02/08/2022
DidiMn Logo

کتێب

چارلز بۆكۆوسكی: شیعر مه‌نووسه‌

1 ساڵ پێش ئێستا

بڕۆرە تیبت بژی
وشترسواری بکە
ئینجیل بخوێنەرەوە
پێڵاوەکانت بە شین بۆیە بکە
ڕیش بهێڵەرەوە
بە بەلەم بەدەوری جیهاندا بسوڕێوە
ببە بە کڕیاری ڕۆژنامەی ئێوارانی شەممان
تەنها بە لای چەپی دەمت نان بخۆ

زیاتر

کەزییەکانت

1 ساڵ پێش ئێستا

١
بەربوومەوە ناو تووناتوونە هەزار بە هەزارەکانی خۆم
پاش ئەوەی کەزییەکانت وەک خۆری زەردەپەڕ
بەسەر پێدەشتەکانی چاومدا کشا
ئەو کاتەی بەبێ ‌ئەوەی سەرنجت لە مندا جێ بمێنێت
تەماشات دەکردم.
زەردەپەڕ هەر بە تەنیا حزوری خۆی
لە زیهنی گژوگیادا ناچێنێت، پاش ئاوابوونی
بەسەر دڵی درەختەکانەوە قورسترین دڵتەگی بەجێدێڵێت.
تۆش بەسەر بەرزترین لووتکەکانی غرورمەوە
چڕترین تەمی دڵتەنگیت، جێهێشت
ئەو تەمانەی ئەگەر بەسەر کەژ و کێوەکاندا
بباریایە وردووخاشی دەکردن.

زیاتر

چاپەمەنیی مینێرڤا

1 ساڵ پێش ئێستا

چاپەمەنیی مینێرڤا، چاپەمەنییەکی نوێیە و بەمزووانە کار و پڕۆژەکانی بڵاودەکاتەوە. هەفتەی داهاتوو، لەڕێی پلاتفۆڕمە ئۆنلاینەکانییەوە، کار و چالاکییەکانی بڵاودەکاتەوە. هەروەها لە پاییزی ئەمساڵدا، دەست دەکات بە بڵاوکردنەوەی یەکەم ژمارەی گۆڤاری مینێرڤا، هاوشانی چەند کتێبێک.

زیاتر

ڕۆمانسیزمی ئەڵمانی

1 ساڵ پێش ئێستا

ڕۆمانتیك بە یەكێك لە قۆناغە گرنگەكانی ئەدەبیاتی ئەڵمانی وئەوروپی دادەنرێت. ڕۆمانسیزم لە كۆتایی سەدەی هەژدە سەریهەڵداوە و تاوەكو كۆتایی سەدەی نۆزدە بەردەوام بووە. رۆمانتیك بەپێچەوانەی راسیۆنالیزم وكلاسیك ڕێدەكات، هەرچەندە دواتر ئەدیب ولێكۆڵەرەوەكان پێچەوانەكەیان سەلماندووە، بەڵام لەو سەردەمەدا وەك ڕێگایەك بەكارهاتووە بۆ هەڵهاتن لەریالیزم. هەڵبەتە نەوەك تەنها لە بواری شیعردا، بەڵكو ئەدەبیات وهونەر بەگشتی.

زیاتر

ئاو: کۆڕازی مێژووی لەبیرکراو

1 ساڵ پێش ئێستا

هەمیشە ئەوە خولیام بووە کە ئوستورەی کوردی چۆن بووە؟ بەوپێیەی کورد گەلێکی خۆجێی و دێرینی ناوچەکەیە ئەوا دەبێت ئوستورەکانیشی دێرین و خۆجێی بن. لێ ئەوەش ڕوونە ئێمە نووسینی ئەوەندە کۆنمان نییە کە ئوستورەکانمانی تێدا نووسرابێتەوە، وەک سۆمەر، میسر، چین و یۆنان و ئەوانی دی.

زیاتر

نیشتمانی ڕەوەزەکان

1 ساڵ پێش ئێستا

ڕەوەز لە سەر لووتکەی کێوەکە لە نیشتمان ڕاماوە، هەست دەکەم ئەوەی نەیبینیوە لەرزینی منەو ئەوەی نەیبیستووە قسەکەی منە. قیژەی خاتوو ئامین دەر و دۆڵی تەنیبوو و کاک شوان بە تەنیا و بێکەس هەر دەهاتو دەچوو نەیدەزانی دەبێ چیبکات و هیچیشی پێ نەدەکرا بێجگە لەوەی کە هەر خۆی بە قوربانی خاتوو ئامین بکات و جاروبار سەری لە ئامێز بگرێت و ناوچاوانی ماچ بکات، جار و باریش هەڵدەستاو چاودێرانە سەیری دەوروبەریانی دەکرد.

زیاتر

ئینهێ دۆنا: ژنەخوداوەندی شیعر

1 ساڵ پێش ئێستا

هەزار و سەد ساڵ بەر لە سافۆ (Sappho)، هەزار و حەوت ساڵ بەر هۆمێر، لە شاری ئوور (Ur) کاهینێک بەناوی ئینهێ دۆنا (Enheduanna)دەژیا.

زیاتر

میناتۆڕەکەی عەبداڵخان

1 ساڵ پێش ئێستا

یەک
چایخانە نەبێت ماڵەکان دۆزەخن. نازانم کەی بوو بەو بڕوایە گەیشتم، بەڵام چایخانە نەبوایە دەمێکبوو خۆمم کوشتبوو.

زیاتر