30/11/2025
DidiMn Logo

سینەما

پەڕاوی کیاڕۆستەمی: گەشتێکی سینەمایی بە کرۆکی ڕەسەن و کۆپییەکەیدا

5 مانگ پێش ئێستا

فیلمی کۆپی ڕەسەن (Certified Copy)ی دەرهێنەری ئێرانی عەبباس کیاڕۆستەمی بە یەکێک لە فیلمە هەر ناڕوون و جێگەی تێڕامانەکان دادەنرێت. چونکە ئاڵنگاری چەمکی ڕەسەنایەتی و لاسایکردنەوە لە ژیان و هونەردا دەبێتەوە. فیلمەکە لە ساڵی (٢٠١٠) بڵاوبووەوە، یەکەمین ئەزموونی کیاڕۆستەمییە لە دەرەوەی ئێران. ئەم بەرهەمە لە وڵاتی ئیتاڵیا وێنەگیراوە و بە زمانەکانی ئیتاڵی، فەڕەنسی و ئینگلیزی بەرهەم هاتووە. ئەمەش سرووشتێکی جیهانی و فرە کەلتووی پێ دەبەخشێت.

زیاتر

‎⁨پەڕاوی کیاڕۆستەمی: ڕووخساری نوێی سینەمای ئێران

5 مانگ پێش ئێستا

فیلمسازی ئێرانی (عەباس کیارۆستەمی) و بەرهەمەکانی کە لەلایەن زۆر کەسەوە بە یەکێك لە باشترین ئەو سینەماکارانە دادەنرێت کە تا ئێستا جیهان بە خۆیەوە بینیویەتی، ئیلهامبەخش بوون بۆ چەندین نەوەی خوێندکاری گەنج و دەرهێنەری ئاواتخواز. (کیارۆستەمی) لەڕێگەی شاکارە شیعرییەکانییەوە، تاقیکردنەوە وجودییە ​​سەرنجڕاکێشەکانی ژیانی ئەنجامدا کە سنوورەکانی میدیای سینەمایی تێپەڕاند.

زیاتر

شتێک دەربارەی سۆناتای پایزی بێرگمان

6 مانگ پێش ئێستا

شتێک کە فیلمەکانی بێرگمان تایبەت دەکات لەلای من، بە گشتی کارەکتەرەکان کامڵ و بێ کێشە دەردەکەون(لە ڕواڵەتدا)، وە هەردەم هەوڵدەدەن لە حەقیقەت و ئاڵۆزییەکانی ناخیان خۆیان بدزنەوە. تا ئەوپەڕی هەوڵ دەدەن، بەڵام بێرگمان زیرەکانە کەشێک دروست دەکات کە لە شوێنێکدا ئیتر ئاڵۆزییەکانی دەرون و ڕابردوویان بکەن بە وشە و دەری ببڕن.

زیاتر

دەربارەی زنجیرە درامای “پیاوی ناو قەڵا بەرزەکە”

6 مانگ پێش ئێستا

ئایا هەرگیز بوێری ئەوەمان هەبووە کە وێنای جیهان بە شێوەیەکی دیکە بکەین؟ ئەی ئەگەر ڕێڕەوی مێژوو بەو شێوەیەی ئێستا نەبووایە؟ یاخود یەکێک لە ڕووداوە مێژووییە گەورەکان بە شێوازێکی دیکە ڕوویدابا؟. نوسەری ئەمریکی “فیلیپ.کەی.دیک”، بوێری ئەوەی کە بیر لە جیهانێکی تەواو جیاواز بکاتەوە هەبوو، لە ساڵی (١٩٦٢) کتێبێکی خەیاڵی زانستی بە ناونیشانی

زیاتر

زیندان وەک ئامرازی سەرکوتکردنی هزری ئازاد: فیلمی (A Twelve-Year Night) بە نموونە

7 مانگ پێش ئێستا

فیلمی “A Twelve-Year Night” (دوازدە ساڵ تاریکی)، بەرهەمێکی سینەمایی قوڵ و کاریگەرە کە چیرۆکی ڕاستەقینەی سێ زیندانیی سیاسی تۆپامارۆ لە ئۆرۆگوای دەگێڕێتەوە. تۆپامارۆ، بزوتنەوەی ڕزگاریخوازیی نیشتیمانی ــ گروپێکی مارکسیست-لینینیست و گەریلای شاریی بوون و لەنێوان ساڵانی ۱۹٦۰ تا ۱۹۷۰ چاڵاکیان لەناو شارەکان ئەنجام دەدا. چەپی ڕادیکاڵ بوون. لە ساڵی ١٩٧٣دا، دوای شکستی تۆپامارۆییەکان و سەرکەوتنی حوکمەتی دیکتاتۆری دوای کودەتایەکی سەربازی، لە ۷ـی مانگی ۹ـی۱۹۷۳ نۆ ئەندامی ئەم گروپە دەستگیر دەکرێن و دەکرێن بە دیل.

زیاتر

ڕانانێک بۆ فیلمی “شۆخی ئەمریکی” لە ڕوانگەیەکی پۆستمۆدێرنییەوە

1 ساڵ پێش ئێستا

پۆستمۆدێرنیزم بریتییە لە بزاڤێک و فەلسەفەیەکی ڕۆژئاوایی،  لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەمەوە دەرکەوت. دەکرێ وەکو کاردانەوەیەک بەرانبەر مۆدێرنیزم ببینرێ کە لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەم ڕەنگدانەوەی هەبوو بەسەر بوارە جیاوازەکانی فەلسەفە و هونەر و ئەدەب. ئەگەرچی مۆدێرنیزم زیاتر لەسەر بنەمای ئایدیالیزم دامەزرابوو

زیاتر

دەربارەی فیلمی “فڕین بەسەر هێلانەی قومرییەوە” لە دەرهێنانی میلۆش فۆرمەن

2 ساڵ پێش ئێستا

فیلمەکە فیلمێکی درامی هەستبزوێنە کە لە بەرزیی ئاستی تراژیدیاکەیدا کۆمێدیانە دێتە بەرچاو، سیناریۆی فیلمەکە لە لایەن هەریەکە لە سیناریۆنووسان (لاورێنس هۆوبین) و (بۆ گۆڵدمان) لە یەکێك لە پڕ فرۆشترین ڕۆمانەکانی نووسەری ئەمریکی (کین کیسی) بە هەمان ناوی (One Flew Over The Cuckoo’s Nest/1962)ەوە وەرگیراوە و دەرهێنەری چیکی (میڵۆش فۆرمەن) کە کۆچبەرێك بوو ڕووی لە وڵاتی ئەمریکا کردبوو، کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.

زیاتر

خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ فیلمی (ژیانی تێپەڕیو – Past Lives)

2 ساڵ پێش ئێستا

یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی فیلمه‌كه‌ی ده‌رهێنه‌ر و نووسه‌ری كۆری-كه‌نه‌دی سیلین سۆنگ چیرۆكی كاریگه‌ری دوو ئازیزی منداڵی ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ قه‌ده‌ر به‌ هه‌زاره‌ها كیلۆمه‌تر له‌ یه‌كی دوورخستوونەتەوە. ئه‌م فیلمه‌ی سیلین سۆنگ، كه‌ لەسەرەتاوە زۆر متمانه‌به‌خۆ ده‌ركه‌وت، گه‌وهه‌رێكه‌ یه‌كجار سه‌رسوڕهێن.

زیاتر