18/04/2024
DidiMn Logo
Top

بینه‌ر و فیلم: له‌باره‌ی فیلمی “ئه‌مێڵی”یه‌وه‌

لە لایەن دیدی من 3 ساڵ پێش ئێستا

فیلم: ئه‌مێڵی ٢٠٠١
ده‌رهێنه‌ر: ژان پیرێ ژونێت
بینه‌ر: سۆزان بـە‌كر

پە‌رداخە‌كانیش لە‌سە‌ر مێزە‌كان سە‌ما دە‌كە‌ن بە‌ مە‌رجێك دۆخە‌كە‌ گونجاو بێت، كە‌واتە‌ ھە‌موو بە‌ردێـك شلییە‌كـی تێدایە‌، ھە‌ر وە‌ك چۆن ھە‌موو پە‌تاتە‌یــە‌ك نەرم نەرم دە‌فلیقێتە‌وە.

لە‌ فیلمە‌كە‌دا كە‌سایە‌تییە‌كـی بوێر ھە‌نگاو دە‌نێت بە ‌شێوە‌ی دارگــوێزێك وردە‌وردە‌ گە‌ورە‌ و پتـە‌و، ئە‌مێڵـی ھە‌ر لە‌ منداڵییە‌وە‌ خە‌ون بە‌وە‌وە‌ دە‌بینێت، كە‌ ماڵێكی دیكە‌ ئاوە‌دان بكاتە‌وە‌ و لە‌ خێزانە‌كە‌ی دە‌ربازی ببێت. لە‌ فیلمە‌كـە‌وە‌ پێمان دە‌گوترێت: لە ‌ماوە‌ی ٤٨ كاتـژمێردا دە‌شێت ژیانت بۆ ھە‌تاھە‌تایە‌ بگۆڕێت، گە‌ر بتە‌وێت بە‌ ئاڕاستە‌یە‌كی تیژڕە‌ودا ھە‌نگاو بنێیت ٤٨ چركـە‌ت بە‌س دە‌بێت.

ئە‌وانە‌ی ئە‌مێڵی ھە‌ر ساتێك بیە‌وێت ئە‌نجـامی دادە‌ت بە‌مە‌ كڵێشە‌یە‌ك بونیاد دە‌نێت بۆ گە‌یشتن بە‌ دە‌روونـێكی ئارامتر، بە ‌شێوە‌یە‌ك شیر و ھە‌نگوینی تێدا خوڕە‌خوڕ بكات. شكـاندنی ئێسكە‌كان، تە‌قاندنی بڵقی نایلۆن، ئاوڕدانە‌وە‌ بۆ ڕوخسارە‌كان لە‌ تاریكیدا، سە‌رنجكێشانی ھە‌ر شتێكی ورد، دە‌ستخستنە‌ ناو توورە‌كە‌ی دانە‌وێڵـە‌، شكـاندنی سە‌رتوێژی كرێم، چـێژێكی ورد لە‌ پشتی ماندووییە‌كانی ژیانە‌وە‌.

بۆچی ئە‌مێڵـی چێژ لە‌ بینینی ڕووخسارە‌كان لە‌ تاریكیدا دە‌بینێت لە‌ ڕووناكیدا نا؟ ئایا تاریكی كوێی مرۆڤ حە‌شار دە‌دات؟ ڕیشاڵە‌كانی ھە‌نجیرە‌كە‌؟ ئە‌مـێڵی ھە‌ر لە ‌تە‌مە‌نێكی گە‌نجە‌وە‌ چێژە‌ بە‌رزە‌كانی چە‌پێنراوە،‌ بە ‌ھۆی نە‌بوونی خـۆشە‌ویستێكە‌وە‌، ھە‌ر لە‌بە‌ر ئە‌م چە‌پاندنە‌ چێژ لە‌ چێژوە‌رگرتنی بە‌رامبە‌ری دە‌بینێتە‌وە‌، بۆ نموونە‌ بیرکردنەوە لە‌ ئۆرگازمی دوو خۆشە‌ویست.

چێژە‌كانت لە‌گە‌ڵ ڕە‌گە‌زی بە‌رامبە‌ر یاخییە‌كی نە‌ستانە‌ت دە‌كات ھە‌ر وە‌كو ھاوسە‌رە‌كە‌ی مادڵن (ماڵە‌ دراوسێیە‌كە‌ی ئە‌مێڵی) لە‌پێناو بڵاوكردنە‌وە‌ی قاچی سۆزانییە‌ك دە‌بێتە‌ یاخییە‌كی بێھۆش. مانە‌وە‌ی پیاوێك بە‌ درێژایی ٢٠ ساڵ لە‌ ماڵێكدا، لە‌پێناو ترس لە ‌بە‌ركە‌وتنی مرۆڤێك.

لە‌ پە‌لاماردانی ڕان، سنگ و باڵە‌كانی مریشكە‌كە‌وە‌ بۆمان دە‌ردە‌كە‌وێت ئە‌و كە‌سە‌ حە‌زی بە‌ بە‌شە‌ نە‌رم و گە‌رمە‌كانە‌ ئاڕاستە‌یە‌كی سێكسیانە‌ی لێ وە‌ردە‌گرین بە‌ نائاگایی. پیاوێكی مردوو بۆچی ھێندە‌ لە ‌لە‌بیركردن سامی دە‌كرد؟ ئایا گرنگە‌ ببیتە‌ چیرۆك لە ‌كاتێكدا تۆ مردوویت؟ ئە‌مێڵـی دژی ناڕە‌حە‌تییە‌كانی ژیان بە‌ردە‌وام دە‌بێت.

ڕە‌خنە‌گرتن بۆ نووسە‌رە‌كان دە‌یانگە‌یە‌نێتە‌ لووتكە‌ یاخود وە‌ك كرم خوێن دە‌مژێت؟ لە‌ فیلمە‌كە‌وە‌ پێمان دەگوترێت: تكــایە‌! دە‌رفە‌تە‌كان لە‌دە‌ست مە‌دە‌ن، لە‌وانە‌یە‌ ئە‌م كانییە‌ وشك بكات.

هاوبەشی بکە

Ameli, Cinema, Film,