دیدی من – كاڵێ مه‌حمود
”ئه‌و شوێنه‌ی هه‌موومان بۆی ده‌چین ناكرێ خراپ بێت”
فیلمی “ئه‌و خه‌ونانه‌ی ڕه‌نگه بیانبینین” What Dreams May Come (1998) فیلمێكە كه ڕه‌نگه ته‌واوی بیركردنه‌وه‌ت سه‌باره‌ت به ژیانی دوای مردن بگۆڕێت, ئایا ده‌كرێ ئه‌و شوێنه‌ی كه ته‌واوی مرۆڤایه‌تی پاش مردنی بۆی ده‌چێت هێنده خراپ بێت؟ ده‌كرێ سۆڵمه‌یت (هاوڕۆح) به‌ڕاستی بوونی هه‌بێت له‌سه‌ر زه‌وی و له ژیانی دوای مردنیشدا هێنده كاریگه‌ری له‌سه‌ر چاره‌نووسمان هه‌بێ؟
فیلمه‌كه له ده‌رهێنانی (ڤنسنت وارد)ه و له یه‌كێك له كتێبه‌كانی(ڕیچارد ماتسیۆن)ه‌وه وه‌رگیراوه, ئه‌م فیلمه دوو چه‌مكی گرنگ ده‌ورووژێنێت یه‌كه‌میان (هاوڕوح) و دووه‌میشیان (جیهانی دوای مردن), چه‌ندین پرسیار له مێشكی بینه‌ردا دروست ده‌كات و هه‌ندێك جاریش پرسیاره‌كان ده‌بنه گوومان!
چیرۆكی فیلمه‌كه باسی له پزیشكێكی منداڵان ده‌كات به ناوی كریس كه (ڕۆبن ویلیامز) ڕۆڵه‌كه‌ی ده‌گێڕێت, هاوسه‌ره‌كه‌ی كه نیگاركێشێكی به‌توانایه به ناوی ئانی و خاوه‌نی دوو منداڵن, خۆشه‌ویستییه‌كی ته‌واو جیاواز له نێوان ئه‌م دوو هاوسه‌ره‌دا هه‌یه و وا نیشان ده‌درێت كه هاوڕوحی یه‌كتری بن
له ڕووداوێكدا ئانی و كریس هه‌ردوو منداڵه‌كه‌یان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن, بۆ ئانی تا ڕاده‌یه‌كی زۆر سه‌خت ده‌بێت و ده‌گاته ڕاده‌ی نه‌خۆشی ده‌روونی و تێكچوونی ته‌واوی ژیانی, هه‌رچه‌نه ئه‌م سه‌ختییه بۆ كریسیش به‌هه‌مان چه‌شنه به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵی خۆی ده‌دات كه له‌لای هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌هێز بێت و پاڵپشتی بكات تا پێكه‌وه ئه‌م ته‌نگه‌ژه‌یه تێبپه‌ڕێنن, به‌ڵام كاتێك ئانی ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر پێیه‌كانی بوه‌ستێته‌وه دووباره ژیان ڕووه ناشریه‌نه‌كه‌ی خۆی پیشان ده‌دات و كریس’ی هاوسه‌ر و هاوڕوحی لێده‌سه‌نێت, به‌مه‌ش ئانی ته‌واو له‌به‌رامبه‌ر ژیاندا بێهیوا ده‌بێت و سه‌ره‌نجام خۆی ده‌كوژێت.
تا ئێره چیرۆكێكی ئاسایی و خه‌ماوییه, به‌ڵام دواتر ئانی و كریس ده‌بینین له جیهانی دوای مردن‌دا و ئاكامی كاره‌كانی ئه‌م دنیایان له‌وێ وه‌رده‌گرنه‌وه. كاتێك كریس چاو ده‌كاته‌وه له‌ناو یه‌كێك له تابلۆكانی ئانی’دا خۆی ده‌بینێته‌وه, له‌و شوێنه‌ی له سه‌ره‌تا یه‌كتریان بینیووه و ئاواتی ئه‌وه‌یان خواستووه پێكه‌وه تیایدا پیر ببن, له‌وێ هه‌ریه‌كه‌ی به‌هه‌شتێكی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه كه له بیره‌وه‌ریه‌كانی دنیای یه‌كه‌میانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه, واتا ئه‌م جیهانی پاش مردنه سه‌لماندی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌یه كه ده‌ڵێن(باوه‌ڕه‌كانمان ئه‌زموونه‌كانمان دروست ده‌كه‌ن) واتا خه‌یاڵه‌كانمان ڕاستین و جیهانی فیزیكیش ته‌نها وه‌همێكه, مرۆڤه‌كان له‌و دنیای پاش مردنه‌دا ڕێك له‌ناو خه‌یاڵه‌كانیان, باوه‌ڕه‌كانیاندا ده‌ژین.
ئه‌م دیدگا جیاوازه سه‌باره‌ت به ژیانی دوای مردنمان به‌هه‌شت و دۆزه‌خ تا ڕاده‌یه‌ك جێی سه‌رنجه, به‌ڵام دواتر بابه‌تێكی جیاواز دێته ئاراوه كاتێك كریس له به‌هه‌شتدا به‌ئاگادێت, هه‌واڵی خۆكوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی پێده‌ده‌ن, كریس نازانێن به‌م هه‌واڵه دڵخۆشبێت یاخود خه‌مبار, یه‌كه‌م شتیت به مێشكیدادێت ئه‌وه‌یه داوا ده‌كات هاوسه‌ره‌كه‌ی ببینێت, به‌و پێیه‌ی هه‌ردووكیان له هه‌مان دنیادان. به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مردنێكی ئاسایی نه‌مردووه و خۆی كوشتووه له دۆزه‌خدایه و كریس ناتوانێت بچێت بۆ بینینی! واتا ئانی له دۆزه‌خه نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی كوشتووه به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بێهیوا بووه له ژیان.
ئانی له خه‌مۆكییه‌كی زۆر سه‌ختدایه و خۆی به خه‌تابار ده‌زانێت بۆ مه‌رگی خێزانه‌كه‌ی, بۆیه كریس ده‌بێت ڕێگایه‌ك بدۆزێته‌وه بۆ گه‌یشتن به ئانی و له‌و بارودۆخه سه‌خته خه‌مۆكییه ڕزگاری بكات, هه‌رچه‌نده به كریس ده‌ڵێن كه زۆر سه‌خته ئانی بتناسێته‌وه چونكه مرۆڤه‌كانی دۆزه‌خ كه ته‌واو بێهیوان ناتوانن كه‌سه نزیكه‌كانیشیان بناسنه‌وه به‌ڵام كریس ده‌ڵێن “ده‌مناسێته‌وه, ئه‌و هاوڕوحی منه”, جیاواز له‌و بیرۆكانه‌ی كه هه‌موومان له‌سه‌ر ژیانی دوای مردن و دۆزه‌خ و خۆكوشتن بیستوومانه, ئه‌گه‌ر كریس بتوانێت باوه‌ڕه‌كانی ئانی سه‌باره‌ت به خودی خۆی و هه‌ست كردنی به تاوان بگۆڕێت, ئه‌وا ده‌توانێت له دۆزه‌خ ده‌ریبهێنێت و ڕزگاری بكات, ئه‌ویش ته‌نها له نێوان ئه‌و كه‌سانه‌دا ڕێیتێده‌چێت كه هاوڕوحن, وه‌ك كریس و ئانی.
ڕیچارد ماتسیۆن كه نووسه‌ری كتێبه‌كه‌یه, له باسی به‌هه‌شت و دۆزه‌خدا ده‌لێن, به‌هه‌شت واتا گۆڕانی به‌رده‌وامی ناسنامه‌ی كه‌سه‌كان به پێچه‌وانه‌ی ژیانی دنیاییه‌وه كه هه‌ر كه‌سێك ته‌نها یه‌ك ناسنامه‌ی هه‌یه, واتا ئازادی واتا بوون به‌و كه‌سه‌ی كه خۆت ده‌ته‌وێت واتا ژیان له‌ناو باوه‌ڕه‌كانت به‌ڵام دۆزه‌خ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه گه‌وره‌ترین تاوانیان كردووه ئه‌ویش (نائومێدییه) پێیان وایه كه ئه‌وان له (هیوا)بێبه‌ش كراون. بیرۆكه‌ی فیلمه‌كه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌یه. له كۆتایشدا كریس سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت و ئانی له دۆزه‌خ ڕزگار ده‌كات چونكه ئه‌وان به‌ڕاستی هاوڕوح(سۆڵمه‌یت)ی یه‌كترین و دووباره به منداڵه‌كانیان شاد ده‌بنه‌وه.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.