25/04/2024
DidiMn Logo
Top

ئەدێڵ و باوی و فێردیناند لە گەلەریی پۆرترەیتی نەتەوەیی پیشان دران

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من– وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال

وێنەی کەسە بەناوبانگەکان لە کارێکی هونەریی ئەزموونگەریی سیمۆن تێڕێڵ‌ـدا پیشان دران.

دەیڤد باوی، ئەدێڵ و ڕیۆ فێردیناند لەناو ئەو کەسە بەناوبانگانەی نیشتەجێ و خوێندکاری ڕابردوو و ئێستای باشووری لەندەندا بوون، کە لە پێشانگەیەکی هونەریدا لە گەلەریی پۆرترەیتی نەتەوەیی پیشان دران.

13415603_1012788208803567_5672424442819379624_o

هەروەها پۆرترەیتەکان پێک هاتبوون لە هەریەک لە ڕووتس مانوڤا، کە یەکەمین ئەلبوومی لە ئەنجێل تاون تۆمار کرابوو، دیزاینەری جلوبەرگ، دەیم ڤیڤیان وێستوود، سەرباز جۆنسن بەهاری، کە لەل ایەن شاژنەوە خەڵاتی ئازایەتیی پێ بەخشراوە لە جەنگی عیراقدا، هەروەها کەمپەینەری مافەکانی هاوڕەگەزبازان، پیتەر تاچڵ.

13434701_1013381938744194_2354613353073541196_n

ئەمانە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆری تری وێنە پیشان درابوون، کە خوێندکار ساوزوارکیشیان تێدا بوو، لە لایەن هونەرمەندی ئوستراڵی و دانیشتووی لەندەن دروست کرابوو.

وێنەگرتنەکان لە زەردەپەڕی مانگی سێدا دەستی پێ کرد و لەگەڵ تاریکبووندا کۆتایی پێهات، هەروەها زیاتر لە ٢٠٠ کەس بەشدارییان لەم کارەدا کردبوو لەناویاندا خوێندکاری هونەری هەبوون، ئامێری دوکەڵ بەکارهاتووە و ڕووناکییش.

13413622_1013381932077528_5691752854291056653_n

ئەم پێشانگەیە بێبەرامبەرە، لە گەلەریی پۆرترەیتی نەتەوەیی پیشان دەدرێت و تا ٦\٩\٢٠١٦ بەردەوام دەبێت.

سەرچاوە: زە گاردیان

 

 

هاوبەشی بکە

Adele, PshtewanKamal,