29/10/2026
DidiMn Logo

سینەما

جیم جارموش: فیلمسازێك کە فیلمەکانی کێڵگەی ئەدەب و شیعرن

1 حەفتە پێش ئێستا

بە لەبەرچاوگرتنی ژیانی هونەریی کە زیاتر لە سێ دەیەیە، ڕێڕەوێکی هونەری کە بەردەوام تێیدا تێبینی دوو شت دەکەین [سەرکەوتنی بەردەوام و داهێنان لە شێواز و تەکنیکی گێڕانەوەدا] دەتوانین دڵنیابین لەوەی (جیم جارمووش) سەرکەوتووترین و بەناوبانگترین فیلمسازی سینەمای سەربەخۆی ئەمریکییە لە نێو فیلمسازە هاوچەرخەکانی و تەنانەت فیلمسازەکانی پێش خۆیشیدا.

زیاتر

پەڕاوی جیم جارموش: ئەو فیلمانەی جارموش کە بە ژێرنووسی کوردی بەردەستن

1 حەفتە پێش ئێستا

بەدرێژایی ساڵانی کارکردنی؛ (جیم جارمووش) وەکوو فیلمساز خاوەنی ١٤ فیلمی ماوە درێژە جگە لەوەی دوو دۆکیۆمێنتاری هەیە و لە چەندین فیلمیشدا وەکوو نواندنکار بەشداری کردووە.

زیاتر

پەڕاوی جیم جارموش: سەرنجێك بۆ فیلمی (باوك، دایك، خوشك، برا)

1 حەفتە پێش ئێستا

جیم جارمووش پێشتر فیلمی فرەچیرۆکی بەرهەم هێناوە لەوانەش: Mystery Train (1989), Night on Earth (1991), Coffee and Cigarettes (2003). لەڕاستیدا، دەتوانێت بڵێت پێشەنگە لەم شێوازە فیلمە کە ئێستا باوی نەماوە. بەڵام لەم فیلمە نوێیەیدا، کە سێینەیەکی قووڵی چێژبەخش و هێمنە لەسەر بابەتی خێزانی، کارێکی نوێ و تایبەتمان پێشکەش دەکات.

زیاتر

پەڕاوی جیم جارموش: بە درێژایی سەدەکان، تەنیا ئەوینداران زیندوو دەمێننەوە

1 حەفتە پێش ئێستا

لە دەستپێکی ڕێڕەوی ژیانی (جارمووش)ەوە وەکوو فیلمساز لە سەرەتای ساڵانی هەشتاکانەوە بەردەوام فیلمسازەکە لەگەڵ هەر فیلمێکیدا سەرکەوتنی زیاتری بەدەست دەهێنا و ناوبانگی قایمتر دەکرد، هەمیشە بینەران چاوەڕێی فیلمێکی سادە بەڵام بەمانایان دەکرد، ئەو خاوەنی تەکنیك و شێوازی تایبەتی خۆی بوو بۆیە وردە وردە مۆرکی سینەمایی فیلمسازەکە دیار و ناسراو بوو بۆ بینەران.

زیاتر

پەڕاوی جیم جارموش: شکستی جارموش وەکو فیلمساز لە فیلمی “مردووەکان نامرن”

1 حەفتە پێش ئێستا

چیرۆکی فیلمەکە: شارۆچکە هێمنەکەی “سێنتراڤێڵ” خۆی لەبەردەم جەنگی کۆمەڵێک زۆمبیدا دەبینێتەوە، کاتێک مردووەکان لە گۆڕەکانیان دێنەدەرەوە.
بەبەشداری کۆمەڵێک ئەکتەری ناودار لەوانە بیڵ مۆرای، ئادەم درایڤەر، تیڵدا سوینتۆن، کلۆی سێڤگنی، ستیڤ بوسێمی، دانی گلۆڤەر، کالیب لاندری جۆنز، لاری فێسێندێن، سێلینا گۆمێز، ئیگی پۆپ، “ئاڕ، زێد، ئەی”، کاڕۆڵ کەین، تۆم وەیتس

زیاتر

پەڕاوی جیم جارموش: نامۆتر لە بەهەشت و فەلسەفەی بوونگەرایی

1 حەفتە پێش ئێستا

لە دوای شۆڕشی “شەپۆلی نوێی فەڕەنسی” و گۆڕانکاری بەرچاوی ڕەوتی سینەمای وڵاتان، لەژێر کاریگەری ئەم شەپۆلە و بە بەکارهێنانی ئەزموونی ساڵانی خوێندنی؛ دەکرێت بڵێین (جیم جارمووش) بەتەنیا خۆی شۆڕشی لە سینەمای ئەمریکادا بەرپاکرد. ئەو ساڵی ١٩٨٠ وەکوو پڕۆژەی دەرچوونی لە کۆلێج فیلمی (پشووی ئەبەدیی/permanent vocation) بەرهەمهێنا، لە سەرەتادا وەکوو فیلمێکی گرنگ و جێبایەخ ناو نەدەبرا و تەنیا وەکوو فیلمێك باس دەکرا کە پڕۆژەی خوێندکارێكە و هیچی تر. ساڵی ١٩٨٤ دووەم فیلمی ماوە درێژی خۆی بەناوی (نامۆتر لە بەهەشت/stranger than paradise) بەرهەمهێنا.

زیاتر

پەڕاوی جیم جارموش: پێنج یاسا زێڕینەکەی جارموش

1 حەفتە پێش ئێستا

ساڵی ٢٠٠٤؛ کاتێک گۆڤاری سینەماییی ناوداری ئەمەریکی «موڤیمەیکەر[1]»، داوای لە کۆمەڵێک پێشەنگی سینەمای سەربەخۆ کرد تا وەک چرایەک بۆ ڕێنوێنیی دەرهێنەرە گەنجەکان، یاسا ئاڵتوونییەکانی خۆیان بڵاو بکەنەوە. جارموش کە هەرگیز ملی بۆ قاڵبە نەریتییەکان نەدەدا، لە وەڵامدا و لەبری ئامۆژگارییە باو و وشکەکان، ئەم دەقە پڕ لە یاخیبوونەی نووسی. ئەو دەیویست بەم پەیامە بە گەنجان بڵێت کە هونەری ڕەسەن باڵدارێکی سەربەستە و لە ناو قەفەزی بازرگاناندا ناخوێنێت

زیاتر

پەڕاوی جیم جارموش: قاوە و جگەرە و بۆشایی نێوان مرۆڤەکان

1 حەفتە پێش ئێستا

پاش بەرهەمهێنانی چەندین فیلمی جیاواز و چەسپاندنی پێگەی خۆی وەک یەکێک لە پێشەنگانی سینەمای سەربەخۆ، ئیدی بینەران بەتەواوی شارەزای سینەمای (جارموش) بوون و فیلمسازەکە بەردەوام بوو لە دروستکردنی فیلم و سیناریۆ سەیرەکانی لەسەر هەمان ڕێچکەی فیلمسازیی خۆی، بە دیمەنی جیاواز و پچڕپچڕ و کورتەدیمەن و بەبێ گرێچنەیەکی سەرەکی و پڕ لە کۆمێدیای ساردوسڕ و بێڕتووش.

زیاتر