05/05/2024
DidiMn Logo
Top

ئەلبومی گۆرانیی لەیدی گاگا بڵاو دەبێتەوە

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – دی دەبلیو فارسی

 لەیدی گاگا گۆرانیبێژی ئەمەریکی، هەفتەی ڕابردوو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ڕایگەیاند: “نوێترین ئەلبومی گۆرانیم بە ناوی جۆوان لە بەرواری 21/10/2016 لە ڕێگەی ستریم لاین و ئینتەرسکۆبەوە بڵاو دەبێتەوە.”

ناوی ئەو ئەلبومە وەرگیراوە لە ناوی پوری لەیدی گاگا، کە لە تەمەنی 19 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.
هەفتەی ڕابردوو لەیدی گاگا یەکێک لە تراکەکانی ئەلبومەکەی بڵاو کردەوە بە ناوی خەیاڵێکی تەواو کە بە هاوبەشی لەگەڵ مارک ڕۆبنسۆن بەرهەمی هێناوە. لە ئەلبومی ئارت پۆپەوە ئەمە بە نوێترین ئەلبومی تاکی لەیدی گاگا دادەنرێت.

لەیدی گاگا لە پاڵ هونەری گۆرانی‌گوتندا، نواندنیش دەکات و توانیویەتی خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەر لە گۆڵدن گڵۆب بە دەست بهێنێت.

هاوبەشی بکە

Lady Gaga, SaleemJamal,