2 حەفتە پێش ئێستا
پاش بەرهەمهێنانی سەرەتاییترین فیلمەکانی و بەتایبەتی پاش ئەو سەرکەوتنەی لەگەڵ فیلمی (شەمەندەفەری نادیار/١٩٨٩)دا بەدەستیهێنا، ئیدی بینەران بەتەواویی شارەزای سینەمای (جارمووش) بوون و فیلمسازەکە بەردەوام بوو لە درووست‌کردنی فیلم و سیناریۆ سەیرەکانی لەسەر هەمان ڕێچکەی فیلمسازیی خۆی، بە دیمەنی جیاواز و پچڕ پچڕ و کورتە دیمەن و بەبێ پلۆتێکی سەرەکی و پڕ لە کۆمیدیای بێ هەست و کۆمیدیای ڕەش، جارێك فیلمێکی ڕەش و سپی و جارێك فیلمێکی ڕەنگاوڕەنگ و تاڕادەیەك کەشی فیلمەکانی هەمان شتن بەڵام بە چیرۆك و لۆکەیشنی جیاوازەوە، نواندنکارەکان لە ژیان و گیانی خۆیان بێزارن
زیاتر
2 حەفتە پێش ئێستا
فیلمە نوێیەکەی جیم جارموش بە ناوی «پاتەرسن»، کە باس لە شاعیرێک دەکات بە هەمان ناو، کە بۆ دابینکردنی بژێویی ژیانی، شۆفێری پاسە لە شاری پاتەرسنی ویلایەتی نیوجێرسی، تەنیا گرنگی بە شیعر و هونەری داڕشتنی شیعر نادات؛ بەڵکوو دەربارەی خودی سروشتی زمانە. لە فیلمەکەدا نەک تەنیا شاعیرانی دیکە بوونیان هەیە، وەک هونەرمەندێکی ڕاپ
زیاتر
2 حەفتە پێش ئێستا
لە پاش بەرهەمهێنانی فیلمی “شەو لەسەر هەسارەی زەوی” فیلمسازەکە وەکوو نوێگەرییەك تا ڕادەیەك لە ڕەوتی فیلمەکانی دێتە دەرەوە، ئەو نەك هەر ئەوەی فیلمەکانی لە ڕەش و سپییەوە ڕەنگاو ڕەنگ دەکات؛ بەڵکو ئیتر ڕەنگ دەبێتە کاراکتەرێکی سەرەکی فیلمەکان، (جارمووش) لەسەر درووست‌کردنی فیلمی فرە چیرۆك ڕاهاتبوو بەڵام لەم فیلمەدا یەك کاراکتەر خاوەنی سەرجەم چیرۆکەکانە، لەگەڵ ئەوەشدا چەشنی فیلمەکانی ڕابردووی مرۆڤی نامۆ و گۆشەگیر و پەراوێزخراو سەرتاپای فیلمەکە بەناوی خۆیەوە دەکات.
زیاتر
2 حەفتە پێش ئێستا
دیدی من – دەڤەر حەسەنسەرپەرشتیاری پەڕاو: چرۆ عیزەت باوکی ڕۆحیی پەراوێزخراوەکان: لە قووڵایی جیهانی سینەماییی جیم جارموشدالە جیهانێکی سینەماییدا کە…..
زیاتر
2 حەفتە پێش ئێستا
(جیم جارمووش)، فیلمساز و سیناریۆنووس و نواندنكار و میوزیكژەنی ئەمریكی، لە ٢٢ی كانوونی دووەمی ساڵی ١٩٥٣ لە ویلایەتی (ئۆھایۆ)ی سەر بە (ئاكرۆن)ی (ئەمریكا) لەدایكبووە، باوكی لە كۆمپانیایەكی بەرھەمھێنانی تایەی ئۆتۆمبێلدا كرێكار بوو، دایكیشی ھەڵگری بڕوانامەی دبلۆم بوو لە ڕۆژنامەگەریدا و لە بواری سینەماشدا كاری دەكرد. (جارمووش)ی لاو ساڵی
زیاتر
2 حەفتە پێش ئێستا
شه‌وێك (دۆنی) كه جه‌یك جیڵنهاڵ ڕۆڵه‌كه‌ی ده‌بینێت, بێهۆ له ژووری نووستنه‌كه‌ی هه‌ڵده‌ستێكت ده‌چێته ده‌ره‌وه, پیاوێك ده‌بینێت له به‌رگی كه‌روێشكدا و ئه‌و پیاوه پێی ده‌ڵێت ته‌نها ٢٨ ڕۆژ و ٦ كاتژمێر و ٤٢ خوله‌ك و ١٢ چركه ماوه بۆ كۆتایی هاتنی جیهان, بۆ به‌یانی ئه‌و شه‌وه كاتێك دۆنی ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه ده‌بینێت, پارچه‌یه‌ك له فڕۆكه‌یه‌كی تێكشكاو كه‌وتووه به‌سه‌ر ماڵه‌كه‌یاندا و ژووره‌كه‌ی دۆنی تێكشكاندووه, ئه‌گه‌ر ئه‌و شه‌وه دۆنی له خه‌و هه‌ڵنه‌ستایه و له ژووره‌كه‌ی نه‌هاتایه‌ته ده‌ره‌وه ئه‌وه ئێستا مردبوو, به‌ڵام چی وایكرد له ژووره‌كه‌ی بێته ده‌ره‌وه
زیاتر
3 حەفتە پێش ئێستا
هه‌رگیز پێشتر لە فیلمێکدا کەسێکی هاوشێوه‌ی فۆڕێست گامپم نەبینیوە و هیچ فیلمێکیشم نەبینیوە کە تەواو هاوشێوه‌ی “فۆڕێست گامپ” بێت. هەر هەوڵێکیش بده‌م بۆ وەسفکردنی فیلمه‌كه له‌وانه‌یه مەترسی ئەوە دروست بكات كه فیلمەکە ساده‌تر دەربکەوێت لەوەی کە هەیە، بەڵام با هەوڵێك بدەم, كۆمیدییه، وا پێشبینی دەکەم. یان ڕەنگە دراما بێت. یاخود هه‌ر خەونێک بێت.
زیاتر
3 حەفتە پێش ئێستا
فیلمی “ئه‌و خه‌ونانه‌ی ڕه‌نگه بیانبینین” What Dreams May Come (1998) فیلمێكە كه ڕه‌نگه ته‌واوی بیركردنه‌وه‌ت سه‌باره‌ت به ژیانی دوای مردن بگۆڕێت, ئایا ده‌كرێ ئه‌و شوێنه‌ی كه ته‌واوی مرۆڤایه‌تی پاش مردنی بۆی ده‌چێت هێنده خراپ بێت؟ ده‌كرێ سۆڵمه‌یت (هاوڕۆح) به‌ڕاستی بوونی هه‌بێت له‌سه‌ر زه‌وی و له ژیانی دوای مردنیشدا هێنده كاریگه‌ری له‌سه‌ر چاره‌نووسمان هه‌بێ؟
زیاتر