07/11/2024
DidiMn Logo
Top

با نێرگەلەكان بكەين بە گوڵدان

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

 دیدی من– وەرگێڕانی لە فارسییەوە: سەلیم جەمال

بە ئامادەبوونى كەسايەتيەكانى بوارى موزيك، شانۆ، سينەما، ميديا و وەرزش. بەدروشمی با نێرگەلەکان بکەین بە گوڵدان چالاکیی نەتەوەیی دژی جگەرە و جۆرەکانی، لە ئێران دەستیپێکرد.

بەپێى ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵیی ميهر، چالاكیی نەتەوەيى (با نێرگەلەكان بكەين بە گوڵدان) بە ئامادەبوونى كەسايەتى ديار و جێگەى متمانەى لاوان، لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، دەستى بە كار كرد. ئەم چالاكيیە كە لە لايەن نووسينگەى فێركارى و پێشكەوتووى لەش ساغیى وەزارەتى تەندروستى بەرنامەڕێژى بۆ كراوە، بە پێشوازى كردنێكى گەرمى پزيشكان، هونەرمەندانى سينەما و موزيك، وەرزشكاران دەستیپێکرد.

IMG-0326-0

لە نێوان سينەماگەران، كەسايەتيیەكانى وەك: فاتيمە گودەرزى، بەهارە ڕەهنەما، مەحمودى پاك نيەت، سەعيدى پيردۆست، محەمەد متەوەسەلانى، ڕەسولى نەجەفيان، ئەسغەرى هيمەت، ڕەزا بەنەوشە خاهـ، فلورى نەزەرى، پويا ئەمينى، نيما كەرەمى، سێپەند ئەميرسولەيمانى، فەرەهناز مەنافى زاهێر و …. هتد. پاڵپشتى ئەم چاڵاكيە نەتەوەييەيان كردووە.

IMG_0306_0

لە نێوان هونەرمەندانى موزيكژەنیشدا، ناوە دیارەکانی وەكو : گروپی کامکاران، حەميد هامى، بابەكى جەهانبەخش، محەمەد موعتەمێدى، كامران ڕەسول زادە، سەتار ئورەكى، مۆنا بۆرزويى، ڕوزبێ نيعمەتوڵلايى، سەعيدى مودەرس، سێپێهر شاكرى، ميهرداد نوسرەتى و موحسين ڕەجەب پور. خۆيان پەڵكێشى ئەم كەمپينە كردووە.

0 cover

ژمارەيەك ياريزانانى يانەى ئيستقلالى تارانيش لەم چالاكيیە نەتەوەييیەدا بەشدارن؛ لەوانەش: وەحيد تاليب لو، ئەمين هاج محەمەدى، مەيسەم مەجيدى، محەمەدڕەزا خورسەند، بێهنام بورزاى، مەهدى موئمينى، عەلى ڕەزا ڕەمەزانى، ئومێد نورئەفكەنى و ميلادى شەعبانلو.

13950308000769_PhotoL

هەروەها بابەكى زەمانى، پزيشكى نەخۆشيەكانى دەمار(neurologist) و بەڕێوەبەرى ئەنجومەنى سەکتەى دەماغ لە ئێران، دكتۆر ئيرەج فازل بەڕێوەبەرى كۆمەڵەى نۆژداری، بەهرۆز برومەند شارەزاى نەخۆشيەكانى گورچيلە و ئەندامى پەيوەستى فەرهەنگى زانستى پزيشكى، لەگەڵ محەمەدڕەزا تاليقانى بەڕێوەبەرى پێشوى فيدراسيۆنى زۆرانبازى پاڵپشتى خۆيان بۆ ئەم چالاكيیە نەتەوەييە ڕاگەياند.

13950308000766_PhotoL

چاڵاكى نەتەوەيى (با نێرگەلەکان بکەین بە گوڵدان) لە بارودۆخێكدا دەستى بەكار كردووە، كە بەكارهێنانى جگەرە و جۆرەكانى لەناو لاواندا وەك تاعون و پەتايەك پەڕەى سەندووە؛ تەنانەت لە هەندێک ميديا پڕوپاگەندەى ئەوە دەكرێت كە نێرگەلە لەلايەن ديارترين ياريزانان بەكار دەهێنرێت و دەكێشرێت. نێرگەلە كێشان لەناو لاوان، نەوجەوانان و ئافرەتانيش بە هەمان شێوە ڕۆژ بە ڕۆژ لە هەڵكشاندايە. بۆيە لەم دۆخەدا کەسایەتییە دیار و ناسراوەکان، دەتوانن دەنگۆى زۆر بەكارهێنان و كێشانى نێرگەلە  بە ڕای گشتیی بگەيێنن و سەرنجى خێزانەكان بۆ ئەم بابەتە گرنگە و پەيوەست بە تەندروستیی منداڵەكانيان ڕابكێشێت.

13950308000761_PhotoL

بەپێى ئەو شيكار و تاقيكردنەوە زانستيانەى كە ئەنجامدراوە لەلايەن وەزارەتى تەندروستى، زيانەكانى بەكارهێنانى نێرگەلە زۆر زياترە لە بەكارهێنانى جگەرە و خاڵى سەرنجڕاكێش ئەوەيە زۆرێك لە ئارەزومەندانى نێرگەلە، جگەرەكێش نين. لێكۆڵينەوەكان ئەوە نيشان دەدەن كە بەكارهێنان ياخود كێشانى يەك نێرگەلە، يەكسانە بە ٨٠-١٠٠ جگەرە. وە ئاڵودەيى جگەرە و جۆرەكانى بەشێوەى ئاوێتەكردنى مادەى بۆنخۆش شێرپەنجەى هەميشەيى بەشێوەيەكى دژوار لێدەكەوێتەوە، ئالودەيى نێرگەلەكان لە كاتى ئامادەكارى و بەكارهێنانى هەندێ لە مادەى هۆشبەر، ئەم پەرێشانى و حەزە دوو ئەوەندەى تر لێدەكات. لەگەڵ ئەوەشدا لە دەستپێكى ڕۆژى (٣١ ماى) واتا ٣١ خەرمان، ڕۆژى جيهانیی دژى نێرگەلە و جۆرەكانى بە درێژايى هەفتەى ئەو چالاكيیە، نێرگەلەكان دەبن بە گوڵدان؛ كاسەيان سەرڕێژ دەبێت، بەڵام بۆ بەخشينى بۆنى گوڵەكان نەك بۆنى شێرپەنجەى ئاوێتەى كيميايى.

01115443

13950308000758_PhotoL

سەرچاوە : ميهر نيوز

 

هاوبەشی بکە

Ba Nergalakanman Bkain ba Gwldan, Kamkars, SaleemJamal,