06/10/2024
DidiMn Logo
Top

پەڕاوی سالنجەر: پاسەوانێک لە مەزرا، ململانێی گەنجێک لەگەڵ هەقیقەتدا

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

SAN DIEGO - NOVEMBER 20, 1952: ***EXCLUSIVE - CALL FOR IMAGE*** JD Salinger poses for a portrait as he reads from his classic American novel "The Catcher in the Rye" on November 20, 1952 in the Brooklyn borough of New York City. Salinger died on January 27, 2010. (Photo by Antony Di Gesu/San Diego Historical Society/Hulton Archive Collection/Getty Images) *** Local Caption *** JD Salinger

دیدی من – تین ئینک

لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ

پاسەوانێک لە مەزرا کرۆکی خەمۆکی و بێزاریی هەرزەکارەکان دەردەخات لە چاوی هۆڵدن کاوفیڵدەوە. هۆڵدن تاکێکە کە جیهان لەڕووناکییەکی تەواو جیاوازەوە پیشان دەدات، ساختەیی کۆمەڵگە دەخاتە ڕوو و ئەزوونی بێهیواییەکانی خەڵکی چواردەوری دەکات. لە دوای کەوتنی لە چەند خوێندنگەیەکی جیاوازدا، دووبارە لە خوێندنگەی پێنێسییش دەکەوێت، لەدوای بەشەڕهاتن لەگەڵ هاوژوورێکیدا، بڕیار دەدات زووتر لە وادەی خۆی خوێندنگە جێ بهێڵێت، بەڵام ناگەڕێتەوە بۆ ماڵ تا چوارشەممە، بۆ ئەوەی خۆی بەدوور بگرێت لە لێپرسینەوەی دایکوباوکی سەبارەت بە سەرنەکەوتنەکانی لە پێنێسی. لەو ماوەیەدا دوو ڕۆژ لە ناو شاری نیو یۆرک بەسەر دەبات، لە شەوی کۆتاییدا سەردانی فیبیی خوشکی دەکات، چونکە بیری دەکات و دەیەوێت هەندێک پارەی بە قەرز لێ وەربگرێت. کاتێک فیبی دەیبینێت، زۆر دڵخۆش دەبێت بە گەڕانەوەی و هەموو پارە کۆکراوەکانی پێشکەش دەکات. کاتێک دایکوباوکیان دەگەڕێنەوە، هۆڵدن بە دزییەوە دەڕواتەوە دەرەوەی ماڵەکە، تا خۆی لێیان دوور بخاتەوە. لە ڕۆژی کۆتاییدا هۆڵدن پلانی ڕاکردن بۆ دارستان دادەنێت، بەڵام فیبی پلان و نیازەکانی تێک دەدات. تا خوشکەکەی هێمن بکاتەوە، بەڵێن دەدات کەوا دەگەڕێتەوە ماڵەوە. چیرۆکەکە بەوە کۆتایی دێت، هۆڵدن بۆی دەردەکەوێت کە هەرچەند ڕقی لە کەسێک بێت، لە دواتردا هەر بیری ئەو کەسە دەکاتەوە. بە درێژایی گەشتە دووڕۆژییەکەی هۆڵدن، پاسەوانێک لە مەزرا هونەرییانە ململانێی گەنجێک دەردەخات کە ڕووبەڕووی هەقیقەت دەبێتەوە.

لە ڕۆمانی پاسەوانێک لە مەزرادا، جەی دی سالنجەر پشتی بە بنەما و ئەزموونەکانی خۆی بەستووە بۆ دروستکردنی کارەکتەری دووڕۆژەی هۆڵدن. بۆ نموونە، لە ڕۆمانەکەدا دیمەنی درووست کردووە کە لە کات و شوێندا ئاشنان لەگەڵ خۆی، هەڵوێست و مامەڵەی هۆڵدن وەک مامەڵە و هەڵوێستی خۆی وان،  هەروەها ناوەڕۆکێکی ناوەندی لە ڕۆمانەکەدا دروست کردووە لە ڕێی بەکارهێنانی بیرۆکە، کە وێنای بیروباوەڕەکانی خۆی دەکەن. لە دەرئەنجامدا، بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونەکانی خۆی، سالنجەر مەزنترین پۆرترەیتی ململانێی هەرزەکاری کێشاوە، لە کۆمەڵگەیەکی شێواو و ناڕێک.

سالنجەر لەڕووی پیشە ئەدەبییەکەیەوە، تا چەند ساڵی کۆتایی تەمەنی، بەرەوپێشچوونی گەورەی بە خۆیەوە نەبینی، بۆ ماوەیەکی زۆر لە تەنیاییدا ژیاوە و نکۆڵیی لە ناوبانگەکەی وەک نووسەرێک کردووە، پێی وا بوو کە چاپخانەکان وەک داگیرکەرن بۆ تایبەتییەکانی ئەو. لەگەڵ ئەوەشی کە کارەکانی سالنجەر تا ڕادەیەک سنووردارن، ناوبانگێکی ڕێزلێگیراوی هەیە و وەک ئایکۆنێک لە ئەدەبی ئەمەریکی لە سەدەی بیستدا ناوی دەبرێت، کارەکانی لە خوێندنگە و زانکۆکان وەک کۆرس دەخوێنرێت. لەگەڵ ئەوەی کە سالنجەر چیتر لە ژیاندا نەماوە، بەڵام داهێنانە ئەدەبییەکەی بۆ هەمیشە لە زەینی خوێنەردا بە زیندوویی دەمێنێتەوە.

سەرپەرشتیاری پەڕاو: ساڤان ئاکۆ

 

هاوبەشی بکە

J.D.Salinger, Salinger, SavanAko,