05/12/2024
DidiMn Logo
Top

پانۆرامای شەنگال لەیادی کارەساتی شەنگالدا

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی منئاراس عەبدولڵا

لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەڕیوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری و هونەریی دهۆک، بە هاوکاری پارێزگاری ئەو شارە، ئێوارەی ڕۆژی ٣/٨/٢٠١٦ لە نێو هۆڵی کۆنفرانسەکانی زانکۆی دهۆک، نماییشی پانۆرامای شەنگال نماییش کرا. ئەم بەرهەمە لە دەرهێنانی شانۆکاران مەسعود عارف و ئەحمەد مەشخەتی بوو و بۆ یادی کارەساتی داگیرکردنی  شەنگال لە لایەن دەوڵەتی ئیسلامییەوە ئامادە کرابوو.

13901566_1398771743482644_6859855043661889782_n

دەربارەی ناوەڕۆکی ئەم بەرهەمە، مەسعود عارف، یەکێک لە دەرهێنەرانی ئەم کارە بۆ دیدی من گوتی: “پانۆرامای شەنگال لە حەوت تابلۆ پێک هاتبوو کە بریتی بوون لە تابلۆی پێکەوەژیانی سێ ئایین، دروستکردنی ئاڵا، کەشی ئایینەکان بەتایبەتی ئایینی ئێزدی و هاتنی دەوڵەتی ئیسلامی، کۆچ بەرەو شاخەکان و گۆڕە بەکۆمەڵەکان، دیل و داعش، پێشمەرگە و شەڕی ڕەوا لەگەڵ سەرکەوتن.”

13920056_1401240873235731_3263190192550102491_o
دەربارەی شێوازی کارکردنیان، ئەو دەرهێنەرە گوتی: “فۆڕمی ئەم کارە تێکەڵاو بوو لە جوڵەی شانۆیی و سەما و بە شێوەی کۆریۆگرافیا بوو. تێکەڵاوکردنی ئەم دوو بابەتە هاوکاتی پێشاندانی فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری بوو لەسەر منداڵانی شەنگال لە کەمپەکانی باشووری کوردستان، کە ئەویش بەسترابوو بە بیرۆکەی کارەکەوە و زمان و کەرەستە و جلوبەرگی کوردی زاڵ بوو لەم فۆڕمەدا.”

13662325_1401241073235711_4552916747767275354_o

هاوبەشی بکە

ArasAbdulla, Sinjar Panorama,