28/10/2026
DidiMn Logo

ستەیج/ شانۆ

شانۆی “پەتائاسا”

2 حەفتە پێش ئێستا

ڕەنگە لەنێو ئەزموونی شانۆی وڵاتاندا، هیچ جێگەیەک نەبێ وەک باشووری کوردستان بەشێک لە ئەزموونی شانۆکەی لەسەر “پەتا” بنیاتنابێت، ئەزموونی دەرهێنەرێک (ئەگەر سەرکەوتووبوبێ یان نا) وەک پەتا بە نمایشە شانۆییەکانی دوای خۆیدا بڵاودەبێتەوە، ئەگەر دەرهێنەرێک لە نمایشەکەی ئەمڕۆیدا مەڵتیمیدیا وەک ڕەگەزێکی سەرەکی کارەکەی بەکاربهێنێت، سبەی، دوو سبەی و تا چەندین مانگ و هەندێکجاریش چەندین ساڵ بەشێک لە دەرهێنەرانی دوای ئەو، مەڵتیمیدیا دەکەنە ڕەگەزێکی سەرەکی نمایشەکانیان. خۆ ئەگەر دەرهێنەرێک نمایشەکەی لەهۆڵی شانۆوە بۆ شوێنێکی دیکە بگوازێتەوە، لەشکری شانۆی “پەتائاسا” دیسان نمایشەکانیان دەبەنە دەرەوەی هۆڵ.

زیاتر

شانۆ و زیندویی شار

1 ساڵ پێش ئێستا

یەکێک لە پایەکانی دروست بوونی شارستانیەت و ڕۆشنبیری لە مێژوی ژیانی خۆرئاوادا شانۆیە. مێژوی شارستانییەتی ئەوروپا کە دواتر کاریگەری بەسەر دروست بوونی شارساتنییەتی جیهانەوە دەبێت، لە یۆنانی کۆنەوە دەست پێدەکات، وە هونەری شانۆ بەشێکی سەرەکی ئەو پێکهاتە شارستانیەیە.

زیاتر

ماسییه ڕەشە بچکۆلەکە مەخۆ

2 ساڵ پێش ئێستا

بە پێی تێکستەکەی سەمەد بێهرەنگی، لە هەر دوانزە هەزار کوردێک تەنیا یەک دانەیان بیر لە ژیانی خۆی دەکاتەوە و بڕیار دەدات بیگۆڕێت. ئەگەر تۆ هەموو تەمەنت لەنێو جۆبارێکدا ژیابیت قورسە بیرکردنەوە لەوەی ڕووبەری گەورەتر و بگرە دەریا بوونی هەیە. ڕەنگە گرەو لەسەر ئەوە بکەیت دەریا تەنیا وەهمی ئەوانی ترە، ئەگەر بشبیتە مایەی پێکەنین بە لاتەوە سەیر دەبێت.

زیاتر

ڕەخنەیەكی سۆسیۆلۆژیانه بۆ چیرۆكی ماسیی ڕەشی بچكۆله

2 ساڵ پێش ئێستا

لەناو ئەدەبیاتی منداڵاندا پێویسته ئەو دوو خاڵانەی خوارەوە له هەموو بەرهەمه ئەدەبی و هونەرییەكانی تایبەت بە منداڵان ڕەچاو بكرێت و بەكاریش بهێنرێت.  ئیدی كار لەوە ترازاوە كە سنوور بۆ مناڵەكان دابنێین و سەرقاڵی پڕوپاگەندە، تەلقین و ئامۆژگاری بێ بنەمایان بكەین لەسەر پاك و خاوێنی، گوێڕایەلی دایك و باوكان و دەنگە دەنگ نەكردن لەناو كۆمەڵە كەسێكی بە تەمەنتر.

زیاتر

دراماتۆرگ: شیکردنەوەی دراماتۆرگی

4 ساڵ پێش ئێستا

بۆ تێگەشتنێكی شیكاری و دراماتۆرگیانە پێویستیرین كار ئەوەیە كە دەبێت خوێندنەوە هەبێت و زانیاری گشتی هەبێت تا یگەینە شیكردنەوەی دراماتۆرگی یان بیركردنەوەی دراماتۆرگیانە، بۆیە زۆر گرنگە ئەوە لە بەرچاو بگیردرێت كە زانیاری كەسی و ئاشنایەتی بە زانستە مرۆیەكان دوو پێشمەرجی بنەرەتین بۆ خوێندەنەوە لێرە كە دەڵێین خوێندنەوە ،

زیاتر

شانۆیی “فڕین به‌ناو خۆڵه‌مێشدا”

6 ساڵ پێش ئێستا

شانۆیی فڕین بەناو خۆڵەمێشدا نوێترین كاری نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر داستان به‌رزانه‌ و کارێکی نوێی گروپی شانۆیی گۆدۆیە له‌ ٢٨\١٠\٢٠٢٠ له‌ شاری سلێانی ده‌‌ستی به‌ یه‌كه‌م نمایشی خۆی كرد و هێشتایش له‌ نمایش به‌رده‌وامه‌…

زیاتر

به‌یاننامه‌ی دووه‌می ز بۆ شانۆ: زبری

6 ساڵ پێش ئێستا

هەموو شتێک لە دیمەنى لاشەى ئەکتەردا مانایەک دەبەخشێت، وەک چۆن هەمو شتێک لە دیمەنى لاشەى توشبوویەک بە تاعوون مانای ئەوە دەبەخشێت کە کاردانەوە بۆ ژیان گەیشتووەتە ترۆپکی، لەگەڵ ئەوەى کە هیچ شتێک ڕووی نەداوە…

زیاتر

بەیاننامەی یەکەمی ز بۆ شانۆ: زیندوێتی

6 ساڵ پێش ئێستا

ە دەستپێکی کارکردنمان لەسەر خەونی شانۆییمان لە پاڵ ئەوەی کە ئێمە کارمان لەسەر پێداویستییەکانی شانۆیەک دەکرد، کە بتوانێت بە یەکسانی بینەران و نماییش لە ناو پانتاییەکی جیاوازدا کۆ بکاتەوە، هەمیشە کارکردنمان لەسەر هەڵسەنگاندنی بەرهەمە شانۆییەکانی دەوروبەرمان و…

زیاتر