25/04/2024
DidiMn Logo
Top

ئەو ڕۆژەی بووم بە باڵندە: چیرۆکێکی ئیلوسترەیشنکراو دەربارەی ئەوینداربوون

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی منبرەین پیکین

لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ

لە نایابترین پێناسەی ئەویندا، تۆم ستۆپارد بەم جۆرە باسی دەکات: «ناسینی یەکترییە، لە ڕێی پێستەوە نا، بەڵکو بە ناو پێستدا. ناسینی خود، ناسینی ئەوی هەقیقی و ئەمی هەقیقی، لە کۆتاییدا ماسکەکە لە ڕوخسارەکە خزابێت.

ئێمە خۆمانی شێواو لە پشت ڕووکەشێکی پۆڵیشکراو، ئۆکستراژەنێکی گەورە، دەپێچینەوە و نماییشی جۆراوجۆری هەستبزوێن دەکەین، کە بەو وەهمە پێشڕەوی دەکڕێت. ئەوین شتێکە دەبێت دەستمان بکەوێت بەپێی ئەو کارەی دەیکەین، لەبری ئەوەی شتێک بێت کە نەویستانە بۆمان دێت، زۆر بە سادەیی بۆ خودی خۆمان و لەبەر ئەوەی کە خۆمانین.»

14608177_595664090614034_72093055_n

کتێبێکی منداڵانی فەڕەنسی باس لەو وەهمە ترسناکە دەکات، نووسەر ئینگرید چابێرت‌ە و هونەرمەندەکە گوریدی‌یە و کتێبەکە ناوی ئەو ڕۆژەی بووم بە باڵندەیە.

پاڵەوانی ئەم مینیماڵە، چیرۆکێکی ئەوپەڕی ڕوونە؛ کوڕێکی  دڵناسک کە بۆ یەکەم جار لە ڕۆژی دەستپێکی خوێندنگەکدا ئەویندار دەبێت. لەبەر ئەوەی ئەوین پێش ئەوەی ماڵێک لە دڵدا دروست بکات هەمیشە لە دەرگەی پشتەوەی ئاگاییمان خۆی دەکات بە ژووردا، تا چەند لاپەڕەیەکی کتێبەکە نازانین کە سەرچاوەی ئەو کاریگەربوونە هاوڕێیەکی پۆلەکەیەتی بە ناوی سیلڤیا، باڵندەیەکی بەپەرۆش و پڕوزە کە وا پێ دەچێت تەنیا چاوی بۆ بوونەوەرە پەڕدارەکان کراوە بێت.

14593350_595664093947367_968376494_n

کوڕە بچووکەکە لە پێناو ئەوەی سەرنجی بە لای خۆیدا ڕابکێشێت، بڕیار دەدات جلێک دروست بکات، جۆرێک لە ماسکێکی گەورە کە بیگۆڕێت بۆ باڵندە – باڵندەیەکی گەورەی لەرزۆکی هەڵەشە کە توانای فڕینی نەبێت، ئەمەش تەواو ئەو جۆرە هەستەیە کە تاک تووشی دەبێت کاتێک ڕووبەڕووی ئەوینێکی یەکلایەنە دەبێتەوە، بەڵام کە بە پەڕێکی بریقەدار دەورە دراوە و هەست بە قۆزی دەکات، هەست دەکات بەم جۆرە شیاوترە بۆ ئەوەی سەرنجی سیلڤیا ڕابکێشێت وەک لە شێوەی ڕاستیی خۆی.

جلەکە کارە ڕۆژانەکانی خوێندنگەی نامۆتر دەکەن، لە پۆلدا منداڵەکانی تر لێی دەڕوانن و پێ پێدەکەنن، یاریکردنی تۆپی پێ بۆی گران دەبێت، سەرکەوتن بەسەر داردا ئەستەم دەبێت.

پاشان نیوەڕۆیەک، سیلڤیا تێبینی دەکات، ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە و چاوەکانیان لە یەکتر دەڕوانێت، چاوەکانی ئەو چاوەکانی ئەم دەبینێت، نەک ماسکەکە؛ ئەوین چییە گەر بەهرەی ئەوە نەبێت بەو جۆرەی کە  هەیت ببینرێیت؟

سیلڤیا بەرەو نزیکتر لێم هەنگاو دەنێت و ماسکەکەم لا دەبات
نازانم چی بکەم
دڵم سەد میل لە کاتژمێرێکدا لێ دەدات
لە ئاسماندا، پۆلێک باڵندە دەبینم دەفڕن
سیلڤیا بە باسکەکانی له‌باوەشم دەکات
بە تەواوی ڕێک دەوەستم، ناتوانم بیر بکەمەوە

هاوبەشی بکە

Ingrid Chapert, Silvia, Tom Stupard,