23/07/2024
DidiMn Logo
Top

پەیامی ژمارەی چواری ئیلیان: قڕکردنی کوردان قڕکردنی ڕەگەز و چاندی گەلێکە

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من

”هەڵبێ ئەی خۆر، هەڵبێ و ببە بە شایەتمان.“
-چیرۆکی لایلایە

فاشیزمی تورکی، عەرەبی و ئێرانی، تەنها فاشیزمێک نین لە ئاستی تیرۆری جەستەیيدا، بەڵکو فاشیزمێکی کلتووری و زمانەوانییشن؛ ئیلیان خۆی بە پارچەیەک لەم بەرخودانە فیزیکی و فەرهەنگییە دەزانێت بۆ دروستکردنی ژیانی ئازاد بەرانبەر جووڵانەوەی تیرۆر و چەوساندنەوەى فەرهەنگی و تۆقاندن و بنکۆڵکردن و سڕینەوەى بەرهەست و دەرهەستی کۆمەڵگەیەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ڕێی مۆدێرنەى سەرمایەدارییەوە، “با خۆمان گێل نەکەین و بێژین ئێمە تەنها بڵاوکراوەیەکى ئەدەبین نەک سیاسیی، ئێ؟ دواى ئەوە چی؟ ئەمە واتە کەڵەکەکردنێکی کلتووریی سڕ و مەیو. باوەڕمان وایە نووسەربوون چەندە ئاکتێکی ئەدەبییە، بە هەمان ئەندازەیش ئاکتێکی سیاسییە”. هیچ چالاکییەک دابڕێنراو نییە لە چالاکییەکى دی، هەموو شتەکان لە پەیوەندییەکى دیالێکتیکی و مێژووکردی بەردەوامدان، ئەدەبی ڕووت، “ڕووتوڕەجاڵیشە!” واتە پەراشپەراشکردنێکی تاکگەرایانەى لیبڕاڵیستییانە بۆ نەبینینی ئازاری یەکدی و ڕۆیشتنەوە ناوخۆیەکى عەبەسییانەی کۆلاجکراو بە پێدراوە زەقوزاڵەکانى “زبڵوزاڵەکان”ی لیبراڵیزم! خەباتی سۆشیالیستانەى گەلی باکووریش چەندە شەڕی زمان و نەتەوەیە، ئەوەندەش شەڕی نەهێشتنی جیاوازیی چینایەتیی گەلی سەردەست و تێکشکانی ئەفسانەى گەلی مۆدێرن و ئەرستۆکرات و خوێنی پاک و گەلی پاک و بەرخودان و پێهەڵهێنانە بەرەو مۆدێرنەى دیموکراتیک.

سەرنج:
ئەم پەیامە لە ژمارە چواری گۆڤارەکەدا بڵاو کراوەتەوە
چیرۆکی لایلایە لە هەمان ژمارەدا و لە مەلەفی ئینگلیزیدا بڵاو کراوەتەوە

 

هاوبەشی بکە

Govari Elyan,