03/05/2026
DidiMn Logo

کتێب/ وتار

لە نێوان دکتۆرەکەی هیتلەر و ”لەشکری جنێودەران“ی سۆشیەڵ میدیادا

7كاتژمێر پێش ئێستا

ساڵی 1937 کیمیاگەرێکی ئەڵمانی بە ناوی (فریتز هاوشێڵد) ماددەی مێتامفیتامینی بە ناوی بازرگانیی (پێرڤیتین) بەرهەمهێنا، کەس نەیدەزانی ئەو ماددەیە دواتر دەبێتە ئامرازێک بۆ سەردەرهێنانێکی جیاوازی بوونەوەرە دڕندەکەی ناو مرۆڤ. هەموو شتێک تا ساڵی 1937 ئاسایی بوو، تا ئەو کاتەی دکتۆر ئۆتۆ ڕانکە ماددەکەی لە تاقیگەوە گواستەوە

زیاتر

قەڵای “باوکی میللەت”

5 مانگ پێش ئێستا

ئەمڕۆ ئێمە لەو سەردەمەدا ناژین کە دەسەڵات لەڕێگەی میدیاوە “حەقیقەت” بشارێتەوە، بەڵکو سەردەمێکی ترسناکترە،  حەقیقەت هەیە، لە پاڵماندایە، دەیبینین، بەڵام ئەوەیە کە دەسەڵات دەستکاریکردووە. ئەو بە دوو شێوە کاردەکات؛ دروستکردنی حەقیقەت بەو شێوەیەی خۆی دەیەوێت، دروستکردنی درۆ، ئەمڕۆ خەڵک لەنێوان دوو بژاردەی کوشندەدان.

زیاتر

توێژینەوەی زانستی و داهێنانی هونەری لەژێر هەڕەشەدان لە هەرێمی کوردستان

7 مانگ پێش ئێستا

لە ڕۆژانی ٢٥ بۆ ٢٧ی سێپتەمبەر، دامەزراوەی کەشکوڵ لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی دیداری (کوردناسیی) بۆ کۆمەڵێک لە توێژەران و شاعیران و هونەرمەندان لە هەر چوار پارچەی کوردستان و دەرەوە، ڕێکخست.  سێ ڕۆژی پڕ لە گفتوگۆ و گوتاری گرنگ سەبارەت بە هۆنراوە، وێژە و کلتووری کوردی و پەیوەندی سۆفیزم بە هۆنراوەی کلاسیکەوە.

زیاتر

فیکر لە نێوان کوازیمۆدۆ و گرامشیدا

1 ساڵ پێش ئێستا

لە تەمەنی پازدە ساڵیمدا، نۆ جار -یان زیاتر- “قەموورەکەی نۆتردام”ـم خوێندەوە. هەر خوێندنەوەیەکیان، بۆ ئەوە بوو بگەمە دوایین دێڕەکانی ئەو ڕۆمانەی ڤیکتۆر هوگۆ. پاش یەکەم خوێندنەوە، بۆچی ئەو ئاسانکارییەم بۆ خۆم نەکرد، کە ڕاستەوخۆ لاپەڕەکان تا دوایین پەڕە هەڵبدەمەوە؟ ئەمە شتێکە دەبێت بخرێتە بەردەم شیکارییەک

زیاتر

دەربارەی تێڕامان

2 ساڵ پێش ئێستا

کاتێک تێڕامان دەکەین، سوودی دوور مەودا و درێژخایەن دەخەینە ناو ژیانمانەوە: ئاستی فشارەکانمان دادەبەزێنین، ئازارەکانمان دەناسین، باشتر پەیوەندیيان پێوە دەکەین، سەرنجمان باشتر دەکەین و میهرەبانتر دەبین لەگەڵ خۆمان. با بە بنەماکانی ڕێنماییە زەینییە نوێیەکەماندا بڕۆین کە چۆن تێڕامان بکەیت

زیاتر

ئایا هایدگه‌ر نازی بوو؟

2 ساڵ پێش ئێستا

ه‌گه‌ر ناچار بم باشترین ئه‌زموونه‌ فیكرییه‌كانی ژیانم هه‌ڵبسه‌نگێنم بە هه‌ڵبژاردنی دووان یا سیان لە قووڵترینیان‌  – كه ئه‌مه‌ش لایەنگیرانە دەکەوێتەوە‌ – ئه‌وا یه‌كێك له‌وانه‌ خوێندنه‌وه‌ی هایدگه‌ر ده‌بێت. له‌ كۆتایی بیسته‌كانی ته‌مه‌نمدا بووم و تووشی ده‌رده‌سه‌ریه‌كی زۆر بووم به‌ده‌ست ئاماده‌كردنی كۆتا توێژینه‌وه‌م سه‌باره‌ت به‌ (سروشتی هۆشیاری) كه‌ چییه‌ و له‌ كوێوه‌ دێت و چۆن له‌گه‌ڵ دونیای مادیدا ده‌گونجێت؟

زیاتر

نیورۆبایۆلۆجیی ئەنفال

2 ساڵ پێش ئێستا

جینۆساید و قەتڵوعامە بێشومارەکانی مێژوو بۆ فەیلەسوف و بیرمەندان ساتی تێرامان و لەسەروەستان بووە. فەیلەسوفی ئینگلیزی “تۆماس هۆبز” پێی وابوو مرۆڤەکان بە سرووشت دڕندەن و هەمیشە لە جەنگدان لەگەڵ یەک, لەبەرامبەردا فەیلەسوفی سویسری “جان جاک ڕۆسۆ” باوەڕێکی ئێجگار زۆری بە سرووشتی باشەی مرۆڤەکان هەبوو.

زیاتر

دەربارەی بیرمەندی گەورە: ئیمانوێل کانت

2 ساڵ پێش ئێستا

ئیمانوێل کانت (١٧٢٤-١٨٠٤) بەهۆی کارە پێشکەوتووەکانی لەبواری میتافیزیک و ئەخلاقدا، کەسایەتییەکی گۆڕانکار بوو لە فەلسەفەی مۆدێرنی ڕۆژئاوادا. یەکێک بوو لە کاریگەرترین فەیلەسوفەکانی سەدەی هەژدەهەم و کارەکانی لە بواری میتافیزیک و ئەخلاق کاریگەرییەکی هەمیشەیی هەبووە تا ئەمڕۆش.

زیاتر