23/07/2024
DidiMn Logo
Top

پڕۆژەی ڕێکەوت

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – مای مۆدێرن مێت
لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال

پڕۆژەی ڕێکەوت‌ـی دێنیس چێریمـی فۆتۆگرافەر، کۆمەڵێک دیمەنی هاڕمۆنی نێوان تەنە جیاوازەکانی گرتووە. وێنەکان لە سەرشەقام و دیمەنی سروشتیدا گیراون و مرۆڤیشی بەکار هێناوە لە ناو وێنەکانیدا. سێبەر و لاری بەکار هێناوە تاوەکو ئەو گەمەیەی دەیەوێت بە چاوی بینەرانی بکات، بیهێنێتە دی.

بە گەڕانت بە نێو فۆتۆکاندا، دەبێت خەیاڵ لە پڕۆسەکەی چێریم بکەیتەوە. ئەوە دەهێنیتە بەر چاوت کە بە چاوێکی کراوەوە کامێراکەی گرتووە بە دەستییەوە و فۆتۆ دەگرێت، فۆتۆی ئەو شتانەی چواردەوری کە سەرنجڕاکێشن و بە ڕێکەوت ڕوو دەدەن، ئەویش بە بەکارهێنانی گۆشەی کامێرا بە شێوەیەکی زیرەکانە. بە شێوەیەکی ئەنقەست بێت یاخود نا، وا لە بینەران دەکات کە لە ژینگەی دەوروبەریاندا وریاتر لە کارە هونەرییەکانی چواردەوریان بڕوانن، هەل لە هەموو جێگەیەکە، گەر بخوازین و ڕاهێنان بکەین بۆ ئەوەی بگەڕێین بە دوای هەمان ئەو شتەی کە چێریم کردوویەتی.

هاوبەشی بکە

Cincidence, Denis Cherim, PshtewanKamal,