێکی نوێی داھێناوە، زمانێکی ڕاستگۆ بە سروشت، کە ژیان وەک وێنەدانەوەیەک، وەک خەونێک پیشان دەدا.” ئەکیرا کورۆساواش دانی بە کاریگەرییەکەی ئەودا ناوە: ”خۆشیم لە گشت فیلمەکانی تارکۆڤسکی دێ. ئارەزووم لە کەسایەتی و ھەموو کارەکانی دیکەیەتی. ھەر کەتێک لە فیلمەکانی وێنەیەکی نایاب و سەرسووڕھێنەرە. تارکۆڤسکی شاعیرێکی ڕاستەقینە بوو.”

حەوت فیلمە درێژەکەی تارکۆڤسکی، کە لە نێوان ساڵانی ١٩٦٢ و ١٩٨٦دا بەرھەم ھێنراون، لە ململانێیەکی سەخت دان لە نێوان تێما مێتافیزیکی و ڕۆحییەکان؛ ئەم تێمایانەش بە ستایلێکی سینەمایی ناوازە کاریان لەسەر کراوە. دیمەنە درێژەکان، ڕێکردنە ھێواشەکان و وێنە مێتافۆرییەکان – ھەموو ئەمانە تایبەتمەندیی فیلمەکانی تارکۆڤسکین.

ئێستا دەتوانی بە خۆڕایی و کوالێتیی بەرز، سەیری فیلمەکانی تارکۆڤسکی بکەیت؛ کەناڵی ستۆدیۆی مۆسفیلم لە یوتیوب، گەورەترین و کۆنترین ستۆدیۆی فیلمی ڕووسی، پێنج فیلمی تارکۆڤسکی بە کوالێتیی بەرز لە کەناڵەکەی، بە ژێرنووسی ئینگلیزی دانەوە.

تێبینی:
بۆ بینینی فیلمه‌كان پێویسته‌ كرته‌ له‌ تایتڵی فیلمه‌كه‌ له‌ ناو فره‌یمی یوتیوب بكه‌ی، یان دوای پله‌یكردنی له‌ دیدی من، كرته‌ له‌ (Watch on Youtube) بكه‌ی.
بۆ ژێرنووسی فیلمەکان لە یوتیوب، کرتە لە ‹CC› بکە.

 

منداڵیی ئیڤان (1962)

ئه‌ندرێ ڕوبلێڤ (1966)

سۆلاریس (1972)

ئاوێنە (1975)

ستاڵكه‌ر (1979)

هاوبەشی بکە

Andrei Tarkovsky, Film,