23/07/2024
DidiMn Logo
Top

بەهمەنى زەرين پوور كۆچى دوايى كرد

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

ديدى من – بی بى سی‌ـی فارسى

وەرگێڕانى لە فارسييەوە: سەليم جەمال

بەهمەنى زەرين پوور، دەرهێنەر و ئەكتەرى پڕ لە ئەزموونى سينەما، شانۆ و تەلەفزيۆنی وڵاتی ئێران، لە تەمەنى ٧٥ ساڵيدا کۆچی دوایی کرد. بە گوێرەى ڕاپۆرتەكان، هۆكارى مەرگى ئەو نەخۆشیی گەدە بووە.

زەرين پوور لەدايكبووى ساڵى ١٩٤١ـی شارى كرمانشاـیە، لە ساڵى ١٩٦٥ـەوە ژیانی هونەرىی خۆى بە ڕۆڵگێڕانی لە شانۆیی تەوژمى فەرهەنگى و فيلمى  گيان فيدا دەست پێ كرد.

هەروەها بە ڕۆلگێڕانى لە كۆمەڵە فيلمەكانى سەمەد، بە بەرهەمهێنەرايەتیی پەرويزى سەياد، زەرين پوور زیاتر بەناوبانگ بوو.

لە كارە ناوازەكانى زەرين پوور، ڕۆڵگێڕانى ئەوە لە دراماى تەلەفزيۆنى خاڵە گيان ناپليۆن، بە دەرهێنەرايەتیی ناسڕى تەقوايى و وەرگيراو لە ڕۆمانى ئيرەجى پزيشكزاد كە نووسەرى لێهاتووى تەنزە.

زەرين پوور لە دواى بەكۆتاهاتنى كودەتاى ئيسلامىی ئێران، بەردەوام بوو لە ئەكتەرايەتى خۆى لە فيلمە سينەماييەكانن، وەک چيرۆكى عاشقى، پاداشت و كچێک بە پێڵاوى ڕيشاڵییەوە.

بەڵام لەو كاتەوە زياتر ڕووى كردە دراماسازى، نووسەرايەتى و ڕۆلگێڕانى لە كۆمەڵە دراماى پڕبينەرى تەلەفزيۆنى وەک هۆتێلى ڕاڕەو، بۆنى گوڵى ياس، ئاوازى كوكوخت، جيهانى پێچەوانە، لەژێر سەيوانى خۆر، خاتوو خاڵۆژن، گاوانى دايە گەورەم.

بە پێى ڕاپۆرتەكان، مەراسيمى بەخاكسپاردنى بەهمەنى زەرين پوور، ڕۆژى هەينی، بەرواری ٨\٧\٢٠١٦ لە گۆڕستانى بەهەشتى سەكينە لە شارى كەرەج بەڕێوە دەچێت.

هاوبەشی بکە

Bahman Zarin Pur, Death, SaleemJamal,