27/04/2024
DidiMn Logo
Top

ئیمانوێل ڕیڤا کۆچی دوایی کرد

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – بی ئێف ئای

لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال


ئیمانوێل ڕیڤا، خانمە ئەکتەری فەڕەنسی، کە بۆ ڕۆڵی لە فیلمەکانی هیرۆشیما عاشقتم و عەشق ناسراوە، لە تەمەنی هەشتاونۆ ساڵیدا  کۆچی دوایی کرد.

 

لە چێنیمێنیڵی باکوری ڕۆژئاوای فەڕەنسا، لە ساڵی ١٩٢٧ لەدایک بووە، بە هۆی ڕۆڵگێڕانی ئەو لە فیلمی هیرۆشیما عاشقتم وەک کارەکتەرێکی عاشقی بێناو لەگەڵ یابانییەکدا، ناوی چووەتە ناو مێژووی سینەماوە. ئەم کارە هونەرییە بەرزە، کە لە ڕۆمانێکی مارگرێت دۆراس وەرگیراوە و ئالان ڕینێ سیناریۆکەی نووسیووە و کردوویەتیە فیلم، بە یەکێک لە شاکارترین فیلمەکانی مێژووی سینەما دێت هەژمار. پاڵێوراو بووە بۆ وەرگرتنی باشترین خانمە ئەکتەری بیانی لە بافتادا.

دیمه‌نێك له‌ فیلمی هیرۆشیما عاشقتم
(1959)

لە تەواوی تەمەنیدا لەگەڵ گرنگترین فیلمسازەکان کاری کردووە، لەوانە جان پیەر مێلڤیل، لە دراماکەی لیۆن مۆرین، پریست، دوو جاریش لە فیلمەکانی جۆرج فرانجۆش ڕۆڵی گێڕاوە.

 

پاش ساڵی ١٩٦،٠ زۆر کەم کاری نواندنی کردووە، هەندێک جار لەسەر شاشەی سینەما دەرکەوتووە، لەوانە لە فیلمی چاوەکان، دەمی، مارکۆ بێلۆچیۆ و فیلمی سێ ڕەنگەکەی شینی کریستۆڤ کیشلۆوسکی.

ئیمانوێڵ ڕیڤا له‌ فێستیڤاڵی كان
٢٠ی مه‌ی ٢٠١٣
فۆتۆ: پاسكال لێ سێگرێتاین

لە ساڵی ٢٠١١دا بەشداریی لە فیلمە کۆمیدییەکەی جولی دێلپی کرد، بە فیلمی عەشقیش کۆتایی بە ژیانی کارکردنی خۆی هێنا، کە میشێل هانکە کاری دەرهێنانی بۆ کردبوو. بە هۆی ئەو فیلمە، خەڵاتی بافتای بردەوە و کاندید بوو بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار.

هاوبەشی بکە

Amour, Emmanuelle Riva, Hiroshima Mon Amour, PshtewanKamal,