7 مانگ پێش ئێستا
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی بڵاوکردنەوەی ئەکادیمی بە ئینگلیزی ئەوەیە کە – بە پێچەوانەی فەرەنسی و ئەڵمانەکانەوە و بێ گوێدانە ئەوەی کە ئایا بابەتەکە تەنها کەمینەیەکی پسپۆڕیش تێی دەگەن یان نا- چاپخانەی زانکۆ ئینگلیزییەکان حەزیان بەوەیە وێنەیەک لەسەر بەرگی پێشەوەی کتێبەکانیان دابنێن.
زیاتر
8 مانگ پێش ئێستا
میلان کۆندێرا له هونهری رۆماندا باس له دوو جۆر ڕۆحی ڕۆمان دهکات. یهکیان ڕۆحی ئاڵۆزی ڕۆمانه و به خوێنهر دڵێت:” بابهتهکان ئاڵۆزترن لهوهی تۆ بیری لێ دهکهیتهوه.” ئهویتر رۆحی بهردهوام بوونی ڕۆمان و درێژه پێدانی ڕۆمانه له دۆن کیخۆتهوه تاکوو ئێستا و ڕهنگه تا ئهو کاتهی مرۆڤ پێویستی به گێڕانهوهی جیهانی خۆی و جیهانی ئهوانی تر بێت، ڕۆمان ڕۆحێکی ههمیشه زیندووه. دیاره مهبهستی من لێرهدا ئهوهی یهکهمه، واته ڕۆحی ئاڵۆزی ڕۆمان
زیاتر
9 مانگ پێش ئێستا
کۆمەڵە چیرۆکی “گۆرانیبێژی بچووک”ی نووسەر “بەختیار حەمەسوور”، هەڵوەستەکردنێکی ئاکارییانەیە لەسەر ڕەوشتیی دەستگە کۆمەڵایەتییەکان، بەوەی دەستگە کۆمەڵایەتییەکان زیاتر لە هەوڵی ئەوەدان بە ڕەوشتەوە بژین. هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدان ڕەچەڵەک و بنەچە و نەسەبیان پاک بێت و ئەم پاکبوونەیش وەک بەشێک لە ڕەوشتگەرایی دەبیننەوە.
زیاتر
9 مانگ پێش ئێستا
کتێبی “پشوویەکی بێمانا” کتێبێکی فۆتۆگرافی جەنگە کە ئەزموونی دە ساڵی فۆتۆگرافەر هاوڕێ خالید و ژیانکردنی لەگەڵ جەنگدا لەخۆدەگرێت. ئەم کتێبە تۆمارکردن و یادگەی چەندین ساڵی هونەرمەندی فۆتۆگرافەرە کە جگە لە تۆمارکردن، برین و یادەوەری نەبینراو و نەنووسراوی ئەو دەخاتە ڕوو.
زیاتر
10 مانگ پێش ئێستا
تریشقە دەیقڵیشێنێ چەقی دارەکە
ئاڵایەکی خەڵتانی خوێنی پێدا دراوە
لە چەپەوە بۆ ڕاست لێی نووسراوە:
مەید ئین تورکیا
زیاتر
11 مانگ پێش ئێستا
دیدی من – زە نیویۆرکەر نووسینی: شێرلی جاکسن لە ئینگلیزییەوە: شکار سەفیرپێداچوونەوە: کەیوان هەورامی تیروپشک سەرلەبەیانی بیستوحەوتی حوزەیران ساماڵ و…..
زیاتر
11 مانگ پێش ئێستا
ئەمڕۆ ئێمە لەو سەردەمەدا ناژین کە دەسەڵات لەڕێگەی میدیاوە “حەقیقەت” بشارێتەوە، بەڵکو سەردەمێکی ترسناکترە، حەقیقەت هەیە، لە پاڵماندایە، دەیبینین، بەڵام ئەوەیە کە دەسەڵات دەستکاریکردووە. ئەو بە دوو شێوە کاردەکات؛ دروستکردنی حەقیقەت بەو شێوەیەی خۆی دەیەوێت، دروستکردنی درۆ، ئەمڕۆ خەڵک لەنێوان دوو بژاردەی کوشندەدان.
زیاتر
11 مانگ پێش ئێستا
نۆڤێلێتی “وێڵی“ ههرچی دهکات به ڕیتم دهیکات، ڕیتمی زمان، ڕیتمی گێڕانهوه و پاشان سووان و داڕمانی مانا. سەرانسهری ئەم نۆڤلێته، به مۆنۆلۆگیکی یهکبین و بێپشوو، له سێ بهشدا خوێنهر لوول دهداته ناو خۆیهوه. کهسێک لەسەر گۆڕێک، بهرانبهر به کێلێک دانیشتووه و دهیهوێت مردوو به مردوو، یان به خۆی، یان خۆی به مردوو، بناسێنێت/ نائاشنا و نامۆ بکاتهوه.
زیاتر