8 مانگ پێش ئێستا
5 ساڵ پێش ئێستا
6 ساڵ پێش ئێستا
8 ساڵ پێش ئێستا
ماسیی ڕەشی بچکۆلە، یەکێکە لە بەناوبانترین چیرۆکەکانی ناو ئەدەبیاتی گەلانی ئێران و وەرگێڕدراوەتە سەر کۆمەڵێک زمانی زیندووی گەلانی جیهان، لە نێویشیاندا بە چەند وەرگێڕانێک بۆ زمانی کوردی وەرگێڕدراوە. ئەگەر بتەوێ شانۆییەکی منداڵان دروست بکەیت و ئەم چیرۆکە بخوێنیتەوە هاوکات، ڕاستەوخۆ کارە ئەدەبییەکە ڕاتدەکێشێت بۆ بیرکردنەوە لە نمایشکردنی ئەم چیرۆکە لەسەر تەختەی شانۆ.
لە خوێندنەوەی ئەم چیرۆکەدا تێبینی ئەوە دەکەین کە پرسی سەرەکی چیرۆکەکە بریتییە لە ململانێی نێوان تاک و نەریت و ئەو بەربەستانەی کە ئەوانی دیکە لەبەردەم منداڵدا دروستی دەکەن. ئەم پرسە لە ناو پەروەردەدا دەچێتە ناو یەکێک لە هەرە بنەما گرنگەکانی پەروەردەوە کە ئەویش پرسی ڕاهێنانی منداڵە.
«جووڵە چیرۆک دروست دەکات.» ئەمە ڕێسایەکی بنچینەیی چیرۆکە، تەنانەت لە حەکایەت و داستانە زارەکییەکانیشدا بۆ ئەوەی هێڵێکی درامی پێک بێت، پێویستە جووڵەیەک هەبێت، جووڵەیەک کە جووڵێنەر و بزووێنەری کۆی ڕووداوەکان بێت.
ساڵی ١٩٦٧ لە میانەی گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی ئێراندا چیرۆکەکەی نووسیووە، ساڵی ١٩٦٨ و مانگێك بەر لە کۆچی دوایی (بێهڕەنگی) پەیمانگای گەشەپێدانی هزری منداڵان و لاوان هەڵسان بە بڵاوکردنەوەی چیرۆکەکە لە شێوەی وێنە-چیرۆك کە سەرجەم وێنەکان لە لایەن (فەرشید مەسغەلی)یەوە کێشرابوون. هەمان ساڵیش وەکوو باشترین پەرتووکی منداڵان هەڵبژێردرا.
بە شێوەیەکی گشتی دەتوانین سەرەتاکانی هونەری هاوچەرخ لە کوردستان بۆ دوای ڕاپەڕین بگەڕێنینەوە، لەو دەیەیەدا (دوادەیەی سەدەی ڕابردوو) کرانەوەیەک ساز بوو، هاوشان بەو کرانەوەیە لێشاوێک قەیران ڕێی دەکرد، ئەمە جۆرێک لاسەنگی دروست کردبوو، هەم لە ژیانی واقیعیدا، هەم لە بواری ئەدەب و هونەریشدا. قەیران داینەمۆی داهێنانە، دۆخی مەنگ و یەکڕیتم دەشڵەقێنێت، نموونەکانی هەمان ئەو کارە هونەریانە بوون لەو دەیەیەدا کران و شڵەقانیان دروست کرد.
9 مانگ پێش ئێستا
1 ساڵ پێش ئێستا
2 ساڵ پێش ئێستا
2 حەفتە پێش ئێستا
2 مانگ پێش ئێستا
13 خولەک پێش ئێستا
17 خولەک پێش ئێستا
23كاتژمێر پێش ئێستا
24كاتژمێر پێش ئێستا
Copyright © 2025 DidiMn.com. All rights reserved.