دوو شیعری دکتۆر چۆمان هەردی
سەیری پۆلیسەکانت کە/لای ئەو گۆمە قوڕاوییەی/دوو خوشکی تیا سەر ئاو کەوتوون،/سەیری پەتەکانی دەستیان!/جا پێم بڵێ ئەم پیاوانە/ماسی ڕاو دەکەن یان حۆری؟/ڕزگارکەرن یان تاوانکار؟
زیاتر
سەیری پۆلیسەکانت کە/لای ئەو گۆمە قوڕاوییەی/دوو خوشکی تیا سەر ئاو کەوتوون،/سەیری پەتەکانی دەستیان!/جا پێم بڵێ ئەم پیاوانە/ماسی ڕاو دەکەن یان حۆری؟/ڕزگارکەرن یان تاوانکار؟
زیاتر
ئەو ڕۆژە دەبینم، من ئەو ڕۆژە دەبینم
کە بە تەنیا تیایدا دەمرم،
دەزانم بە تەنیا دەمرم و
مردن وەک عاشقێکی نابەڵەد
کۆڵانە و کۆڵان دوام دەکەوێت…
سندووقی ئۆتۆمبێلە مێرسیدسە ڕەنگ زیوییەکەی کردەوە، شپڕێو و قەرەباڵغ، پڕ بوو لە کاغەز و نووسراو. لە سووچێکدا، دانەیەک لە وەشانە کوردییەکەی یەکەمین ڕۆمانی خۆی دۆزییەوە، پێشکەشی کردم و لەسەری نووسی: «بەهیوام ڕەخنەی بکەیت.» منیش چەند ڕۆژێکم بۆ تەرخان کرد و وا ئێستا تێڕوانینی خۆم لەبارەیەوە دەنووسم.
زیاتر
ڕەنگە سەمەرەترین هەستی شاعیربوون بریتی بێت لە فڕین و بوون بە باڵندەی سەیر سەیری وەک قەقنەس، ئینجا نقومبوون لە دۆخی کەوتن و خۆڵەمێشی شکستدا. شاعیر کاتێک لە واقیع دووچاری بەربوونەوە و ڕەتکردنەوەی ناوەڕۆک دەبێ، پێچەوانەی هەر بوونەوەرێکی تر ئەو نائومێدبوونە چەشنی کەوتنی سێوەکەی نیوتن، توانای هێزی ڕاکێشان لەلای دروست دەکات.
زیاتر
ساڵی 1937 کیمیاگەرێکی ئەڵمانی بە ناوی (فریتز هاوشێڵد) ماددەی مێتامفیتامینی بە ناوی بازرگانیی (پێرڤیتین) بەرهەمهێنا، کەس نەیدەزانی ئەو ماددەیە دواتر دەبێتە ئامرازێک بۆ سەردەرهێنانێکی جیاوازی بوونەوەرە دڕندەکەی ناو مرۆڤ. هەموو شتێک تا ساڵی 1937 ئاسایی بوو، تا ئەو کاتەی دکتۆر ئۆتۆ ڕانکە ماددەکەی لە تاقیگەوە گواستەوە
زیاتر
ڕۆژێك له ڕۆژان، لەناو هەرێمێكی دووركەوتوی وڵاتی ڤیێتنام، كوڕەگەنجێكی ئازاو لێبووردە هەبوو بەناوی نیۆك تام كە لە لادێ دەژییا و خاوەن هاوسەرێكی شۆخ و تەڕپۆش بوو. ڕێك بە پێچەوانەی مێردەكەی كە كەسێكی تێكۆشەر بوو، وە دەستی بەسەر عانەو پارەدا دەگرت. ژنەكەیشی تەمەڵ و حەزلەخۆكەر بوو، سەرەڕای ئەم شتانەش نیۆك تام هاوسەرەكەی خۆی خۆشدەویست و له هەموو شتێكیی دەبووری .
زیاتر
شاری بەرشەلۆنە لە ئیسپانیا، ئاهەنگێکی جوان و جیاوازی لە یادی 25 ساڵەی بڵاوبوونەوەی ڕۆمانی «سێبەری با» گێڕا، کە لە لایەن نووسەری کۆچکردووی ئیسپانی (کارلۆس ڕویز زافۆن)ـەوە نووسراوە. ئەم ڕۆمانە لە ساڵی 2001ـەوە تا ئێستا نزیکەی 12 ملیۆن تیراژی لێ فرۆشراوە…
زیاتر
حەفتا و نۆ ڕۆژ بەر لە ئەمڕۆ بوو؛ کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ، بە خۆمان و جانتاکانمانەوە، لەبەردەم دەروازە سەرەکییەکەدا چاوەڕێی گەیشتنی تاکسییەکانمان بووین. نامەوێت هەموو ئەو دەنگەدەنگ و هەراوهوریایەی لەگەڵ کۆمپانیای تاکسییەکەدا دروست بوو بگێڕمەوە، بەڵام دوو جار بە تەلەفۆن دەنگمان بەسەر یەکتردا بەرز کردەوە؛ هەردوو جارەکە من جەختم دەکردەوە کە دەبێت کاتژمێر یەک شۆفێرەکە لێرە بێت، ئەویش نەیدەویست تێبگات کە من دەمەوێت کاتەکە پێش بخەم.
زیاترCopyright © DidiMn.com. All rights reserved.