29/10/2026
DidiMn Logo

بینەر و فیلم/ سینەما

‎خوێندنەوەیەک بۆ فیلمی دۆنی داركۆ

1 حەفتە پێش ئێستا

شه‌وێك (دۆنی) كه‌ جه‌یك جیڵنهاڵ ڕۆڵه‌كه‌ی ده‌بینێت, بێهۆ له‌ ژووری نووستنه‌كه‌ی هه‌ڵده‌ستێكت ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌,  پیاوێك ده‌بینێت له‌ به‌رگی كه‌روێشكدا و ئه‌و پیاوه‌ پێی ده‌ڵێت ته‌نها ٢٨ ڕۆژ و ٦ كاتژمێر و ٤٢ خوله‌ك و ١٢ چركه‌ ماوه‌ بۆ كۆتایی هاتنی جیهان,  بۆ به‌یانی ئه‌و شه‌وه‌ كاتێك دۆنی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ ده‌بینێت, پارچه‌یه‌ك له‌ فڕۆكه‌یه‌كی تێكشكاو كه‌وتووه‌ به‌سه‌ر ماڵه‌كه‌یاندا و ژووره‌كه‌ی دۆنی تێكشكاندووه‌, ئه‌گه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ دۆنی له‌ خه‌و هه‌ڵنه‌ستایه‌ و له‌ ژووره‌كه‌ی نه‌هاتایه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌ ئێستا مردبوو, به‌ڵام چی وایكرد له‌ ژووره‌كه‌ی بێته ده‌ره‌وه‌

زیاتر

خوێندنەوەیەک بۆ فیلمی فۆرێست گەمپ

2 حەفتە پێش ئێستا

هه‌رگیز پێشتر لە فیلمێکدا کەسێکی هاوشێوه‌ی فۆڕێست گامپم نەبینیوە و هیچ فیلمێکیشم نەبینیوە کە تەواو هاوشێوه‌ی “فۆڕێست گامپ” بێت. هەر هەوڵێکیش بده‌م بۆ وەسفکردنی فیلمه‌كه‌ له‌وانه‌یه‌ مەترسی ئەوە دروست بكات كه‌ فیلمەکە ساده‌تر دەربکەوێت لەوەی کە هەیە، بەڵام با هەوڵێك بدەم, كۆمیدییه‌، وا پێشبینی دەکەم. یان ڕەنگە دراما بێت. یاخود هه‌ر خەونێک بێت.

زیاتر

‎شرۆڤەی فیلمی “ئه‌و خه‌ونانه‌ی ڕه‌نگه‌ بیانبینین”

2 حەفتە پێش ئێستا

فیلمی “ئه‌و خه‌ونانه‌ی ڕه‌نگه‌ بیانبینین” What Dreams May Come (1998) فیلمێكە كه‌ ڕه‌نگه‌ ته‌واوی بیركردنه‌وه‌ت سه‌باره‌ت به‌ ژیانی دوای مردن بگۆڕێت, ئایا ده‌كرێ ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ ته‌واوی مرۆڤایه‌تی پاش مردنی بۆی ده‌چێت هێنده‌ خراپ بێت؟ ده‌كرێ سۆڵمه‌یت (هاوڕۆح) به‌ڕاستی بوونی هه‌بێت له‌سه‌ر زه‌وی و له‌ ژیانی دوای مردنیشدا هێنده‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر چاره‌نووسمان هه‌بێ؟

‎

زیاتر

شتێک دەربارەی سۆناتای پایزی بێرگمان

1 ساڵ پێش ئێستا

شتێک کە فیلمەکانی بێرگمان تایبەت دەکات لەلای من، بە گشتی کارەکتەرەکان کامڵ و بێ کێشە دەردەکەون(لە ڕواڵەتدا)، وە هەردەم هەوڵدەدەن لە حەقیقەت و ئاڵۆزییەکانی ناخیان خۆیان بدزنەوە. تا ئەوپەڕی هەوڵ دەدەن، بەڵام بێرگمان زیرەکانە کەشێک دروست دەکات کە لە شوێنێکدا ئیتر ئاڵۆزییەکانی دەرون و ڕابردوویان بکەن بە وشە و دەری ببڕن.

زیاتر

خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ فیلمی (ژیانی تێپەڕیو – Past Lives)

3 ساڵ پێش ئێستا

یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی فیلمه‌كه‌ی ده‌رهێنه‌ر و نووسه‌ری كۆری-كه‌نه‌دی سیلین سۆنگ چیرۆكی كاریگه‌ری دوو ئازیزی منداڵی ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ قه‌ده‌ر به‌ هه‌زاره‌ها كیلۆمه‌تر له‌ یه‌كی دوورخستوونەتەوە. ئه‌م فیلمه‌ی سیلین سۆنگ، كه‌ لەسەرەتاوە زۆر متمانه‌به‌خۆ ده‌ركه‌وت، گه‌وهه‌رێكه‌ یه‌كجار سه‌رسوڕهێن.

زیاتر

بێدەنگیی بەرخەکان: مالیخولیای لێکۆڵەرێك

4 ساڵ پێش ئێستا

بێدەنگی بەرخەکان، فیلمێکی دەروونی، ترسناکی، تاوانکارییە. کە بە ٢٢ەمین باشترین فیلمی مێژوو دادەنرێت لەنێو ٢٥٠ باشترین فیلمی مێژوودا بەپێی ماڵپەڕی (IMDB). فیلمەکە لە بەشی دووەمی زنجیرە ڕۆمانێکی (تۆماس هاریس)ەوە بە هەمان ناوی (The Silence of the Lambs/1988)ەوە وەرگیراوە و ساڵی ١٩٩١ فیلمسازی ئەمریکی (جۆناثان دێم) کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.

زیاتر

بینه‌ر و فیلم: خوێندنەوەیەک بۆ فیلمی “٠٩”

5 ساڵ پێش ئێستا

ساڵی ٢٠١٩ بۆ یەکەمجار لە کوردستانی باشوور، فیلمێکی بودجە زەبەلاح بەرهەمهات، کە ناوی «پەیکەری دڵ» بوو. پەیکەری دڵ لەلایەن هەردوو کۆمپانیای گەورە «کام و میترۆنەمەوە» بەرهەمهات، کە یەکێکیان لە بواری ڕیکلام و ئەوی تریان لە بواری کلیپ و گۆرانیدا جێدەستێکی زۆریان هەیە لە باشووری کوردستان و چەندین کاریان لەو دوو بوارەدا کردووە

زیاتر

بینه‌ر و فیلم: له‌باره‌ی فیلمی “ئه‌مێڵی”یه‌وه‌

6 ساڵ پێش ئێستا

لە‌ فیلمە‌كە‌دا كە‌سایە‌تییە‌كـی بوێر ھە‌نگاو دە‌نێت بە ‌شێوە‌ی دارگــوێزێك وردە‌وردە‌ گە‌ورە‌ و پتـە‌و، ئە‌مێڵـی ھە‌ر لە‌ منداڵییە‌وە‌ خە‌ون بە‌وە‌وە‌ دە‌بینێت، كە‌ ماڵێكی دیكە‌ ئاوە‌دان بكاتە‌وە‌ و لە‌ خێزانە‌كە‌ی دە‌ربازی ببێت. لە‌ فیلمە‌كـە‌وە‌ پێمان دە‌گوترێت: لە ‌ماوە‌ی ٤٨ كاتـژمێردا دە‌شێت ژیانت بۆ ھە‌تاھە‌تایە‌ بگۆڕێت، گە‌ر بتە‌وێت

زیاتر