02/05/2026
DidiMn Logo

چیرۆک/ کتێب

كورتەچیرۆك: داهێنانی مێشوولەکان

5كاتژمێر پێش ئێستا

ڕۆژێك له ڕۆژان، لەناو هەرێمێكی دووركەوتوی وڵاتی ڤیێتنام، كوڕەگەنجێكی ئازاو لێبووردە هەبوو بەناوی نیۆك تام كە لە لادێ دەژییا و خاوەن هاوسەرێكی شۆخ و تەڕپۆش بوو. ڕێك بە پێچەوانەی مێردەكەی كە كەسێكی تێكۆشەر بوو، وە دەستی بەسەر عانەو پارەدا دەگرت. ژنەكەیشی تەمەڵ و حەزلەخۆكەر بوو، سەرەڕای ئەم شتانەش نیۆك تام هاوسەرەكەی خۆی خۆشدەویست و له هەموو شتێكیی دەبووری .

زیاتر

چیرۆکی “تیروپشک”

5 مانگ پێش ئێستا

دیدی من – زە نیویۆرکەر نووسینی: شێرلی جاکسن لە ئینگلیزییەوە: شکار سەفیرپێداچوونەوە: کەیوان هەورامی تیروپشک سەرلەبەیانی بیستوحەوتی حوزەیران ساماڵ و…..

زیاتر

له ستایش و پێویستیی کورته‌چیرۆکدا

5 مانگ پێش ئێستا

ڕەخنەی سیاسیی ئەدەبیات پێمان دەڵێ ژانرەکان و شێوازەکان خاو و‌ خونسا نین، بەڵکوو هەڵگری بار و دەلالەتی سیاسین، بۆیە دەبێ بە وریاییەوە سەرنجی گەشە و داکشانی ژانر و شێوازه‌کان بدرێت. بۆ نموونە ناکرێت پێوەندیی ئاڵۆزی گه‌شه‌ی ڕیالیزمی دانیێل‌ دیفۆ و باڵزاک لە‌گەڵ سەرمایەداریی سه‌ره‌تایی و بورژوازی و ته‌نانه‌ت

زیاتر

لە دارستاندا ڕاوەستاوم؛ ئەمەوێ نەپچڕێم، نەڕژێم و کۆبکرێمەوە

8 مانگ پێش ئێستا

ئەزانم مردویت، چیتر لێرە نیت، تۆ ئەزانیت من چەن دڵڕەق و بێباکم، زۆر سەردانی زیندوەکان ناکەم چ جای مردووەکان، بیرم نایەت ڕۆشتبێتم بۆ گۆڕستان، بۆلای مردوەکان، بۆلای ئەو گڵە وشک و تاک و تەرا درەختانەی پەنا گۆڕەکان کە دۆستەکانیان بۆ دڵدانەوەو فێنک کردنەوەی ئەو ژانەی بەربووەتە هەناویان، بۆ کەمکردنەوەی ئەو ئازارە کەڵەکەکردووە چین چینەی لەسەر ڕۆحیان قەتماغەی بەستووە چاندویانەوە.

زیاتر

چیرۆکی گەریلای ئالبەلوسیا ئانخێل

8 مانگ پێش ئێستا

ئێستا بەچاوی خۆت دەبینی چیت بە سەر دێنن “فیلیسیداد مۆسکوێرا”، هەر کە بە چەقۆ و خەنجەرەکانی دەستیانەوە دەرکەوتن و گوڕاندیان بە سەرتدا کە خۆی لە کوێ شاردۆتەوە، بۆ ئەوەی دان بنێی بە هەموو شتێکدا. دەتخەنە بەر شاڵاوی پرسیارەکانیان، وات لێدەکەن خەیانەتی پێبکەی

زیاتر

وەفا، بردمییە دیدارێک

11 مانگ پێش ئێستا

دەمژمێر (٦)ی سەر لە بەیانی بە دەنگی مۆبایلەکەم خەبەرم بووەوە، هێشتا هیچ کام لە هاوژوورەکانم لە هۆستڵەکە خەبەریان نەببووەوە. کات زوو بوو، بە ئەسپایی خۆم شۆرد و کەلوپەلی ناو جانتا کۆڵەپشتییەکەم کۆکردەوە، بە کەنار ڕووباری سێندا ملی ڕێگام گرتەبەر. خۆشحاڵ بووم، چونکە ئەمڕۆ دەچوومە دیداری کەسێک کە هەرگیز پێم وانەبوو بچمە مەنزڵی.

زیاتر

هەموو شتێک کەمتر

1 ساڵ پێش ئێستا

تۆ پێت وایە ئەگەر ئەم بینایە بەم هەرزانییە ئاسانسواری تێدا بووایە، دەبووە ماڵی هەمیشەییمان.
دەڵێم «ئەی کۆنییەکەی؟»
«هێشتا ئەوەیش کێشە نیە، بەڵام سێ نهۆم سەرکەوتن ماندووکەرە.»

زیاتر

ماسیی ڕەشی بچکۆلە و شانۆی منداڵان

1 ساڵ پێش ئێستا

ماسیی ڕەشی بچکۆلە، یەکێکە لە بەناوبانترین چیرۆکەکانی ناو ئەدەبیاتی گەلانی ئێران و وەرگێڕدراوەتە سەر کۆمەڵێک زمانی زیندووی گەلانی جیهان، لە نێویشیاندا بە چەند وەرگێڕانێک بۆ زمانی کوردی وەرگێڕدراوە. ئەگەر بتەوێ شانۆییەکی منداڵان دروست بکەیت و ئەم چیرۆکە بخوێنیتەوە هاوکات، ڕاستەوخۆ کارە ئەدەبییەکە ڕاتدەکێشێت بۆ بیرکردنەوە لە نمایشکردنی ئەم چیرۆکە لەسەر تەختەی شانۆ.

زیاتر