23/07/2024
DidiMn Logo
Top

کۆمەڵێک تابلۆی هایپەر ڕیالیستی دیوی ئاژەڵانەی ناوەوەی سەرنشینانی شاری نیویۆرک پیشان دەدەن

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – مای مۆدێرن مێت

لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال

کاتێک سەیری کارە هونەرییەکانی ماتیو گرابلسکی دەکەیت، سوێند دەخۆیت کە سەیری کاری فۆتۆگرافی دەکەیت، تا ئەو کاتەی فیلێک لە ژوورێکدا دەبینیت، یاخود پڵنگێک یان کەرێکی کێوی. ئەم شێوەکارە هایپەر ڕیالیستییە کە لە لۆس ئەنجلس دەژی، هەوڵی داوە پۆرترەیتی سەرنشینانی ناو شەمەندەفەری ژێرزەویی ناو شاری نیویۆرک تێکەڵ بە سەری ئاژەڵەکان بکات، هەوڵی داوە ئەم ژێرزەمینە بکاتە دارستانێکی سوریاڵی.

کارەکتەری ناو تابلۆکانی گرابڵسکی وا پیشان دەدرێن کە لە ڕووخساریاندا هیچ شتێکی نامۆ نابینیت. لەگەڵ ئەوەی ئەم دیمەنانە سەرنجڕاکێشن بۆ بینەران لەو جێگە قەرەباڵغەی شاردا، پڕیشن لە سیمبۆڵ بۆ بینەران. لە میتۆلۆژی و مێژووی مرۆڤایەتی، کۆمەڵێک تابلۆ و پەیکەرمان هەن کە ئاژەڵێک وەک مرۆڤێک نواندن دەکات و پیشان دەدرێت. لێرەدا گرابڵسکی هەوڵ یداوە بە هونەرێکی نوێوە ئەم کۆنسێپتە پیشان بدات، ئەویش بە دەربڕینی ئەوەی چی لە بێئاگاییی ئەم کارەکتەرانەدا ڕوو دەدات. بۆ ئەوەی بزانین چی ل ەژێر ماسکی ئەم مرۆڤانەدایە، تەنها پێویستە سەیری ئەو ئاژەڵە بکەین کە هونەرمەند هەوڵی داوە کارەکتەری ئەو کەسایەتییەی پێ دەرببڕێت. سروشت، ئارەزوو و هاندانیش لە ڕۆحی ئەم بوونەوەرانەوە پیشان دەدرێت.

 

هاوبەشی بکە

Hyper Realistic, NewYork, PshtewanKamal,