25/04/2024
DidiMn Logo
Top

باشترین فیلمی منداڵانی مێژووی سینەما

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من- لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال

ئێمیل و پشکنەرەکان

فیلمێکی سەرکێشیی ئەڵمانییە و گێرهارد لامپرێخت لە ساڵی ١٩٣١ کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجام داوە. فیلمەکە لە ڕۆمانێکی ئێریک کاستنەر‌ـەوە کە لە ساڵی ١٩٢٩ـدا نووسیویەتی وەرگیراوە، هەروەها بەشدار بووە لە نووسینی سیناریۆی فیلمەکەشدا. بیلی وایڵدەر سیناریۆی فیلمەکەی نووسیوە. تا ئەمڕۆش لەگەڵ ئەوەی چەندین فیلم لەم ڕۆمانەوە دروست کراون، بە باشترین بەرهەم دادەنرێت کە چیرۆکی لەم ڕۆمانە وەرگرتبێت.


چیرۆکی فیلمەکە باس لە ژیانی کوڕێک دەکات ژیان لە شارۆچکەیەکدا بەسەر دەبات و دایکی دەینێرێت بۆ بەرلین تا پارە بدات بە نەنکی، بەڵام پارەکەی لە شەمەندەفەردا لێ دەدزرێت. پاش ئەوە ئەم کوڕە گوستاڤ دەناسێت، ئەویش دەیەوێت یارمەتی ئێمیل بدات بۆ ئەوەی پارەکەی بدۆزێتەوە.

دەنکە هەنارە و حەوت کورتە باڵاکە

Snow-White-large_trans++qVzuuqpFlyLIwiB6NTmJwfSVWeZ_vEN7c6bHu2jJnT8

ئەم فیلمە، خەیاڵی-موزیکاڵە، ئەنیمەیشنە، ساڵی ١٩٣٧ لەلایەن واڵت دیزنی‌ـیەوە بەرهەم هێنراوە. چیرۆکی فیلمەکە وەرگیراوە لە چیرۆکەکانی نووسەری ئەڵمانی برازەرس گریم. لە کاتێکدا ئەم فیلمە ئەنیمەیشنە لە ساڵی ١٩٣٧ بەرهەم دێت، یەکەمین فیلمی درێژی ئەنیمەیشن دەبێت لە تەواوی جیهاندا.

کاتێک ئەم فیلمە بڵاو دەبێتەوە و نماییش دەکرێت، بڕی ٨ ملیۆن دۆلار بەدەست دەهێنێت، کە ئەمەش بڕێک پارەی خەیاڵی دەبێت بۆ ئەو کاتە. ئەم فیلمە چەندین جار بە گۆڕانکاریی نوێوە بڵاو کراوەتەوە.

لە یانزەھەمین خەڵاتەکانی ئۆسکارـدا، واڵت دیزنی خەڵاتی ڕێزلێنان وەردەگرێت بۆ ئەم فیلمە. لە ساڵی ١٩٨٩، کتێبخانەی کۆنگرێس فیلمەکە لە ڕووی کلتووری، مێژوویی و جوانییەوە بە فیلمێکی گرنگ دادەنێت بۆ ئەمەریکا. هەروەها لە ساڵی ٢٠٠٨ـیشدا بە یەکێک لە ١٠٠ باشترین فیلمەکانی مێژووی ئەمەریکا هەژمار کراوە و بە باشترین فیلمی ئەنیمەیشنی مێژووی ئەمەریکاـش دادەنرێت.

ڕۆژانە ئەم بابەتە نوێ دەکرێتەوە

سەرچاوە: تەلەگراف

هاوبەشی بکە