23/07/2024
DidiMn Logo
Top

زنجیرەیەک کاری ئیلسترەیشنی سابات عەباس بۆ شیعرەکانی نالی

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

وەرگێڕ مەریوان هەلەبجەیی ئیلوسترەیشنی تایبەت بە ڕۆژی نالی بە دەستەوەیە کە لەلایەن سابات عەباس ئەندامی دیدی من_ەوە دروست کراوە

دیدی من – ئاراس عەبدولڵا

ماڵپەڕی کلتووریی دیدی من، بەرواری ١٤/١١/٢٠١٦، لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق سلێمانی، یەکەم ئیڤێنتی کلتووریی خۆی ڕێک خست، بە هاوبەشیی زانکۆی ناوبراو.

ڕۆژی نالی، یەکەم ئیڤێنتی کلتووریی دیدی من بوو، کە پێک هاتبوو لە چەند چالاکییەکی ئەدەبی و هونەری بۆ شاعیری ناوداری کورد، نالی. یەکێک لە چالاکییەکان بریتی بوو لە دروستکردنی پۆستەری تایبەت بە چەند بەیتێکی شیعرەکانی نالی. ئەم پۆستەرانە پێک هاتوون لە کاری ئیلسترەیشن بۆ چەند بەیتێک لە شیعرەکانی نالی و لە لایەن هونەرمەندی شێوەکار و سەرپەرشتیاری هونەریی دیدی من، سابات عەباس‌ەوە دروست کراون.  لە ئیڤێنتی ڕۆژی نالی‌دا ئەم کارە هونەرییانە وەک دیاری لە شێوەی پۆستەری بچکوودا، پێشکەشی ئامادەبوان کران.

15134416_1153418168074536_825429728_n

هونەرمەندی شێوەکار : سابات عەباس

سەبارەت بە چۆنێتیی دروستکردنی ئەم کارانە، سابات عەباس، بۆ دیدی من گوتی: “هەر یەک لەم کارانەم لەسەر بەیتێک، لە شیعرەکانی نالی دروست کردووە و هەوڵم داوە تێگەیشتنی خۆم بۆ ئەو بەیتە، بکەمە ئیلسترەیشن.”

لێرە کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی زانیاریی زیاتر دەرباری ڕۆژی نالی:

سەرجەم ئیلسترەیشنەکانی سابات عەباس بۆ ڕۆژی نالی لێرەوە ببینە:

هاوبەشی بکە

ArasAbdulla, Nali'sDay, Rozhi Nali, Sabat Abbas,