8 خولەک پێش ئێستا
ئەرستۆ لە کتێبی ڕیتۆریک (واتە ڕەوانبێژیی، یان وتاربێژیی)دا، کتێبی دووەم، بەشی ١٠، ئیرەیی بە جۆرێک لە جۆرەکانی ئازار و ناخۆشی دەناسێنێت، کاتێك مرۆڤ بە بینینی سەرکەوتنی کەسانی تر تووشی دێت و هەستی پێ دەکات؛ نەک لەبەر ئەوەی خۆی شتێکی دەوێت، بەڵکو چونکە ئەوی تر ئەو شتەی هەیە.
زیاتر
24 خولەک پێش ئێستا
ڕووداوەکانی ڕۆمانەکە لە ساڵی ١٩٣٨دا ڕوودەدەن (لەسەروبەندی جەنگی دووەمی جیهانیدا). چیرۆکەکە لە دەوری کەسایەتییەک دەسووڕێتەوە بە ناوی «ڕیچارد هادلی» کە بە ڕێکەوت ڕووبەڕووی ژنێکی نادیار و پڕ لە نهێنی دەبێتەوە بە ناوی «خاتوو لامبێرت». هادلی دەکەوێتە داوی سەرنجڕاکێشیی ئەم ژنەوە و شوێنی دەکەوێت؛ سەرەتا بۆ کۆنفرانسێک لە هۆتێلێکی ناوچەی «دیڤۆن» و پاشان بۆ ناو شەمەندەفەرێک کە بەرەو سکۆتلەندا بەڕێدەکەوێت.
زیاتر
29 خولەک پێش ئێستا
هەنووکە لە زەمەنی سادەگەراییی هزر و ڕووکەشپۆشیدا دەژین، نەوەک تەنیا لە جلوبەرگ و شێوازی ژیان و بیروبۆچوون و کەمیی شارەزایی و مەعریفەت و ڕۆشنبیرێتیی تاکەکاندا، بەڵکو لە بوارە باڵاکانی وێژە و فەلسەفە و هونەر و ئاستی زانکۆکان و بگرە زۆر سەکۆ و جومگەی ئەدەبی و هونەری و ڕۆشنبیری و مەعریفی وا هەن، کە لەبەر دەستی سەرەنەزانەکاندان و هیچ شارەزایییەکی ئەوتۆیان نییە لەو بوارانەی کە خۆیان کردووەتە دەمڕاست تێیدا
زیاتر
54 خولەک پێش ئێستا
هەندێک کەس پێیان وایە کە شیعرەکانی شاعیری ناودارو گەنجی فەرەنسی ئارتور ڕامبۆ تەنیا «قسەی بێمانا»ن و زیاتر لەوەی شایەنیەتی گەورە کراون. هەندێکی تریش، کە ئاراستەی ڕەخنەییان کەمێک نەرمترە، دەڵێن نابێت هەموو ئەوەی ڕامبۆ نووسیویەتی بەهۆی ئەوەی تەنیا ناوی ڕامبۆی لەسەرە گەورە بکرێت. بەڵام وێڕای هەموو ئەم بۆچوونانە، ڕاستییەک هەیە کە ناتوانرێت بە ئاسانی پشتگوێ بخرێت، ئەویش ئەوەیە: ڕامبۆ شاعیرێکی زۆر کاریگەر و سەرکێش بوو. هێزی سەرەکی شیعرەکانی ئەو لەوەدا بوو کە هەوڵی دا ئەرکی زمانی شیعر بگۆڕێت. بۆیە لە شیعرەکانیدا تەنیا نەیدەویست بیرۆکەکان بە شێوەیەکی جوانتر بڵێت؛ بەڵکو دەیویست زمان بکاتە دەرگایەک بۆ دۆزینەوەی دۆخە هەستی و دەروونییە نوێکان.
زیاتر
3 مانگ پێش ئێستا
ساڵێک پێش وەشانی کوردیی ڕۆمانی “نەفرەتی نەوبەهاران”، نووسەر ڕۆمانەکەی پێدابووم و وەرمگێڕابووە سەر زمانی فارسی و بەهۆی سانسۆری زۆر و پرۆسەی دژواری چاپەکەی لە ئێراندا، لە پاش سێ ساڵ و بە لابردنی چەند دێڕێک، مۆڵەتی چاپی وەرگرت و لە بەهاری ئەمساڵ و لە ڕۆژگاری پڕ لە ترسی نێوان شەڕ و ئاگربەستدا بڵاو بووەوە.
زیاتر
3 مانگ پێش ئێستا
شەش مانگی دیکە، پێ دەنێیتە 19 ساڵییەوە. دیارە ڕۆژێکی ئۆکتۆبەری 1976 لە ئۆردووگایەکی زۆرەملێدا هاتوویتە دنیاوە. نەختێک پێش یان پاش ئەوەی چاوت بکەیتەوە، هەمان مانگ و ساڵ، باوکتیان کوشتووە: گوللەیەکیان لە مەودای کەمتر لە نیو مەترەوە بە پشتەملیەوە ناوە. بێچەک بووە و بە دەستی کۆماندۆیەک کوژراوە…
زیاتر
3 مانگ پێش ئێستا
بهپێی حهکایهت/به کۆشی کهنگهر… به گاگۆڵکێی مناڵیی/دهگهیته لام/بهسهر باڵی پهپوولهیهکهوه… ساده/به گالیسکهیهک که چوار ئاسکی غهمبار/بهنێو بهفردا ڕایدهکێشن/له پشتی پیکابێکدا… که به ئاونگ دهکهوێته ئیش…
زیاتر
3 مانگ پێش ئێستا
سەیری پۆلیسەکانت کە/لای ئەو گۆمە قوڕاوییەی/دوو خوشکی تیا سەر ئاو کەوتوون،/سەیری پەتەکانی دەستیان!/جا پێم بڵێ ئەم پیاوانە/ماسی ڕاو دەکەن یان حۆری؟/ڕزگارکەرن یان تاوانکار؟
زیاتر